وه‌ك حه‌زره‌ت یوسف ئه‌مه‌نده جوانبێ
وه‌كوو سولێمان زمان ره وان بێ
ته داوی بكا وه‌كوو لوقمان بێ
یان باپاشای هه‌موو جیهان بێ
دڵ خوی خوش نه‌كا بهپلهوو پایه
ئه‌بی هه‌ر بمری َ فه‌رمانی خوایه
dastt xosh bet be guman waya
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » كۆتاييهكهی مردنه... » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
وه‌ك حه‌زره‌ت یوسف ئه‌مه‌نده جوانبێ
وه‌كوو سولێمان زمان ره وان بێ
ته داوی بكا وه‌كوو لوقمان بێ
یان باپاشای هه‌موو جیهان بێ
دڵ خوی خوش نه‌كا بهپلهوو پایه
ئه‌بی هه‌ر بمری َ فه‌رمانی خوایه
dastt xosh bet be guman waya
babat dwbaraya
قه‌د بایه‌خ مه‌ده‌ن به‌ئه‌م دونیایه
هه‌تا سه‌ر له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێ نایه
ئه‌گه‌ر مسكێنه ئه‌گه‌ر ئاغایه
یاخود بونانی ته‌واو گه‌دایه
حه‌زره‌ت قابیزی لهپارێز دایه
ئه‌بێ ههربمرێ فه‌رمانی خوایه
ئه‌با به‌كر هاوریی ره‌سوڵ الله بێ
وه‌ك حه‌زره‌ت عومه‌ر حه‌قی له‌لابێ
وه‌ك ئیمام عوسمان گه‌ر بهحیابێ
وه‌ك ئیمام عه‌لی شێری خودا بێ
له‌گه‌ڵ ئه‌جه‌لی هاته نێو كایه
ئه‌بی هه‌ر بمرێ فه‌رمانی خوایه
له‌ئازایه‌تی وه‌ك شێر نه‌ڕه‌ی بێ
به‌یه‌ك نه‌عره‌ته‌ی كشت دونیا كه‌ڕبێ
خوی حوكم رانی به‌حر هه‌م به‌ربێ
یان وه‌كو هتله‌ر سه‌ركرده‌ی شهر بێ
به‌ساتێ بگرێ گشت ئه‌م دونیایه
ئه‌بی هه‌ر بمری َ فه‌رمانی خوایه
باوه‌ك روسته‌م زال ناو بانگ ده‌بینێ
له ناو خه‌ڵكی دا هه‌رخوی بنوێنێ
ده‌سه‌ڵات دار بێ له هه‌موو شوینێ
سه‌رگرمه وه‌ك لانكه راژێنێ
هێزو ده‌سه‌ڵات به كاری نایێ
ئه‌بی هه‌ر بمری َ فه‌رمانی خوایه
ئه‌گه‌ر دریژبێ وه‌ك نوح ته‌مه‌نی
وه‌ك زوراب وابێ گورزو كهمهنی
ده‌با پۆلاش بێ هه‌موو به‌ده‌نی
گشت دونیا بكڕیێ به ده‌وڵه‌مه‌نی
به‌ره‌و مه‌رگ ئه‌روا پایه به‌پایه
ئه‌بی هه‌ر بمری َ فه‌رمانی خوایه
ئه‌گر زاڵم بێ هه‌روه‌كو زوحاك
هه‌رگیز گوێ نه‌دا بهخراپو جاك
رۆژی هه‌زاران بنیته ژیر خاك
قه‌سته‌م به زاتی خودای ته‌نیاو تاك
عاله‌م پیی بڵی كوری َ ئازایه
ئه‌بی هه‌ر بمری َ فه‌رمانی خوایه
گهرشاعیریك بی هه‌روه‌كوو هیمن
قانع بێ له‌بۆ شعر ریك خستن
هه‌میشه ترسی نه‌بێ له‌دوژمن
وریای كاته‌وه هه‌زاری وه ك من
په‌رتوكی هه‌بێ به قه‌د باڵایی
ئه‌بی هه‌ر بمری َ فه‌رمانی خوایه
وه‌ك صلاحهدین ئه‌یوبی وابێ
قودس به ده‌س ئه‌و رزگار كرابی
خاوه‌ن سه‌د كور‌و هه‌زار برابی
هه‌رگیز له‌ده‌ست مه‌رگ رزكاری نابێ
دوایی مه‌نزڵی له‌نێو گۆر دایه
ئه‌بی هه‌ر بمری َ فه‌رمانی خوایه
ئازابی وه‌كو سوڵتان مزه‌فه‌ر
تاجی ئازای گه‌ر بناته سه‌ر
گشت دونیا بگرێ وه‌كو ئه‌سكه‌نده‌ر
ئه‌وه‌ی له‌بیر بێ بۆی ناچێ ته سه‌ر
چونكه ئه‌م دونیا كاروان سه‌رایه
ئه‌بی هه‌ر بمری َ فه‌رمانی خوایه
یان ئه‌گه‌ر وه‌كو كه‌ی كاوس شابێ
تاجی شاهانه به ئه‌و درابێ
تۆڵه بسێنێ وه‌ك گیفارا بێ
ناو بانگ ده ربكا ژیر‌و ئازابێ
رۆژی له‌ناكاو بۆی دێ قه‌زایێ
ئه‌بی هه‌ر بمری َ فه‌رمانی خوایه
وه‌ك حه‌زره‌ت یوسف ئه‌مه‌نده جوانبێ
وه‌كوو سولێمان زمان ره وان بێ
ته داوی بكا وه‌كوو لوقمان بێ
یان باپاشای هه‌موو جیهان بێ
دڵ خوی خوش نه‌كا بهپلهوو پایه
ئه‌بی هه‌ر بمری َ فه‌رمانی خوایه
ئیمه كهروحمان به بهركراوه
ئهلهورۆژهوهی دیێنه دونیاوه
ئه‌مری مردنمان لای خوا دراوه
كاتوو سات‌و مانیش بۆدانراوه
به‌ڵام كاروانمان به‌ره‌و دوایه
ئه‌بی هه‌ر بمری َ فه‌رمانی خوایه
هیچ كه‌س نامینێ ئاله‌م دونیایه
هه‌روه‌كو كه‌سێ تیا نه‌بوو بێ وایه
ئه‌وه‌ی بمینێ ته‌نها خودایه
ته‌خت ئه‌بێ هه‌رچی شاخ‌و چیایه
مردن له ریگه‌ی هه‌موومان دایه
ئه‌بی هه‌ر بمری َ فه‌رمانی خوایه
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » كۆتاييهكهی مردنه... » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]