یانه‌ی هه‌ولێر له هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی برده‌وه
(PNA) – پێش كه‌مێك یاری دۆستانه له نێوان هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو ، تیادا یانه‌ی هه‌ولێر به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
له یاریگای (شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری) یاری دۆستانه له نێوان هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو ، تیادا یانه‌ی هه‌ولێر به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا ، تاكه گۆلی یارییه‌كه له رێگای یاریزان (یونس شكور) له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا به لێدانی سزا تۆماركرد.
له‌م یارییه‌دا رِاهێنهری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی خولی پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌وروپا یاری پێكرد ، و مه‌به‌ستی ئه‌م یارییه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ خۆ خۆ ئاماده‌كردنی بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2014 و ده‌ست نیشان كردنی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق