سوباس بؤ ئةم هةوالة دةست خؤش
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونهری » ناسكی رۆمانەكە لەبیر ناكەن » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوباس بؤ ئةم هةوالة دةست خؤش
[size=16]
كچە شاعیر چرا نەوزاد، كە ئێستا لە كەنەدا دەژیت، شیعرەكانی بە زمانی ئینگلیزی دەنووسێت كە هەموویان باس لە خۆشەویستی دەكەن. چرا ئێستا سەرقاڵی وەرگێڕانی رۆمانێكی ئەمریكییە كە دەڵێ "ناسكی و تایبەتی ئەو رۆمانە لەبیری خوێنەردا دەمێنێتەوە".
چرا نەوزاد، كە ساڵی 1985 لە گەڕەكی تووی مەلیكی شاری سلێمانی لەدایكبووە، لەكۆتایی ساڵی 2003 كوردستانی بەجێهێشتووەو چووەتە شاری تۆرۆنتۆی كەنەدا، بۆ (رووداو) گوتی "جێهێشتنی كوردستان زۆر كاریگەر بوو، ئەو بڕیارەم ئاسان نەبوو، زۆر خەمم خوارد كاتێك كوردستانم بەجێهێشت، بەڵام دەمزانی ئەگەر لەكەنەدا بژیم بۆ لایەنەی تایبەتی ژیانم باشتر دەبێت، بە نەڕۆشتنم لەكوردستان لەوانە بوو بتوانم كەم تا زۆر خزمەت بەنیشتمان بكەم، بەڵام ئێستاش ئەو دەرفەتەم هەیە و لە بیری ناكەم".
چرا یەكەم بەرهەمی لەساڵی 2006 بڵاوكردووەتەوەو وەكو خۆی دەڵێ پێش ئەوەی ببێتە شاعیر نزیكایەتی لەگەڵ شیعر هەبووە"كەسێك بووم دونیای ئەدەب و هونەر ژیانی منیان هەمیشە رەنگاوڕەنگتر كردووە". چرا ئێستا خەریكی چاپكردنی رۆمانێكی ئەمریكییە كە وەڕیگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی "ناسكی و تایبەتی ئەو رۆمانە لە بیری خوێنەردا دەمێنێتەوەو یەكێكە لەو كتێبە بەنرخانەی شایەنی گرنگیپێدانە".
چرا زیاتر بەو رۆماننووسانە سەرسامە كە بە زمانێكی زۆر شیعری دەنووسن لە شاعیرانی كوردیش وەكو خۆی دەڵێ حەز لە شیعری ئەوانە دەكات كە بە زمانێكی سادە دەنووسن و هەمیشە تازەگەری لە نووسینەكانیاندا دەبینرێت لە نموونەی"بەرزان هەستیار و هێمن رەئوف".
چرا لەشیعرەكانیدا باسی خۆشەویستی دەكات، چونكە وەكو خۆی دەڵێ هەر بابەتێك لەشیعردا دەنووسرێتەوە پەیوەندی بەخۆشەویستیەوە هەیە "ئەگەر شاعیرێك خۆشەویستی نەبێت بەرامبەر نیشتیمان یان دڵدارەكەی شیعری بۆ نانووسرێ، یان ئەگەر شاعیرێك هەست و سۆزی نەبێت بەرامبەر لایەنێك شەڕ بە لایەنەكەی دژی ئەو نافرۆشێت".
چرا نەوزاد كە تائێستا هیچ بەرهەمێكی شیعری بەكوردی بڵاونەكردووەتەوەو تەنیا بەئینگلیزی دەنووسێت، دەڵێ "تائێستا بەرهەمەكانم بە زمانی ئینگلیزی دەنووسم، نەمویستووە میدیای بیانی ئاگادار بكەمەوە لە نووسینەكانم بە ئینگلیزی، لەكوردستانیش بەداخەوە باوەڕناكەم ئێستا هەموو چین و توێژەكان بتوانن لە ئینگلیزی بگەن، زمانی ئینگلیزی پەرەی پێ دەدرێت، بەڵام ئەو پەرەپێدانە هێشتا سنووردارە".
ملازم
[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونهری » ناسكی رۆمانەكە لەبیر ناكەن » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]