تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

9

Jaw Zard نووسی:

واللە ریکاردۆ قسەکەت راستە بەڵام ،،ئەوەی هەولێر راستە

وه لله حةزةكةم ياريزانةكوردةكان سةرةكى بن به تايبه ت سةرهةنك محسين

8

واللە ریکاردۆ قسەکەت راستە بەڵام ،،ئەوەی هەولێر راستە

7

براكانم ئيمة دةبيت نادى و هةلبزارده ليك جودا بكةينةوه يانةى هةولير خونابيت هةموو ياريزانةكانى كوردبيت بيم باشة ياريزانى بيانيت كةش بكريت
بار انترميلان يةك ياريزانى ئيطاليبوو ئةويش بس بالوتيلى بوو ماتيرازيش هةر يةدةك بوو

6

Jaw Zard نووسی:


وە ئێستتا سەر بە جەمەدانیەکیان هێنایە ئەوەی هەموو جار تەپڵی لێدەدا نازانم ناوی چییە بەس هەتا پێشتر لە یانەکانی بەغدا بوو ،،قسەی ناشیرنی بە یانەی هەولێر دەگووت ،،ئێستا وا هاتییە لە یانەی دۆلاری دەخوات،،،ئ

ناوی قدووری یان خدوورییه‌ ، ئینجا جارێك ئه‌م خدووریه‌م بینی عه‌نتیكه‌
له‌ پێش جه‌نابی سه‌رۆك ماستاوی سارد ده‌كرده‌وه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی شتێكی پێبدا،،،

5

ئەگەر ئێستا سەیری یارییەکانی یانەی هەولێر بکەین ..دەبیین لە ١١ یاریزان تەنها ١ یان ٢ یاریزانی کورد لە پێکهاتەی سەرەکییە کەچی ئەوە یانەیەکی کوردیشە

وە ئێستتا سەر بە جەمەدانیەکیان هێنایە ئەوەی هەموو جار تەپڵی لێدەدا نازانم ناوی چییە بەس هەتا پێشتر لە یانەکانی بەغدا بوو ،،قسەی ناشیرنی بە یانەی هەولێر دەگووت ،،ئێستا وا هاتییە لە یانەی دۆلاری دەخوات،،،ئەی هەموو سالێک هێنانی گۆلچیەکی  عەرەب بۆ پێکهاتەی سسەرەکی .....
--------------------------------------------------
سوپاس بۆ ووتەکانتان رێزدارن

4

کاتێک هه‌ولێر ده‌بووه‌ پاڵه‌وانی عێراق لێره‌وه‌ دڵخۆش ده‌بوین چونکه‌ ته‌نها یانه‌یه‌ که‌ ئومێدمان پێی هه‌بێ،هیوادارین ئه‌و کێشانه‌ کۆتاییان پێبێت

3

والله‌ی حه‌یف بۆ یانه‌ی هه‌ولێر به‌راستی هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر
له‌ پیاوه‌تی خۆیانه‌ دێنه‌ یاریه‌كانی هه‌ولێر چونكه‌ ئێستا ئیقلمی كاتالۆنیا
دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ مه‌درید هه‌یه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ یه‌ك یاریزانی مه‌دریدی بهێنێته‌
یانه‌كه‌ی ئه‌وا 1 كه‌س ناچێته‌ دیار یاریه‌كانی وه‌ بڵێین و نه‌ڵێین كورد و عه‌ره‌ب دوژمنایه‌تیان هه‌یه‌
كه‌چی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ر یاریزانی عه‌ره‌ب ده‌هێنێت ، والله‌ی ئه‌مه‌ له‌ چاكه‌ و پیاوه‌تی هانده‌رانی
هه‌ولێره‌ كه‌ دێنه‌ ناو یاریگا وه‌ ئێستا  رۆژ به‌ رۆژ هانده‌ری یانه‌ی هه‌ولێر كه‌م ده‌بێته‌وه‌... وه‌ سه‌باره‌ت
به‌ كاپتن صلاحدین به‌راستی حه‌یفه‌ یاریزانێكی كورد بۆندی له‌ یانه‌ی شتوگارتی ئه‌ڵمانیه‌وه‌ بۆ هاتبێت و له‌
یانه‌یه‌كی كوردی یاری پێنه‌كرێ ئاخ هه‌زار جار حه‌یف ، به‌راستی صلاحدین خۆشه‌ویستیه‌كی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری
بۆ یانه‌ی هه‌ولێر هه‌بوو هه‌تا زه‌ماوه‌ندی ژن گواستنه‌وه‌شی له‌ناو یاریگای هه‌ولێر بوو.

2

به‌راستی مردن و سه‌رشۆری بۆ ئه‌ندامان و كارگیری یانه‌ی هه‌ولیر .من له‌ میژه‌ ده‌لیم و هه‌ر ده‌شلیمه‌وه‌ چی بكه‌ین پاره‌ وای كردوه‌ منه‌تیان به‌ كورد نه‌ماوه‌ ئه‌گه‌رنا له‌بیرمه‌ سه‌ره‌تای وه‌رز بوو پاره‌ی بۆند‌یان نه‌بوو بیده‌نه‌ كورده‌كان ئی سالی پیشتریش نیوه‌یان نه‌دابوو له‌به‌ریان ده‌پارانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریان رابوه‌ستن.دواتر یه‌كه‌م سال یانه‌ی هه‌ولیر كه‌ خولی عیراقی برد سرهنك و رافد و صلاح و موفق و شوان و محمد ئه‌وانه‌ ئه‌ساسی بون رولیان بینی كه‌چی ئیستا جاروبار له‌ تشكیله‌ی ئه‌ساسی كوردیك ده‌بینین .به‌صه‌راحه‌ته‌ن دلم هیچ خۆش نیه‌ به‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی هه‌ولیر .به‌س كورد هه‌روایه‌ ئیمه‌ هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌ خزمه‌ت كاری عه‌ره‌ب بوینه‌و كورده‌كه‌ی خوشمان پی هیچ نیه‌ ئه‌وه‌تا جه‌نابی سه‌رۆكیش كاتی هه‌ولیر خولی عیراقی برد بۆ جاری 3 سیاره‌یه‌كی پیشكه‌ش احمد علی كرد كه‌چی سرهنگ 2 سال پیشتر ده‌ستی هه‌بوه‌ له‌بردنی خولی عیراق .ئیتر گله‌یی له‌كی بكه‌ین میژوو زور نمونه‌ی تیدایه‌ له‌ خیانه‌تی كوردان به‌رامبه‌ر رۆله‌كانی خویان و خزمه‌تی بیگانه‌.ئیستاش ئیداره‌ی هه‌ولیر خۆیان وه‌كو گورگ و چه‌ند گورگیكی تری به‌غدا به‌ربونه‌ گیانی كوردان.

1

بەشی یەکەم :  سەڵاحەددین سیامەند، پێش چەند ڕۆژێک لە بەجێهێشتنی یەکجارەکی وڵاتەکەی، لە دیمانەیەکی تایبەتی دوورودرێژدا، باس هەموو لایەنە شاراوەکانی نێوان خۆی و یانەکەی دەکات و لە بارەی چەند پرسێکی تایبەتەوە قسە دەکات... ئەو یاریزانە نێودەوڵەتییەی کورد، لە بارەی سەرەتای گرژبوونی پێوەندیی نێوان خۆی و یانەکەی، بۆ (هەولێر وەرزش) قسە دەکات و دەڵێت: " کێشەی من لەگەڵ یانەی هەولێر، لە 12ـی 09ـی 2006ـەوە دەستی پێ کرد، ئەوکات یارییمان بەرانبەر یانەی ئیسماعیلی لە جامی عەرەبی هەبوو،

گەشتمان هەبوو، من دەمبینی کە هیچ بۆ ئێمە نەکراوە و زیاد لە پێویست بایەخیان بە یاریزانە عەرەبەکان دەدا، بۆیە لە یەکێک لە تیڤییەکان میوان بووم و قسەیەکم کرد و گوتم یاریزانە عەرەبەکان بایەخی زیاتریان پێ دەدرێت، ئەوەیش شتێکی زۆر ئاسایی بوو، چونکە ڕاستییەک بوو نەدەشاردرایەوە، ئیدی دەستەی کارگێڕیی یانەی هەولێر، کاتژمێر 1ـی شەو دووریان خستمەوە، لە کاتێکدا 5ـی بە یانی گەشتی دەرەوەمان هەبوو، هەروەها یاریزانی سەرەکی بووم، جگە لەوە، ڕۆژێک پێش ئەو یارییەیش، لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق یاریم کرد و یاریزانێکی سەرەکییش بووم، ئیدی لەوەوە کێشەکان دەستی پێ کرد، من نەمزانی کێ ئەو کودەتایەی (موئامەرە) دژی من ساز دابوو، هۆکارەکەیشیم نەدەزانی، دوایی بۆم ڕوون بووەوە کە تەنیا لەسەر ئەو قسەیە بوو کە لە تیڤیدا کردبووم و گوتبووم یاریزانە کوردەکان مافی خۆیان نەدراوەتێ، ئەوان ئەو قسەیەیان پێ خۆش نەبوو، بۆیە ئە ڕەفتارەیان بەرانبەر من نوواند، دوای ئەو دوورخستنەوە لە ناکاوەم، کە زانیم غەدرم لێ کراوە، لە ڕێگەی ڕۆژنامەیەکەوە قسەم کرد و کوڵی دڵم بەرانبەر یانەی هەولێر ڕشت، چونکە کارەکەی ئەوان شتێکی زۆر ناماقووڵ بوو، ئیدی کە هاتنەوە لە گەشتەکە، منیان بۆ ماوەی 6 مانگ دوور خستەوە، دوای شەش مانگەکەیش دیسانەوە ئەوان لەگەڵ مندا ڕێک نەبوون، جگە لەوەی بەردەوام ئاستم لە هەڵکشاندا بوو، من ماوەی 3 ساڵە لە ژێر گووشارێکی زۆری دەروونی ئەو دەستەی کارگێڕییەدا یاریم کردووە و لەبەر ئەوە قبووڵم کرد، بۆ ئەوەی نەکەوینە سەر زاری خەڵک، ئەوان هەموو کات دەیانویست بمچەوسێننەوە و بێزارم بکەن، بۆ ئەوەی یانەکەم جێ هێشتبا، بۆ ڕاستی ئەم قسەیەم، جارێکیان مەلاعەبدولخالق، بە ڕاهێنەر (نازم شاکر)ـی گوتبوو، کە لە یەک لە یارییەکانمان بەرانبەر سیروانی نوێ یاریم پێ نەکات، هەروەها پێش یاریمان بەرانبەر مووسڵ لە شاری دهۆکیش هەمان قسەی بە ڕاهێنەر گوتبوو، ئایا دەبێت ئەوانە چۆن کەسانێک بن کە هەوڵی دابەزینی ئاستی یاریزانی کورد دەدەن؟ ئەکرەم سەلمانیش چەندین جار بە چاویدا دەدامەوە و دەیگوت من لە پیاوەتی خۆم تۆم هێشتووەتەوە، چونکە دەستەی کارگێڕیی دەڵێن دەری بکە. بە ڕاستی ئەو شتانە زۆر ناخۆش بوو، من دەمتوانی بیکەمە هەرا و لایەنی پێوەندیدار ئاگادار بکەمەوە، چونکە من پێوەندییەکی تایبەتیم لەگەڵ کەسە دیارەکانی کوردستاندا هەیە، بەڵام شەرمم دەکرد بچمە لای کەسێکی باڵا و بڵێم کارگێڕیی یانەکە ئەو کارە دەکەن، لە ژیانیشمدا حەزم لە قسەبردن و هێنان و ململانێ نەبووە، هەمیشە ئەوانم بە برا گەورە دادەنا، بەڵام ئەوان لەو ئاستەدا نەبوون، چونکە دەستەی کارگێڕیی دەناسم و مێژووی هەموویان دەزانم، دەیشزانم چۆن هاتوونەتە یانەکە، دوو سێیەکیان نەبێت، کەسیان بە ماف و ماندووبوون و ژیریی خۆیان نەهاتوونەتە یانەکە و لە ڕێگەی پێوەندییەوە بووە، بەڵگەیش هەیە، بەڵام لێرەدا دەیبڕمەوە".

سەڵاحەددین باسی وەرزی 2007 – 2008 دەکات و دەڵێت: "پێش یارییەکانی خولەکە، 14 یاریی دۆستانەمان ئەنجام دا، تەنیا یەک یاریی وەکوو (شوبه)ـی چەپ یاریم کرد، کە دوو خولەک یاریم کرد، یارییەکی دیکەیش کە چوومە نێو یاریگە پێم بە تۆپ نەکەوت یاری کۆتایی هات، کە خول دەستی پێ کرد، یاریی یەکەم من لەسەر پەیژەکانی یاریگە بووم، ئیدی ڕاهێنەر هێڵی بەرگریی بە دڵ نەبوو، بۆیە یاریی دووەم بەرانبەر (مینا) یاریم کرد و لە خولەکی کۆتاییدا گۆڵی بردنەوەم تۆمار کرد و بەرگرییەکی زۆرم لە یانەکەم کرد، ئیدی کە خولەکە تەواو بوو و جامەکەمان بردەوە، ئەکرەم سەلمان گوتی پێویستم بە تۆ نییە و دەچییە هەر یانەیەک بڕۆ، لەوەوە بۆم دەرکەوت کە دەستەی کارگێڕیی تەواو هانی دەدەن و لە قەدری یاریزانی کورد، بە تایبەتی کەسێکی وەکوو من کەم دەکەنەوە، لە کاتێکدا کە بوونی من چەند لە بەرژەوەندیی یانەی هەولێردا بووە و چەند پێمەوە سەربەرز بوون، من خۆم بە ڕابردوومدا شۆڕ ناکەمەوە، چونکە ئاستم دانەبەزیوە و داهاتوویشم زۆر باشە".

سەڵاحەددین، دوو باسی دیکە پێکەوە گرێ دەدات و دەڵێت: ئەو ڕۆژەی هاتمە یانەی هەولێر، تەمەنم 14 ساڵ بوو، بەڵێنم دا کە تا کۆتایی یاریکردنم لەو یانەیەدا بمێنمەوە، بە کرداریش ئەوەم جێبەجێ کرد، لە ژیانمدا نەمزانیوە (لەخۆبایـیـبوون) چییە، بەرانبەر شارەکەم و یانەکەیشم و هەموو لایەک، بەڵگەیشم بە چەند نموونەیەک دەهێنمەوە، جارێکیان کە لە هەڵبژاردەی عێراق بووم، کات 10ـی بەیانی گەییشتمەوە، کەچی ئێوارەکەی لەگەڵ یانەکەمدا مەشقم کرد، جارێکی دیکەیش کە گەڕامەوە، دەمەونیوەڕۆ بوو، هەولێر یاری هەبوو، دەیشبوو بە 2 گۆڵ لە بروسک بباتەوە، ئیدی یاریم کرد، گۆڵێکم تۆمار کرد و دانەیەکیشم دروست کرد و یانەکەم سەرخست بۆ شیاندنی پلەنایاب، کەڕەتێکی دیکەیش کە جامی لاوانی ئاسیامان بردەوە، من 10ـی بەیانی گەییشتمەوە بەغدا و بە ڕێکەوت زانیم یانەی هەولێر یاریی بەرانبەر مووسڵ هەیە و پێویستی بە 3 گۆڵ هەبوو، یەکڕاست هاتمەوە و یاریم کرد، 2 گۆڵم تۆمار کرد و 2ـیشم دروست کرد، ئەوە لە کاتێکدا بوو، کە مافی خۆم بوو بۆ 3 ڕۆژ پشوو بدەم و یاری نەکەم، بەڵام من بەو گیان و دڵسۆزییە یاریم دەکرد، ئەوانیش ئاوها بوون، دەبوو ئەوەیان لە بەرچاو گرتبایە، نەک 3 ساڵ شەڕم لە دژ بکەن، ئەوانەی ئەوان کردیان، زۆر یادگاری ناخۆش بوون، بەڵام من زیانم نەکردووە، شاری هەولێر زیانی کرد، چونکە ئیدارەکە گوێی لێ نییە و دیارە سوودی ئەوان لەوەدایە یاریزانی بێگانە بێت یارییان بۆ بکات".

سەڵاحەددین، گلەیی لە یاریزانە کوردەکانی هاوکاری ناکات و دەڵێت: "من کێشەم هەبوو، ئەوان هیچیان نەکرد، بەڵام گلەییشیان لێ ناکەم، چونکە منیان زۆر خۆش دەوێت، لەگەڵ ئەوەیشدا هەڵەیان هەیە و نەدەبوو هەندێک شت بکەن.

لە درێژەدا سەڵاحەددین دەڵێت: "ئەوکاتی لە یانەکە بووم، دەستەی کارگێڕی ئاگای لە زۆر شت نەبوو، من لە جیاتی ئەوان جێبەجێم دەکرد، ئەمە یەکەمجارە باسی دەکەم، بۆ نموونە کە یاریمان بەرانبەر زاخۆ هەبوو، یاریزانەکان مانیان گرت کە نەیەنە یارییەکە، ئەگەر نیوەی بۆندەکانیان وەر نەگرن، بەڵام من هەموویان هێنایە یاریگە و بەڵێنم پێ دان کە ئیدارە بۆیان دابین دەکات، هەروەها پێش یاریی پاختاکۆریش هەمان کێشە ڕووی دا، کەچی من ڕێنماییم بە یاریزانان دا و پارێزگار و یانەکەیشم لەو بارەیەوە ئاگادار کردەوە و چارەمان کرد، لەو بارانەدا لە ئیدارە زیاتر ڕۆڵم گێڕاوە، زۆر کێشەی دیکەم چارە کردووە و پێوەندیی نێوان یاریزانانم ئاسایی کردووەتەوە، ڕێگر بووم لەوەی کێشە لە نێو یانەدا هەبێت".

ئەم دیمانەیە پێنج بەشە و نهێنییەکانی دیکە بۆ بەشەکانی داهاتوو...

بەشی دوو بۆ بەیانی

http://chra.tv/news/images/stories/a-opqrst/salahadin-siyamend.jpg
دیمانە ،،، مامە یارە