تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

دةست خوش

1

http://xendan.org/imgnews/mamostamndal-080511.jpg

وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌‌ رایگه‌یاند، مامۆستا ناسیح له‌ پیشه‌ی‌ مامۆستایی‌ دوور ده‌خرێته‌وه‌‌و وه‌ك فه‌رمانبه‌رێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ ره‌واندوز ده‌وامی‌ پێده‌كرێت.

دوای‌ دانانی‌ لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ی‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ تێیدا مامۆستایه‌ك ئازاری‌ ده‌روونی‌ قوتابییه‌كی‌ پۆلی‌ یه‌كه‌می‌ سه‌ره‌تایی‌ ده‌دا، ئه‌مڕۆ بڕیاری‌ سزادانی‌ مامۆستاكه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌وه‌‌ی‌ حكو‌مه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌رچوو، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ سزاكه‌ی‌ ئه‌وه‌ بووه‌، له‌پیشه‌ی‌ مامۆستایی دوور خراوه‌ته‌وه‌".

سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری‌ په‌روه‌رده بۆ سایتی‌ خه‌ندان‌‌ وتیشی: "به‌پێی بریاره‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ مامۆستا ناسیح له‌ پیشه‌ی مامۆستایه‌تی دوورخراوه‌ته‌وه‌‌و له‌مه‌ودوا وه‌ك فه‌رمانبه‌رێك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی ره‌واندوز ده‌ستبه‌كار ده‌بێت‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، كه‌ له‌داهاتوودا ئه‌و سزایه‌ بۆ هه‌ر مامۆستایه‌كی‌ تر جێبه‌جێده‌كرێت كه‌ كاری له‌و جۆره‌ دووباره‌ بكاته‌وه‌".
دزه‌یی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، وه‌ك چۆن لایه‌نی‌ ده‌روونی‌ ئه‌و خوێندكاره‌ لێكدراوه‌ته‌وه‌، ده‌بێت لایه‌نی‌ ده‌روونی‌ مامۆستاكه‌ش حسابی بۆ بكرێت.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، ئه‌و خوێندكاره‌ هه‌موو رۆژێك له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌ى‌ هاتۆته‌ خوێندنگه‌ و تێكه‌ڵاوی خێزانییان هه‌بووه‌، به‌ڵام كه‌ ئه‌و كێشه‌ش روویداوه‌، چاره‌سه‌ری بۆ كراوه‌ و هیوادارین دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.

نزیكه‌ی‌ دوو مانگ پێش ئێستا له‌ تۆڕی‌ ئینته‌رنێت گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ مامۆستایه‌ك ئازاری‌ ده‌روونی‌ قوتابییه‌ك ده‌دات له‌ گوندی‌ كه‌ڵێته‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی‌ ره‌واندوز دوای‌ ئاشكرابوونی‌ گرته‌ ڤیدۆییه‌كه‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ ده‌ستی‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌‌و به‌دواداچوونی‌ رووداوه‌كه‌ كرد‌و ئه‌مڕۆش بڕیاری‌ سزادانی‌ مامۆستاكه ‌ده‌ركرا.

هۆگر نه‌جمه‌دین، ته‌مه‌نی 6 ساڵ له‌پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تییه‌، مامۆستا ناسیح خالید، كه‌ به‌ مۆبایل وێنه‌ی گرتبوو داوا له‌ هۆگر ده‌كات به‌ ده‌نگێكی به‌رز وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی بداته‌وه‌، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش سه‌رزه‌نشتی قوتابییه‌كه‌ ده‌كات، كه‌ وانه‌یان بۆ نووسیوه‌ته‌وه‌و له‌ كۆتایی گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌شدا “تۆبه‌” به‌و قوتابییه‌ ده‌كات، كه‌ جارێكی دیكه‌ كه‌س وانه‌كانی بۆ نه‌نووسێته‌وه‌، هۆگریش سوێند ده‌خوات كه‌س بۆی نه‌نووسیوه‌ته‌وه‌. ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ خه‌ڵكێكی زۆری تاساند.

مامۆستا ناسیح خالید، سه‌ره‌تای‌ ئاشكرابوونی‌ چیرۆكی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ی بۆ (رووداو) گێڕایه‌وه‌و وتی: "ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر بۆ خۆشی ویستم وێنه‌ی ئه‌و قوتابییه‌ بگرم ئه‌گه‌رنا له‌گه‌ڵ ماڵی‌ ئه‌و قوتابیه‌ زۆر تێكه‌ڵاوین".
مامۆستا خالید ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دابوو كه‌ ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ ته‌نیا 15 رۆژ له‌ ناو مۆبایله‌كه‌ی‌ ماوه‌، دواتر ره‌شی‌ كردبۆوه‌، به‌ڵام له‌و 15 رۆژه‌دا له‌ناو مۆبایله‌كه‌ی‌ دزراوه‌.

مامۆستا ناسیح تا ئێستا سكاڵای‌ له‌سه‌ر كه‌س تۆمار نه‌كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ دزرانی‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ وتی‌: "من تا ئێستاش به‌دواداچوون بۆئه‌وه‌ ده‌كه‌م بزانم كێ گرته‌ ڤیدۆییه‌كه‌ی‌ دزیوه‌‌و بڵاوی‌ كرۆته‌وه‌ ئه‌وكه‌سه‌ ته‌نها بۆئه‌وه‌ی‌ بووه‌ حه‌یام ببات، ئه‌گه‌ر بۆم ئاشكرابوو راده‌ستی‌ یاسای‌ ده‌كه‌م‌و سكاڵای‌ خۆم تۆمار ده‌كه‌م".

س.خه‌ندان