سه‌رکرده !
الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على سيدنا محمد ْمغ صلی الله علیه‌وسلم وعلی الـه وصحـبه ومن تبعـهم بـاحسـان الی یوم الـدین .
[imgr]http://dnoor.org/web/upimages/herbst-rostok-013.jpg[/imgr]
سه‌لامی خـوا له‌سه‌ر ئهوپێغـهمبهرهی که سه‌رکرده‌و خۆشه‌ویستی ئیماندارانبو ، ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی که پیـاوی دروسـت دهکـردو سـهرکردهی دروسـت دهکـردو سـهرکردهیی ئومهتـهکـانیـان ده‌کـرد ، که دایـك نی یه خـهڵکانێکیتری وه‌کـو ئـه‌وانـه له‌ڕه‌حمیدا هه‌ڵبگرێت جارێکی‌تر هه‌تاهه‌تایه و خه‌ڵکانێکی وه‌کو ئه‌وانه بهئـهبـهدی نـایـهنـهوهو دروسـت نـابـنهوه .
ئیشوکاری سه‌رکرده ئه‌وه‌یه که به‌ش به‌شی و په‌رتوبڵاوی گه‌له‌که‌ی کۆبکاته‌وه‌و بیانکات به‌یه‌ك هێزی لێده‌ر بۆگیان دوژمنانیان و ههرکۆمهڵێك که بیه‌وێت فرسه‌ت به‌رێته سه‌ریان وزیان له‌گه‌ل وکۆمهڵگاکهیان بدات ، بۆئه‌وه‌ی که ئه‌وکۆمه‌ڵگایه ئه‌گه‌ر دواکهوتوبون پێشیان بخات وزانستیان تیا بڵاوبکاته‌وه وهه‌یبه‌تی گه‌ل وهۆزو میلله‌ته‌که‌ی به‌رزکاته‌وه له‌ناوخه‌ڵکی وکۆمهڵگاکانیتردا .
پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم کاتێك له‌غه‌زای حنین دا فهیئان زۆرده‌ست که‌وت واتا ده‌ستکه‌وتی شه‌ڕه‌که‌یان زۆربوو خه‌ڵکه‌که‌ی به‌چه‌ند بهشێکهوهکردو ئه‌وانه‌ی که تازه موسوڵمان بوبون ده‌ست که‌تی زۆری پێیاندا ، به‌ڵام به‌شی (انصار) پشتیوانانی موسڵمانانی خه‌ڵکی مهدیننهی نه‌دا ، ئه‌وانیش دڵگرانبون وهه‌ندێکیان قسه‌یان کرد‌و قسه‌که گه‌یشته‌وه پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم و ئه‌ویش کۆیانی کرده‌وه که فه‌رموده‌که له‌بوخاریدا هاتوه که ده‌فه‌رموێت : عن عَبْدِ اللَّهِ بْنِ زَيْدِ بْنِ عَاصِمٍ قَالَ: لَمَّا أَفَاءَ اللَّهُ عَلَى رَسُولِهِ صلى الله عليه وسلم يَوْمَ حُنَيْنٍ قَسَمَ فِي النَّاسِ فِي الْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ، وَلَمْ يُعْطِ الأَنْصَارَ شَيْئًا، فَكَأَنَّهُمْ وَجَدُوا إِذْ لَمْ يُصِبْهُمْ مَا أَصَابَ النَّاسَ فَخَطَبَهُمْ فَقــَالَ: « يَا مَعْشَرَ الأَنْصَارِ أَلَمْ أَجِدْكُمْ ضُلاَّلاً فَهَدَاكُمُ اللَّهُ بِي، وَكُنْتُمْ مُتَفَرِّقِينَ فَأَلَّفَكُمُ اللَّهُ بِي، وَعَالَةً فَأَغْنَاكُمُ اللَّهُ بِي». كُلَّمَا قَالَ شَيْئًا قَالُوا: اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمَنُّ ، واتا :ئه‌ی کۆمه‌ڵی ئه‌نصار ئایه ئێوه گومڕانهبون خوای گه‌وره بهمن هیدایهتانیدا ؟ ئێوهنهبون که پهرتوبڵاووناکۆك بون له‌گه‌ڵ یه‌کدا به‌هۆی منه‌وه خوای گه‌وره یهکتانی خست و خۆشه‌ویستی له‌دڵه‌کانتاندا دروستکرد ؟ فهقیربون وخوای گه‌وره بهمن دهوڵهمهنتانی کرد ؟ هه‌رشتێکی ده‌وت ئه‌وانیش ده‌یانوت به‌ڵێ والله وایه‌و ڕاسته .
که‌واته ئه‌وه‌ی که پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به ئهنصارهکانی ووت به ڕیز ئه‌مانه‌بون ، پاشان شتێکی داپێیان لهڕوحیان خۆشهویستربو لایان ، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌بو که فه‌رموی له‌هه‌مان فه‌رموده‌دا که ده‌فه‌رموێت: « أَتَرْضَوْنَ أَنْ يَذْهَبَ النَّاسُ بِالشَّاةِ وَالْبَعِيرِ، وَتَذْهَبُونَ بِالنَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم إِلَى رِحَالِكُمْ، لَوْلاَ الْهِجْرَةُ لَكُنْتُ امْرَأً مِنَ الأَنْصَارِ، وَلَوْ سَلَكَ النَّاسُ وَادِيًا وَشِعْبًا لَسَلَكْتُ وَادِيَ الأَنْصَارِ وَشِعْبَهَا، الأَنْصَارُ شِعَارٌ وَالنَّاسُ دِثَارٌ، إِنَّكُمْ سَتَلْقَوْنَ بَعْدِى أَثَرَةً فَاصْبِرُوا حَتَّى تَلْقَوْنِى عَلَى الْحَوْضِ» . واتا: ڕازی ئه‌بن خه‌ڵکی به مه‌ڕو حوشتره‌وه بڕاوات وئێوه‌ش بهپێغهمبهرهکهتانهوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆشوێنهوهاری خۆتان ؟ ئه‌گه‌ر هیجره‌ت وکۆچکردن نه‌بوایه یهکێكبوم له ئه‌نصار ، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی هه‌مویان دۆڵ وشیوێك بگرن ئه‌نصاریش دۆڵێك بگرێت من بهودۆڵهدا ئه‌ڕۆم که ئه‌نصاری پیادا ده‌ڕوات به‌ڕێگاکه‌ی ئه‌واندا ده‌ڕۆم ، ئه‌نصار هێمایه‌و خه‌ڵکیش زوڵم ئه‌که‌ن ، له‌پاش من توشی زوڵم وزۆردێن ئارم بگرن تاوه‌کو ده‌گه‌نه‌وه بهمن له‌سه‌ر حه‌وز ،( حه‌وزی کهوثر) رواه البخاري .
ئه‌توانین له‌م فه‌رموده‌یه‌دا ئه‌وه تێبگه‌ین که سه‌رکرده‌ی باش و شاره‌زا و سه‌رکه‌وتو ده‌بێت ئه‌وه بۆ ئومه‌ته‌که‌ی ودابین بکات که بوارێکی دینی و ئیمانی بهێنێته‌کایه‌وه ، هه‌روه‌ها ده‌بێت ده‌بێت ڕێگربێت له‌وهۆکارانه‌ی که گومڕایی خه‌ڵکی به‌دوادا دێت وبیانپارێزێت له فه‌سادو خراپه .
ده‌بێت کارێکی وا‌بکات که خه‌ڵکه‌که خۆشیان بوێت و له‌دڵی هه‌موو که‌سێکدابێت و قازانج ومهسلحهتی گه‌ل وهۆزه‌که‌ی ومیلله‌ته‌که‌ی پێش قازانج ومهسلهحهتی تاکه شه‌خسی بکات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ده‌بێت ئاگای له مه‌صله‌حه‌تی خۆی هه‌بێت له‌وه‌ی که خوای گه‌وره له‌خۆی ڕازیبکات ، هه‌وڵی ئه‌وه بدات که ئومه‌ته‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بکات له‌هه‌موو شتێك که پێویستیان هه‌بێت ودڵیان ڕازی بکات له‌سنوری ئه‌وه‌دا که خوای گه‌وره ڕێگای پێدابێت وله‌سه‌ر شه‌رعی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ڕازیان بکات ، ئاگای له میلله‌ته‌که‌ی هه‌بێت که چی پێویستی یه‌کیان هه‌یه‌و بزانێت خۆی لهمیللهتهکهی به‌زیاتر نه‌زانێت هه‌روه‌کو عمری کوڕی خطاب کاتێك که له‌سه‌ر منبهربوو سکی که‌وته قۆڕه‌قۆڕ له‌برساو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ماوه‌یه‌کی زۆربو چه‌وری نه‌خواردبوو ، ئه‌ویش به‌په‌نجه‌ی ئه‌یدا له‌سکی وئه‌یوت قۆڕهقۆڕبکهیت یان نا تێرت ناکه‌م هه‌تا ئومه‌ته‌که تێرنهبن ، ئه‌گه‌ر ئه‌وان چه‌وری نه‌خۆن به‌خوا چه‌وری ناخۆم تائه‌وان تێر نه‌بن ، رواه أنس رضي الله عنه قال:{ كانت بطن عمر تقرقر عام الرماد من أكل الزيت، وكان قد حرم على نفسه السمن، قال: فكان ينقر بطنه بأصبعـه ويقول قرقري أو لا تقرقري فوالله لا تأكلي السمن حتى يأكله الناس } .
به‌وشێوازه خوای گه‌وره دڵی ئومه‌ته‌که‌ی بۆ ده‌کاته‌وه‌و ده‌چێته دڵی هه‌موو که‌سێکه‌وه وخۆشیان ده‌وێت و خۆشه‌ویستی یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی ڕاستگۆ ئه‌وه خۆشه‌ویستی یه‌ی که وایان لێبکات خۆیان به‌قوربانی بکه‌ن وخۆیان فیدای بکه‌ن وگوێڕایه‌ڵی بکه‌ن له‌هه‌موو فه‌رمانه‌کانیدا .
هه‌روه‌کو که ئیمامی علی که لێیان پرسی ئێوه خۆشه‌ویستیتان بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا چۆنبوو ؟ ئه‌ویش فه‌رموی : (والله إن رسول الله كان أحب إلينا من آبائنا وأمهاتنا وفلذات أكبادنا، وكان أحب إلينا من الما‌ء البارد على الظمأ)، والله پێغه‌مبه‌ری خوامان لهدایکو باوکمان زیاتر خۆش ده‌ویست و له جه‌رگی خۆمان زیاتر خۆشمان ده‌ویست و له‌ئاوی سارد خۆشترمان ده‌ویست له‌کاتی تینوێتیدا .
هه‌روه‌ها قسه‌که‌ی ابوسوفیان کاتێك که گه‌وره‌ی قوره‌یش بوو ووتی yikes والله ما رأيت أحداً يحب أحداً كحب أصحاب محمد لمحمـد) ووتی: والله که‌سم نه‌بینیوه وه‌کو هاوه‌ڵه‌کانی محمد محمدیان خۆش بوێت ، ئه‌م قسه‌یه‌شی له‌کاتێکدا کردوه که خۆی دوژمنی پێغه‌مبه‌ری خوا .
یاخود کاتێك که زیدی کوڕی الدثـتة یان گردبو به‌دیلی لهودابون که بیبه‌ن بۆ کوشتن ، پرسیاریان لێی کرد ، ئایه حه‌زده‌که‌یت ئه‌گه‌ر تۆ له‌ناوماڵ ومنداڵی خۆتدابیت ومحمد له‌جێگاکه‌ی تۆبوایه ؟ ئه‌ویش فه‌رموی : (والله ما أحب أن أرجع سالماً لأهلي وأن يشاك محمد بشوكة في أصبعه) فه‌رموی والله حه‌زناکه‌م بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ناوماڵ ومنداڵی خۆم وکه‌سوکاری خۆم ئه‌گه‌ر به‌وه بزانم پێغمبهرصلی الله علیه‌وسلم دڕکێکیش ئه‌چێت به پهنجهیهکیا ، به‌شێوه‌یه‌کیتر مانای ئه‌وه‌یه که پێمخۆشه بمرم‌و بمکوژن به‌س دڕکێك نه‌چێت به په‌نجه‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ری خوادا ، ئه‌مه مانای خۆشه‌ویستی یه به‌ڕاستی ، بۆیه هه‌ندێك له شاعیره‌کانیش کردویانه بهشیعروووتویانه :
أسرت قريش مسلماً في غزوة فمضى بلا وَجَـلٍ إلى السيــاف
سألوه هل يرضـيك أنـك آمـــن ولك الـنبي فدى من الإجحـاف
فأجاب كلا لا سلمتُ من الأذى ويصــاب أنــف مـحـمــد برعـــاف
قوره‌یش موسوڵمانێکیان به‌دیل گرد ڕاسـته‌وخـۆ بردیــان بـۆ لـهمـلـدانی
ڕازی ئهبیـت ئه‌گـه‌ر تۆبـکـهن ئـــازاد له‌جێێ تۆ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ت دابناگیانی
جوابی دایهوهڕازیم نه‌مێنم بۆ ئه‌به‌د به‌ڵام تـۆز نهنیـشی لـهسهرو گیــانی
هه‌روه‌ها وته‌که‌ی عوروه‌ی کوڕی مسعود کاتێك که له دانشتنی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه وسلم ، دانیشتنی کرد بۆ مفاوزات یان په‌یمان به‌ستن ، کاتێك که گه‌ڕایه‌وه بۆلای قوره‌یش ووتی : ئه‌ی قه‌ومه‌که‌م والله بومه به‌وه‌فد بۆلای مه‌لیکه‌کان و قه‌یسه‌ری ڕۆم وکیسرای فورس ونهجاشی حه‌به‌شه ، که‌سم نه‌بینیوه له‌وانه که هاوه‌ڵه‌کانی ئه‌وه‌نده به به‌رزوپیرۆز ڕایبگرن وه‌کو هاوه‌ڵه‌کانی محمد که به به‌رزوپیرۆز محمد ڕاده‌گرن ، ئه‌گه‌ر بێت‌و تفێك بکات هه‌ر ده‌که‌وێته ده‌ستی که‌سێکه‌وه ودهیساوێته دهموچاویدایان به‌سه‌ر پێسته‌که‌یدا ، ئه‌گه‌ر فه‌رمانێکیان پێ‌بکات فه‌رمانه‌که‌ی به‌بێ ڕاوه‌ستان به‌جێ ده‌هێنن وئه‌گه‌ر ده‌ستنوێژبگرێت خه‌ریکن له‌سه‌ر ئاوی ده‌ستنوێژه‌که‌ی یه‌كی له‌سه‌ر ده‌کوژن ، ئه‌گه‌ر قسه‌بکات هه‌مویان ده‌نگ له‌خۆیان ده‌بڕن تاوه‌کو گوێبیستیبن وتێبگه‌ن که چیوتوه و چاو ههڵناهێنن له‌به‌رده‌میدا له‌به‌ر ڕێزلێگردنی وبهبهرز زانینی .
ئه‌مانه‌ش ووته‌ی که‌سانێکه که دوژمنی بونه‌و شهڕوکوشتاریان کردوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به ئینسافه‌وه باسه‌که‌ی ده‌گێڕنه‌وه ، چونکه مرۆڤ ئه‌گه‌رچی دوژمنی که‌سێکیش بێت ئه‌بێت به ئینساف بێت به‌رامبه‌ری و درۆی بۆ ههڵنهبهستێت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خۆی ڕقی لێیه‌تی ودوژمنێتی ، هه‌روه‌کو ئێستا له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه بۆته دیاریده‌یه‌کی ئاشکراو دیار که دوژمنانی ئیسلام هه‌ر کارێکی ناڕهواببینن له شوێنێکدا یه‌کسه‌ر ده‌یده‌نه پاڵ موسڵمانان وهه‌زار قسه‌ی درۆیشی پێوه هه‌ڵده‌به‌ستن ته‌نها بۆئه‌وه‌ی که ناشرینیان بکه‌ن لهبهرچاوخهڵکی وناویان بزڕێنن ، ئه‌وه‌یش مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی لێیان نزیك نه‌بێته‌وه و به‌ڕاستی نه‌یان ناسێت ، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وان بناسرێن خه‌ڵکی بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که کێ خراپه‌و کێ چاکه وعه‌یب وعاری خۆیان ده‌رده‌که‌وێت و ئه‌وکاته خه‌ڵکی له‌خۆیان کۆنابنه‌وه‌و ده‌یان بوغزێنن له‌سه‌ر خراپه‌کانی خۆیان .
ههرلهسهرباسهکهمان بمێنین که باسی سه‌رکرده‌یه‌و که پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم له‌باسی فهرماندهوسهرکردهدا ده‌فه‌رموێت:« خِيَارُ أَئِمَّتِكُمُ الَّذِينَ تُحِبُّونَهُمْ وَيُحِبُّونَكُمْ وَيُصَلُّونَ عَلَيْكُمْ وَتُصَلُّونَ عَلَيْهِمْ وَشِرَارُ أَئِمَّتِكُمُ الَّذِينَ تُبْغِضُونَهُمْ وَيُبْغِضُونَكُمْ وَتَلْعَنُونَهُمْ وَيَلْعَنُونَكُمْ ». قِيلَ يَا رَسُولَ اللَّهِ أَفَلاَ نُنَابِذُهُمْ بِالسَّيْفِ فَقَالَ:« لاَ مَا أَقَامُوا فِيكُمُ الصَّلاَةَ وَإِذَا رَأَيْتُمْ مِنْ وُلاَتِكُمْ شَيْئًا تَكْرَهُونَهُ فَاكْرَهُوا عَمَلَهُ وَلاَ تَنْزِعُوا يَدًا مِنْ طَاعَةٍ » . باشترین فهرماندهوسهرکردهکانتان ئه‌وانه‌ن که خۆشتانی ده‌وێت وئێوه‌ش ئه‌وانتان خۆش ده‌وێت و سه‌ڵاواتان لهدیاردهدهن و سهڵاوتیان له‌سه‌ر ده‌ده‌ن ، وخراپترینیان ئه‌وانه‌ن که ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه‌و ئێوه‌ش ڕقتان لێیان ده‌بێته‌وه و له‌عنه‌تان ده‌که‌ن وئێوه‌ش ئه‌وان به‌له‌عنه‌ت ده‌که‌ن . ووتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا شه‌ڕیان به‌رامبه‌ر بکه‌ین ؟ فه‌رموی ( نه‌خێر هه‌تاوه‌کو ئه‌وان نوێژیان کرد‌و به‌رده‌وامبون له نوێژکردن ، ئه‌گه‌ر ئیشێکی خراپیشتان بینی لێیان که پێتان ناخۆشبو ، ئه‌وا ته‌نها ڕقتان له کرده‌وه‌کانی بێت و ده‌ستیان لێمهکێشنهوه و گوێڕایه‌ڵیان بکه‌ن .
ئه‌مه‌ش ده‌بێ بزانین باسی فه‌رمانده‌ی موسڵمان ده‌کات وله‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌رکه‌ی بێت ، نه‌ك بۆکهسانێك که به‌رنامه‌ی خوایان له‌پشت نابێت وبه‌رنامه‌یه‌کی کوفری عیلمانیان هێنابێته کایه‌وه و به فه‌رمانده‌یان بزانین وگوێڕایه‌ڵیان بکه‌ین له هه‌موو فه‌رمانێكی ناشه‌رعیدا ، ئه‌وه‌ش له‌فه‌رموده‌یه‌کیتردا هاتوه که ده‌فه‌رموێت yikes لاطاعة لمخلوق فی معصیة الخالق ) بۆکه‌س نی یه که گوێڕایه‌ڵی که‌سێك بکات ئه‌گه‌ر فه‌رمانێکی پێ‌کرد فه‌رمانه‌که‌ی بێفه‌رمانی خوای تێدابێت و ناشه‌رعی بێت .
ئه‌مه‌ش کورته باسێکی سه‌رکرده‌و فهرمانڕهوابو که چۆن ده‌بێ هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا و چۆن دڵیان ڕازی بکه‌ن وبههۆڵیانهوهبن ، هیوادارم که سودێکی هه‌بێت بۆ خوێنه‌ری به‌ڕێز ولهدوعای خێر بێبه‌شمان مه‌که‌ن ،.
واخــر دعــوانــا ان الحمــد لله رب العــالمــن .
__________________________
خازر