[size=21]هاوڕێی راسته‌قینه كێیه ؟؟
ناونیشانی باسه‌كه‌مان پێده‌چێت مایه‌ی سه‌ره‌نج و تێروانینمان بێت ، ئایا له‌م قۆناغ و سه‌رده‌مه‌دا هاوڕێی راسته‌قینه بوونی هه‌یه ؟ یان بارودۆخ گۆڕاوه‌و ته نها هاوڕێی به‌رژه‌وه‌ندی له ئارادایه . بۆئه‌وه‌ی هاوڕێی راسته‌قینه بناسین و له هاوه‌ڵی به‌رژه‌وه‌ندی جودای كه‌ینه‌وه ئاماژه به چه‌ند خاڵێك ده‌ده‌ین سه‌باره‌ت به سیما و كه‌سایه‌تی و ره‌وشتی هاوڕێی راسته‌قینه :
1- هاوڕیی راسته‌قینه : ئه‌و كه‌سه‌یه پۆزشهكانت قبوڵ ده‌كات ، كه هه‌ڵه‌ت كرد لێت ده‌بورێت و ، پشتگیریت ده‌كات له‌كاتی ئامادهنهبونتدا .
2- هاوڕیی راسته‌قینه : ئه‌و كه‌سه‌یه كه گومانی باشت پێ ده‌بات و ، گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كت به‌رامبه‌ری كرد پۆزشت بۆ ده‌هێنێته‌وه‌و ، له‌ناخی خۆیدا ده‌ڵێت پێده‌چێت هیچ مه‌به‌ستێكی خراپی نه‌بوبێت .
3- هاوڕیی راسته‌قینه : ئه‌و كه‌سه‌یه چاودێری ماڵ و منداڵ و كه‌سوكار و ئابڕوت ده‌كات .
4- هاوڕیی راسته‌قینه : ئه‌و كه‌سه‌یه له‌خۆشی و ناخۆشی ، له‌شادی و خه‌مباری ، له‌ده‌وڵه‌مه‌ندی و هه‌ژاریدا له‌گه‌ڵتدایه .
5- هاوڕیی راسته‌قینه : ئه‌و كه‌سه‌یه تۆ پێشی خۆی ده‌خات و به‌رده‌وام ئومێدی چاكه‌ت بۆ ده‌خوازێت .
6- هاوڕیی راسته‌قینه : ئه‌و كه‌سه‌یه ئامۆژگاریت ده‌كات ، گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی لێت بینی ، هانت ده‌دات گه‌ر چاكه‌ی لێ بینیت ، هاوكاریت ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی كاری چاكه .
7- هاوڕیی راسته‌قینه : ئه‌و كه‌سه‌یه ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات له سڵاو كردن‌دا ، گه‌ر پێویستت پێی بوو هه‌وڵ ده‌دات پێداویستیه‌كانت بۆ دابین بكات .
8- هاوڕیی راسته‌قینه : ئه‌و كه‌سه‌یه به په‌نهانی دوعای خێرت بۆ ده‌كات ، بێ ئه‌وه‌ی داوات لێی كردبێت .
9-هاوڕیی راسته‌قینه : ئه‌و كه‌سه‌یه بۆ خوا‌و له پێناوی خوادا ، تۆی خۆشده‌وێت بێ هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی مادی و مه‌عنه‌وی .
10- هاوڕیی راسته‌قینه : ئه‌و كه‌سه‌یه سودت پێ ده‌گه‌یه‌نێت به‌كرده‌وه چاكه‌كانی ، به ئه‌ده‌ب و ره‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتی .
11- هاوڕیی راسته‌قینه : ئه‌و كه‌سه‌یه به‌هۆیه‌وه له‌نێو خه‌ڵكیدا پایه‌دار ده‌بیت و، شانازی بههاوڕێیهتیهوه ده‌كه‌یت ، شه‌رمه‌زار نابیت له هاوڕێیه‌تی كردنی و گه‌ڕان له‌گه‌ڵیدا .
12- هاوڕیی راسته‌قینه : ئه‌و كه‌سه‌یه له‌كاتی پێویستیدا به خۆشحاڵی و خێرایی و بێ به‌رامبه‌ر به هاناته‌وه دێت و خزمه‌ت و هاوكاریت ده‌كات .
13- هاوڕیی راسته‌قینه : ئه‌و كه‌سه‌یه چی بۆ خۆی ده‌خوازێت ، ئه‌وه‌ش بۆ تۆ ده‌خوازێت .
وه‌رگیراو...[/size]