تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

6

دةستت خؤش خوشكئ..سةركةوتوبيت

5

دةشت خوش زور به سوده دلةكةم

4

[size=24][center]ده‌سته‌كانت خۆش بێت سه‌وسه‌ن خان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ت خوا نمونه‌ت زۆر بكات[/center][/size]

3

dast xoshhhhhhhhhhh
zor ba sudaaaaaaaaaaaaaaaa

2

خوا پاداشتی خێرت بداته‌وه‌ و ژیانت له‌ ناخۆشی به‌دور بێت..

1

[center]http://smt7.com/upfiles/xWJ30761.jpg[/center]
[center][size=24]بسم الله الرحمن الرحيم
یەكێك لە تایبەتمەندیەكانى ئەم ئاینە پیرۆزە ئەوەیە كە چەندەها پەرستشى سووك و ئاسان هەیە كە خواى گەورە كردوویەتیە مایەى پاداشتى زۆر گەورە كە خاوەنەكەى زۆر بە ئاسانى ئەتوانێ خەڵاتى (بەهەشت) بە دەست بهێنێت (بە مەرجێك یەكتا پەرست بێت) كە سەد مەخابن زۆربەى موسڵمانان لێ ى بێ ئاگان و ئەم پەرستش و كردەوانەش هیچ كۆسپ و قورساییەك ناخاتە سەر پیشەى خاوەنەكەى....بەڵكو ئەگەر فەرمانبەربیت یان كرێكار یان بازرگان یان دەسەڵاتدار یان..... یان..... هتد.
ئەوا ئەتوانێت ڕۆژانە ئەم كردەوانە بكاتە مەشخەڵى ڕێگاى خۆى جابۆ ئەوەى:.
لە شنەى باى فێنكى بەهەشت بێ بەش نەبیت.
لە خوڕەى ئاوى سازگارى بەهەشت بێ بەش نەبیت.
لە سەوزایى و جوانى بەهەشت بێ بەش نەبیت.
لە بۆن و بەرامەتى بەهەشت بێ بەش نەبیت.
لە حەوانەوە و ئارامى بەهەشت بێ بەش نەبیت.
لە دیدارى خواى پەروەردگار بێ بەش نەبیت.
لە ژیانى پڕ خۆشى پەناى حۆریەكان بێ بەش نەبیت.
[فەرموو.... بەهەشت چاوەرِێتە......]
1. قال رسول الله ((مَنْ بَنى مَسْجداً للهِ بَنى اللهُ له بَيتاً في الجنة)) رواه مسلم.
واتە: هەر كەسێك لەبەر خاترى خوا مزگەوتێك دروست بكات ئەوا خواى گەورە لە بەهەشت دا خانوویەكى بۆ دروست ئەكات.

2. ئەتەوێ لە بەهەشتدا هاوڕێی پێغەمبەر بیت (صلى الله عليه وسلم) ؟
قال رسول الله صلى الله عليه وسلم ((أَنا و كافل اليتيم في الجنة هكذا و أشار بالسبابة و الوسطى)) (البخارى)واتە: من و بەخێوكەرى هەتیو لە بەهەشتدا بەیەكەوەین ئاماژەى كرد بۆ هەردوو پەنجەى
شایەتیمان و پەنجەى ناوەڕاستى. (واتە زۆر نزیكن بەیەكەوە)

3. ئەتەوێ گەنجینەیەك لە گەنجینەكانى بەهەشت وەربگریت ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) ((لا حول ولا قوة إِلا بالله كنز من كنوز الجنة)) (متفق عليه)واته: وتنى (لا حول ولا قوة إِلا بالله) گەنجینەیەكە لە گەنجینەكانى بەهەشت.

4. ئەتەوێ تەرازووى كردەوەكات قورس بێت ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) ((كلمتان حبيبتان الى الرحمن، خفيفتان على اللسان، ثقيلتان في الميزان (سبحانه الله وبحمده، سبحانه الله العظيم) ((رواه البخارى)واتە: دوو ووشە هەن خۆشەویستن لەلاى خوا، وە سوكن لە سەر زمان، وە قورسن لە تەرازووى چاكەكان، ئەویش ووتنى (سبحان الله وبحمده، سبحان الله العظيم) ە.

5. ئەتەوێ خوا حەز بە دیدارت بكات ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) ((مَنْ أَحبّ لقاءَ الله أَحَبَّ أَحبَّ اللهُ لقاءَه)) (رواه البخارى)واتە: هەر كەسێك دیدارى خواى پێ خۆش بێت ئەوا خوایش دیدارى ئەوى پێ خۆشە.

6. ئەتەوێ (70) ساڵ لە ئاگرى دۆزەخ دووربكەویتەوە ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) ((مَنْ صامَ يوماً في سبيل الله بَعُدَ اللهُ وجهه عن النار سبعين خريفاً)) البخارى.
واتە: هەر كەسێك یەك ڕۆژ لە پێناوى خودا بە ڕۆژوو بێت ئەوا خواى گەورە 70 ساڵ لە ئاگر دوورى دەخاتەوە

7. ئەتەوێ پلەت بەرز بێتەوە ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) ((وما تواضع أَحد لله إِلا رفعه الله عزوجل)) (مسلم) واتە: هەر كەسێك لەبەر خاترى خوا خۆى بە گەورە نەزانێ ئەوا خواى پەروەردگار پلەى بەرز دەكاتەوە.

8. ئەتەوێ خواى پەروەردگار ڕەحمت پێ بكات ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) ((مَنْ صَلَّى عليَّ صلاة صلى الله عليه بها عشراً)) (مسلم).
واتە: هەر كەسێك (صەڵاواتێك) لەسەر من بدات ئەوا خواى پەروەردگار (10) صەڵاواتى لەسەر دەدات.(صەڵاواتى خودایش بۆ بەندەكانى بریتى یە لە سۆز و بەزەیى و ڕەحمەتى خودا).

9. ئەتەوێ خواى پەروەردگار لە تاوانەكانت خۆش بێت ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) ((مَنْ قال سبحان الله و بحمده في يوم مائة مرة حطت خطاياه و ان كانت مثل زبد البحر)) (متفق عليه)
واتە: هەر كەسێك لە ڕۆژێكدا (100) جار بڵێ(سبحان الله و بحمدە) ئەوا خواى گەورە لە تاوانەكانى خۆش دەبێت ئەگەر چى بە وێنەى كەفى سەر دەریاش بێت.

10. ئەتەوێ خوا بەرەكەت بخاتە ڕۆزیتەوە و تەمەنیشت درێژ بكات ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) ((مَنْ سَرَّهُ أَن يبسطَ له في رزقه وأَن يَنْساً له في أَثره فليصل رحمه)) البخاري.
واتە: هەر كەسێك پێى خۆشە كە ڕۆزى زیاد بكات و تەمەنى درێژ بێت با پەیوەندى خزمایەتى بگەیەنێ.

11. ئەتەوێ لە خواى پەروەردكار نزیك بیتەوە ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم)((أَقربُ مايكون العبد من ربه وهو ساجداٌ فأكثروا الدعاء))واتە: نزیكترین كاتێك كە بەندە تیایدا لە پەروەردگاریەوە نزیك بێت كاتى كڕنووش بردنە دەى پاڕانەوەى زۆرى تێدا بكەن.

12. ئەتەوێ پاداشتى شەو نوێژت دەست بكەوێت ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) ((مَنْ صَلَّى العشاء في جماعةٍ فكأَنَّما قام نصف الليل و مَنْ صَلَّى الصبح في جماعة فكأَنَّما قام الليل كله)) (مسلم) (مسلم)
واتە: هەر كەسێك نوێژى شێوان (عیشا) بە كۆمەڵ ئەنجام بدات ئەوا وەك ئەوە وایە تاكو نیوە شەو شەونوێژى كردبێت، وە هەر كەسێك نوێژى بەیانى بە كۆمەڵ ئەنجام بدات ئەوا وەك ئەوە وایە ئەو شەوە بە تەواوەتى شەونوێژى كردبێت.

13. ئەتەوێ لە دواى مردنت پاداشتت پێ بگات ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) ((إِذا ماتَ ابن آدم إِنقطع عمله إِلاَّ مِنْ ثلاث صدقة جاريةٌ، أَو علم ينتفع به، أَو ولد صالح يدعو له)) واتە: ئەگەر مرۆڤ وەفاتى كرد ئەوا كردەوەكانى ڕادەوەستێنرێت و زیاد ناكات تەنها لە سێ بواردا نەبێت ئەویش خێرێكى بەردەوام (الصدقة الجارية ‌) وەك دروست كردنى مزگەوت و پردو...... كە دواى مردنى خاوەنەكەى خەڵكى لێى سوود مەند بن، یان زانستێك سوودى لێ وەربگیرێ، یان وەچەیەكى چاكەكار كە دۆعاى خێرى بۆ بكات.

14. ئەتەوێ بە قورسایى شاخەكان چاكە و خێرت دەست بكەوێت ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) ((مَنْ شَهِدَ الجنازة حت ى يصلى عليه فله قيراط و مَنْ شهدها حتى الدفن فله قيراطان قيل وما القيراطان قال مثل الجبلين العظيمين)) واتە: هەر كەسێك نوێژ لەسەر مردوویەك بكات ئەوا پاداشتى (قيراط) ێكى دەست دەكەوێت وە هەر كەسێك دواى بكەوێت تاوەكو دەینێژن ئەوا پاداشتى دوو (قيراط) ى دەست دەكەوێت. پرسیار كرا (قيراطان) چى یە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى: وەكو دوو شاخى قورس وایە.

15. ئەتەوێ پاداشتى (تێكۆشەرێكى پێناوى خوا یان ڕۆژوانێك یان ئەو كەسەى شەونوێژ دەكات) بە دەستى بهێنى ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) ((الساعي على الأَرملة و المسكين كالمجاهد في سبيل الله و أَحسنه كالقائم لايفترو كالصائم لايفطر)) (متفق عليه)
واتە: ئەوەى بێوەژن و هەژاران بە سەر دەكاتەوە هاوشێوەى خەباتكارێكە لە پێناوى خوا وە هاوشێوەى ئەو كەسەیە كە شەو نوێژ دەكات وە كۆڵ نادات وەهاو شێوەى ڕۆژووانێكە كە بەردەوام بە ڕۆژووبێت.

16. ئەتەوێ پاڕانەوەت (دوعا) وەڵام بدرێتەوە ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) ((الدعاء لا يرد بين الأَذان و الإِقامة)) (ابو داود). واتە: پاڕانەوەى نێوان بانگ و قامەت ڕەت ناكرێتەوە.

17. ئەتەوێ ڕەزامەندى خوا بە دەست بهێنیت ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) ((إِنَّ الله ليرضى العبد أَّنْ يأَكُلَ الأَكلة فيحمده عليها أَو يشرب الشربة فيحمده عليها)) (مسلم)
واتە: خواى پەروەردگار ڕازىیە لە بەندەیەك كە خواردنێك بخوات سوپاسى خوا بكات یان كە خواردنەوەیەك دەخواتەوە سوپاسى خوادەكات.

18. ئەتەوێ پاداشتى (حەجێك) بە دەست بهێنیت ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) (العمرة في رمضان تعدل حجة او حجة معي)
واتە: عەمرەیەك لە مانگى ڕەمەزاندا هاو شێوەى حەجێكە لەگەڵ مندا واتە (پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم)

19. ئەتەوێ هەموو قورئان لە چەند خولەكێكدا بخوێنیتەوە ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) ((قُل هو اللهُ احد تعدل ثلث القرآن)) (مسلم)
واتە:خوێندنەوەى(قل هو الله احد) هاو شێوەى سێ بەشى قورئانە
لە كۆتایدا

داوام لە پەروەردگارە كە دڵسۆزم بكات بۆ ئایینە پیرۆزەكەى وە بۆ ئەوەى تۆش بێبەش نەبى لەم خێرە و بە ئەندازەى نوسەر خێرت بگات هاوكارى بكە لە بڵاو كردنەوەى چونكە پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتى: " الدَّالُ عَلَى الْخَيْڕ كَفَاعِلِهِ " صحيح الجامع الصغير: 3399، واتە: ئەو كەسەى كە چاكەیەك بە كەسێك پیشان بدات، وەكو ئەوەیە كە خۆى ئەنجامى دابێت.

بەهەشت
[/size][/center]