سوپاس برالە
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » ئه‌مشه‌و نانوم، تا خه‌ناوكه‌ی خه‌ونه‌كانی دوعا خانم نهچنمهوه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاس برالە
دةست خوش هةربزيت
ئه‌مشه‌و نانوم، تا خه‌ناوكه‌ی خه‌ونه‌كانی دوعا خانم نهچنمهوه
ئه‌مشه‌و نانوم، ئه‌م په‌ژاره په‌ژمورده‌یه ئه‌لاوێنم
ناخی ده‌ریا و هه‌یبه‌تی كێ‌و
دار و به‌ردیش ئه‌هه‌ژێنم
قاوه قاوی كهڕهمسۆ بێ ده‌نگ ئه‌كه‌م
بێده‌نگی به گریان دێنم
ئه‌مشه‌و نانوم
ڕه‌نگێكی خه‌مناك بۆ به‌هار ئه‌دۆزمه‌وه
له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌ی ناكام و
قیژه‌ی خنكاوی دوعا خان پێك دێینه‌وه
ئه‌مشه‌و نانوم، حورمه‌تی تاڵانكراوم ده‌هێنمه‌وه
چی پوله‌كه‌ی ئه‌شكم هه‌یه ده‌یبارێنم
هه‌رچی گه‌ڵای خه‌نده‌م هه‌یه دهیوهرێنم
به‌رگێكی ئاودامان ده‌چنم
پرزۆڵ پرزۆڵ زامه‌كانی دوعای ته‌زیو ده‌پێچمه‌وه
ئه‌مشه‌و نانوم، تا پۆله داڵ و گوخلێنكه
له‌سه‌ر جه‌سته‌ی نه‌به‌زیوی ونجڕ ونجڕكراوی دوور ده‌خه‌مه‌وه
ئه‌مشه‌و نانوم، شیعرم ده‌كه‌مه قه‌یاغ و به ئهسرینما
به‌ره‌و گۆڕه تاقانه‌كه‌ی دوعا خانم ده‌په‌ڕمه‌وه
به هه‌نسك و كسپه كسپی برینمه‌وه
به هه‌ناسه‌ی تاسێنراو و داخی كۆست و تهزینمهوه
ئه‌مشه‌و نانوم، دڵی دوعا ئه‌ده‌مه‌وه
ئه‌مشه‌و نانوم
ورده شوشه‌ی هه‌ستی دوعا
كریستاڵی نیگای بێ ده‌ربه‌ستی دوعا
بۆ ئاوێنه‌ی باڵانمای شیعره‌كانم ده‌چنمه‌وه
ئه‌مشه‌و نانوم
به هوروژم و شه‌پۆلی خوێنی دوعا خان
له‌سه‌ر كزه بای هه‌ناسه‌ی بلورینی
له‌سه‌ر دوا تیشكی سه‌رنجی ئاگرینی دوعا خانم
دونیایه‌ك چیرۆكی خه‌مناك
بۆ شارێكی نا‌ئومێد و
بۆ شه‌قامێكی ده‌م مردوو..
بۆ به‌هارێكی دڵ مردوو ده‌نووسمه‌وه
ئه‌مشه‌و نانوم
هه‌موو برینی دهقبهستووی كهلهپورم ده‌كولێنمه‌وه
تا بزانم كامیان ده‌گاته قوله‌پێی خه‌می دوعا
ئه‌مشه‌و نانوم
دوا په‌یامی دوعا خانم
أحدٌ .. أحدٌ.. و یا لیت.. ده‌نووسمه‌وه
ئه‌مشه‌و نانوم
مه‌رگه‌ساتی دوعا خانم
له‌سه‌ر ده‌فه‌ی شانی مێژوو
له‌سه‌ر سنگی كۆتری سپی
له‌سه‌ر شاباڵی قوڵینگ و
شنه شنی په‌پووله و گوڵ
له‌سه‌ر تاڵه ئاڵۆسكاوه‌كانی گزنگ
له‌سه‌ر تریفه‌ی خه‌مناك و وورشه‌ی ته‌زیو
له‌سه‌ر شفره‌ی كرۆمۆسۆم و
له‌سه‌ر شفره‌ی ڕوو له قوڵایی ئاسمان
له‌سه‌ر هاژه‌و شه‌پۆلی ئاو
له‌سه‌ر قوڵپه قوڵپی كانی
له‌سه‌ر صهبا و خۆره‌تاو و هه‌وری ڕێ دوور
له‌سه‌ر گشت سایتێكی ماقووڵ ده‌نووسمه‌وه
تا ببنه خه‌ونی زارۆك و
خه‌می هه‌میشه‌یی میر خاسان
ئه‌مشه‌و نانوم، تا بزانن ئه‌م خونچه‌یه‌ی سروه بایه‌كی نه‌دیوه
ئه‌مشه‌و له‌پای چی وه‌ریوه؟
نانوم ئه‌مشه‌و
خه‌ونی دوعا بۆ خه‌ونامه‌ی ابن سیرین ده‌گێڕمه‌وه
خه‌می دوعا بۆ خه‌منامه‌ی كه‌شكۆڵی ژین ده‌گێرمه‌وه
ئه‌وسا یوسف له زیندان و له‌ناو قوڵایی بیره‌وه
پێمان ده‌ڵێ:
دوعا خانم ئیدی هه‌رگیز پیشی غوربه‌ت ناخواته‌وه
ئیدی هه‌رگیز خورپه‌یه‌كی به‌ره‌و لاشه‌ی ناڕواته‌وه
ئیدی هه‌رگیز زه‌هری ده‌ستی پیره قه‌واڵ ناخواته‌وه
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » ئه‌مشه‌و نانوم، تا خه‌ناوكه‌ی خه‌ونه‌كانی دوعا خانم نهچنمهوه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]