هەندێک زانیاری تیا‌بوو من نەمدەزانی ،،دەست خۆش
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » جه ند ئاماريكي خولي ئيسباني » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
هەندێک زانیاری تیا‌بوو من نەمدەزانی ،،دەست خۆش
به‌ڕاستی زۆر به‌سووده
من وه‌ك خۆم که‌مێك زانياريم وه‌رگرت
ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت.
سباس براكةم
دةست خوش به ردةوامبه
له دوای كۆتای هاتنی خولی ئیسپانی وه‌رزی 2010-2011 و زیادبوونی ژماره و تۆماره‌كانی ئه‌مساڵیش بۆ سه‌ر ئه‌و تۆمارانه‌ی كه له مێژوودا كراون و هه‌رگیز بیر ناچنه‌وه و له لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا بۆ مه‌به‌ستی بینینی ڕاستیه‌كان و ڕكابه‌ریه‌كان هه‌ڵگیراون و پارێزراون, ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانی پێشوو كۆمه‌ڵێك ئاماری ورد و درشت له لایه‌ن چاودێران و ئاماركارانی خولی ئیسپانیه‌وه بۆ وه‌رزه‌كه كراوه, ئه‌و ئامارانه خۆی له ژماره‌ی گۆڵه‌كانی هه‌ر یانه‌یه‌ك كه كردوویه‌تی یاخود به‌رامبه‌ری كراوه له‌گه‌ڵ كۆی خاڵه‌كان و چه‌ندین شتی دیكه له خۆ ده‌گرێت له‌وانه دۆڕاندن و بردنه‌وه‌كان و به‌رامبه‌ر بوونه‌كان و....هتد
له‌م بڕگه‌یه‌دا باس له ژماره و تۆماری 5 له یانه زلهێزه‌كانی خولی ئیسپانی ده‌كه‌ین كه له سه‌ره‌تای دروست بوونی خوله‌كه‌وه له‌و خوله‌دا یاری ده‌كه‌ن و خاوه‌نی مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری و ڕكابه‌رین له‌گه‌ڵ یه‌كتردا, باس له هه‌ر پێنج یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه و ڤالانسیا و ئه‌تله‌تیك بلباو و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌كه‌ین و سه‌رجه‌م ورده‌كاریه‌كانی ئه‌و یانانه ده‌خه‌ینه پێشچاوتان له سه‌رتای خولی ئیسپانیه‌وه.
• سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر باس له ژماره‌ی ئه‌و وه‌رزانه بكه‌ین كه ئه‌و یانانه یاریان تێدا كردووه له خوله‌كه‌دا ئه‌وا ده‌بینین یانه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه و ئه‌تله‌تیك بلباو هه‌رگیز دانه‌به‌زیون بۆ خولی پله دوو وه 80 وه‌رز یاریان له خولی پله یه‌كی ئیسپانیدا كردووه, یانه‌ی ڤالانسیا له پله‌ی دووهه‌مدا دێت به 76 وه‌رز وه یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به 74 وه‌رز له پله‌ی سێهه‌مدایه.
• یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید توانیویه‌تی به درێژایی 80 وه‌رز 3838 خاڵ كۆبكاته‌وه, له كاتێكدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه 3709 خاڵی كۆكردۆته‌وه و یانه‌ی ڤالانسیا 3044 وه یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو 3024 وه یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید 2976.
• له كۆی 2534 یاری بۆ هه‌رسێ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه و ئه‌تله‌تیك بلباو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید 1475 یاری بردۆته‌وه و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه 1407 یاری بردۆته‌وه و یانه‌ی بلباو 1113 یاری بردۆته‌وه, یانه‌ی ڤالانسیا 2436 یاری كردووه و 1092 یاری بردۆته‌وه, 2386 یاریش بۆ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كه له 1101 یاریاندا سه‌ركه‌وتوو بووه.
• یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید 5285 گۆڵی تۆمار كردووه به درێژای 80 وه‌رز, یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه 5233 گۆڵی تۆمار كردووه و یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو 4319 گۆڵی تۆمار كردووه و یانه‌ی ڤالانسیا 4049 گۆڵی تۆمار كردووه و یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به تۆمار كردنی 4139 گۆڵ له پله‌ی كۆتایدایه.
• له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید 2915 گۆڵی به‌رامبه‌ر تۆمار كراوه و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه 2925 گۆلی به‌رامبه‌ر كراوه, یانه‌ی ڤالانسیاش 3173 جار تۆڕی گۆڵی هه‌ژێنراوه و تۆڕی گۆڵی یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباویش 3415 جار هه‌ژێنراوه و یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش 3132 گۆڵی به‌رامبه‌ر كراوه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » جه ند ئاماريكي خولي ئيسباني » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]