زورم بى ناخوشبوو دةست خوش
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » یانەی هەولێر تواناکانی مەهدی کریم ی لەدەستدا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زورم بى ناخوشبوو دةست خوش
سوپاس بۆ هەمووتانن
به‌خوا پێم خۆش چونكه نادی اربیل ته‌نها پشت به‌م یاریزانه ده‌به‌ستێـت...
نابێت هیچ یانه‌یه‌ك پشت به‌یه‌ك یاریزان ببه‌ستێت.
به داخه‌وه ده‌ست خۆش
:|:| هةواليكى ناخؤش بوو
[center]تیپى تۆپى پێى یانه‌ى هه‌ولێر-ى پاڵێوراو بۆ به‌ده‌ستهێنانى نازناوى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نوخبه‌ی تۆپى پێى یانه‌كانى عیراق، تواناى كاریگه‌رترین یاریزان و دووه‌م گۆڵكهرى خوله‌كه‌ى له‌ده‌ستدا.
دواى ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌كانى رابردوودا، به‌هۆى ئازارى ئه‌ژنۆیه‌وه ده‌ینالاند، مه‌هدى كه‌ریم-ى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق و یانه‌ى هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى به‌ره‌و قه‌ته‌ر به‌ڕێكه‌وت و بڕیاره هه‌مان ئه‌و ستافه‌ى كه نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ قوسه‌ى مونیر-ى هاوتاكه‌ى له هه‌ڵبژارده‌ى عیراق ئه‌نجامدابوو، ئه‌ركى چاره‌سه‌ركردنى بگرنه ئه‌ستۆ.
به‌م هۆیه‌شه‌وه ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه‌ى قه‌ڵاو مناره له‌گشت یارییه‌كانى داهاتووى خولى نوخبه بێبه‌ش ده‌بێت و هیچ ئه‌گه‌رێكیش بۆ به‌شداریكردنى له یاریى كۆتایى نییه، ئه‌مه‌ش زه‌برێكى كوشنده‌یه به‌ر یانه‌كه‌ى پایته‌خت ده‌كه‌وێت، چونكه مه‌هدى سه‌ره‌كیترین و باشترین یاریزانه له پێكهاته‌ى تیپه‌كه‌و جێى متمانه‌و پشتبه‌ستنى ئه‌دیشۆ-ى راهێنه‌ره، هه‌روه‌ها له‌یارییه‌كانى عیراقیش له پاڵاوتنه‌كانى مۆندیال بێبه‌ش ده‌بێت.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه (سامان بریفكانى) به‌رپرسى راگه‌یاندنى یانه‌ى هه‌ولێر له‌په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا وێڕاى پشتڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه رایگه‌یاند كه ئێستا مه‌هدى لهقهتهڕهو بڕیاره به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى بۆ ماوه‌ى مانگێك بمێنێته‌وه، هه‌روه‌ها بریفكانى له درێژه‌ى قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شى دركاند كه یاری پێكردنى زیاترى مه‌هدى زیانى زۆرتره‌و ره‌نگه پێكانه‌كه‌ى قورس‌تر بكات، بۆیه به‌مه‌به‌ستى له‌ده‌ستنه‌دانى تواناكانى یاریزانى ناوبراو له‌یارییه‌كانى جامى یه‌كێتى یانه‌كانى ئاسیا، بهباشمانزانى ئێستا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى ئه‌نجامبدات، هه‌ر چه‌نده له‌و كاته‌دا پێویستییه‌كى زۆرمان به‌تواناكانى مه‌هدى كه‌ریم هه‌بوو، به‌ڵام ئومێده‌وارین یاریزانه‌كانى دیكه (حه‌یده‌ر عه‌بدولئه‌میر یاخود محه‌مه‌د عه‌لى كه‌ریم) شوێنه‌كه‌ى به باشى پڕ بكه‌نه‌وه.
جێى ئاماژه‌پێكردنه مه‌هدى كه‌ریم-ى ته‌مه‌ن (27)ساڵ یه‌كێكه له‌یاریزانه به‌تواناكانى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق و ئه‌مساڵیش له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر ئاستێكى به‌رزى پێشكهشكردو به تۆماركردنى (11)گۆڵ به‌دووه‌م گۆڵكهرى ئه‌م وه‌رزه‌ى خوله‌كه ئه‌ژمار ده‌كرێت.
یاریگا[/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » یانەی هەولێر تواناکانی مەهدی کریم ی لەدەستدا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]