تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

6

ده ست خوش به راستى بابه تيكى باشت هه زاندوه كه سه باره ت به حيجابه

5

ئینشه‌لله‌ ئامین 
سوپاس براکه‌م

4

dastt xosh bet hiwam waya hamoi aw kchane bbna bala posh

3

زۆررر سوپاس خوشکی ئازیزم بۆ ئه‌م په‌یامه‌ جوانه‌ت  گیانه‌که‌م 
هیوای سه‌رکه‌وتن بۆتۆی گوڵیش خوشکی زۆرر ئازیزم  به‌خته‌وه‌ر بیت بژی:)

2

dastt xosh bet hiwam waya hamoi aw kchane ta esta bala posh nin swd lam babaty to bbinn

qat nazann bala poshye ch hasteki xosha  hmm  baxtawar bet brakam smile

1

حیجاب عیباده‌ته‌ وه‌ له‌ عیباده‌ته‌ هه‌ره‌ به‌رزه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌, وه‌ له‌ فه‌رزه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كانه‌ بۆ ئافره‌ت. چونكه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ قورئاندا فه‌رمانی پێ كردووه‌.

وه‌ نه‌هی له‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی كردووه‌ واته‌ نه‌كردنی حیجاب, وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمانی پێ كردووه‌ وه‌ نه‌هیشی له‌پێچه‌وانه‌كه‌شی كردووه‌. وه‌ هه‌موو زانایانی ئیسلام له‌ كۆن و ئێستادا یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر واجب بوونی حیجاب پۆشین.

ئه‌م به‌ڵگانه‌ی كه‌ لێره‌دا باسی ده‌كه‌ین به‌ڵگه‌ی ئاشكرایه‌ له‌سه‌ر ڕاستی واجب بوونی حیجاب پۆشین له‌سه‌ر ئافره‌تی بالغی موسڵمان, به‌ڵگه‌گانیش ئه‌مانه‌ن:-

به‌ڵگه‌ی قورئانی:-

به‌ڵگه‌ی یه‌كه‌م/ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: (وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاء بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاء بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ أَوِ التَّابِعِينَ غَيْرِ أُوْلِي الْإِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ أَوِ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النِّسَاء وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) سوره‌تی نور ئایه‌تی (31).

واته‌: ئه‌ی محمد بڵێ به‌ ئافره‌ته‌ ئیمانداره‌كان, باچاویان بپارێزن له‌سه‌یر كردنی پیاوی بێگانه‌, وه‌ با داوێنی خۆیان به‌دوور بگرن له‌به‌د ڕه‌وشتی. وه‌ جوانی و ڕازاوه‌یی و زینه‌تی خۆیان به‌ده‌رنه‌خه‌ن بۆ نامه‌حره‌مه‌كانیان. وه‌ با له‌چك و سه‌رپۆش به‌سه‌رو سنگیاندا بێته‌ خواره‌وه‌, وه‌ هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: (با له‌كاتی ڕۆیشتنیاندا قاچیان نه‌ده‌ن له‌زه‌ویه‌كه‌و ته‌قه‌ ته‌ق بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چ زینه‌تێكیان له‌ ژێره‌وه‌ شاردۆته‌وه‌). ئه‌ی خوشكانی ئیماندار هه‌مووتان تۆبه‌ بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆلای خوای په‌روه‌ردگار چوونكه‌ ئه‌مه‌ مایه‌ی سه‌رفرازیتانه‌.

به‌ڵگه‌ی دووه‌م/ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: (يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا) (سورة الأحزاب) (سوره‌ الأحزاب: 59). واته‌: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر فه‌رمان بده‌ به‌ خێزانه‌كانت و كچه‌كانت وه‌خێزانی باوه‌ڕدارانیش (چوونكه‌ خێزان وكچه‌كانی پێغه‌مبه‌ر نزیك ترین كه‌سن لێیه‌وه‌ ئه‌وان ئه‌ولا ترن له‌به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌م حوكمه‌)، تا ئافره‌تانی موسڵمان به‌ جل و به‌رگه‌كانیانه‌وه‌ بناسرێنه‌وه‌, وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌به‌زه‌یی یه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌مه‌و پێش خۆیان نه‌پۆشیوه‌.

به‌ڵگه‌ی سێ یه‌م/ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: (وَقَرْنَ وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ) (سورة الاحزاب) (سوره‌ الاحزاب:33) واته‌: بمێننه‌وه‌ له‌ ماڵه‌كانی خۆتان ئه‌ی ئافره‌تان وه‌ نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ مه‌گه‌ر بۆ پێویستی نه‌بێ, وه‌ ئه‌گه‌ریش هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ جوانی خۆتان به‌ده‌رمه‌خه‌ن و خۆتان مه‌ڕازێننه‌وه‌ وه‌ك ئافره‌تانی سه‌رده‌می جاهلی ئه‌نجامیان ده‌دا له‌پێش ئیسلامدا.



به‌ڵگه‌كانی سوننه‌ت.

به‌ڵگه‌ی یه‌كه‌م/ وه‌ك له‌ (عمر بن خطاب)ه‌وه‌ هاتووه‌ (ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێت) كه‌وا فه‌رمووی به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم): (احجب نسائك. قالت عائشة: فانزل الله اية الحجاب). رواه البخاري ومسلم. واته‌: با خێزانه‌كانت خۆیان داپۆشن. عائیشه‌ فه‌رمووی له‌دوای ئه‌مه‌ خوای گه‌وره‌ ئایه‌تی حیجابی ده‌به‌زاند.

هه‌روه‌ها له‌ صحیح بوخاری و مسلم هاتووه‌ كه‌وا عومه‌ر (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) فه‌رموی به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم): (يارسول الله, لو أمرتَ امهات المومنين بالحجاب. فانزل الله اية الحجاب). واته‌: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) خۆزگه‌ فه‌رمانت ده‌دا به‌ دایكانی ئیمانداران واته‌ خێزانه‌كانت خۆیان ده‌پۆشی به‌ حیجاب له‌به‌ركردن, له‌دوای ئه‌مه‌ خوای گه‌وره‌ ئایه‌تی فه‌رزبوونی حیجابی دابه‌زاند.

به‌ڵگه‌ی دووه‌م/ عبدالله ی كوڕی مه‌سعود (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (المراة عورة) رواه الترمذي. واته‌: ئافره‌ت هه‌موو له‌شی عه‌وره‌ته‌ ده‌بێ دای پۆشێ.

ئه‌مه‌ چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك بوو. وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی ئیسلام بكه‌ین هه‌مووی شاهیدن له‌سه‌ر ئه‌م به‌ڵگانه‌, جا با بزانین ئه‌م حیجابه‌ چۆنه‌و مه‌رجه‌كانی چین كه‌ خوای گه‌وره‌ پێ ی ڕازی یه‌.

سه‌رچاوه‌ی خوشکان