تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

خوایه‌ تۆبه‌ی چی

حافزی شیرازی

گـه‌ر تیر باوێژێ دڵبه‌ر لــه‌ هه‌رلا
مل داده‌نوێنین: ئه‌لحوکمو لیللا!

مێهری تۆ وێنه‌ی نه‌خسته‌ سـه‌رمه‌
ئاوێنه‌ڕوو، ئاخ چی لـه‌و‌ دڵه‌ت دا!‌

له‌ سه‌بری عاشق خۆشترم نه‌دیت:
سه‌بر له‌ خودا و، جه‌زاش له‌ خودا!

لـــه‌ خــــاکی پێتا گه‌ر ژینم نابێت
ده‌با بمنێژن له‌ خـــــــــــاکی ده‌رگا

من ڕه‌ندوعاشق خوایه‌ تۆبه‌ی چی
له‌ وه‌رزی گـــــوڵا؟ ئه‌سته‌خفیرو‌ڵلا

عه‌بای ڕه‌نگاوڕه‌نگ زوناری ڕێیه‌
سۆفی نازانێ رێگــــا و ڕه‌سمی وا

ئایینی تــه‌قوا، ئێمه‌ش ده‌یزانین
به‌ڵام چکه‌رده‌ن به‌خت که‌ نه‌یدا

ئێمه‌ ئاخوندوشێخ که‌م ده‌ناسین
یاجامی مه‌ی، یا ئه‌و باسه‌کۆتا!

لـــــــــــــه‌ بیر حافزی برده‌وه‌ لێوت
ده‌رسی شه‌وانه‌و دوعای سه‌حه‌رگا

وه‌رگێرانه‌وه‌: س. چ هێرش

سه‌ردێڕی فارسیی غه‌زه‌له‌که‌ ئاوایه‌:
گر تیغ ببارد در کوی آن ماه
گـــردن نهادیم: الحکم لله‌!