ئای كۆسره‌ت چ یادگاریه‌كت بیر خستمه‌وه به‌م شیعره !!
ده‌ست خۆش كاكه گیان
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » حافزی شیرازی شيعر » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ئای كۆسره‌ت چ یادگاریه‌كت بیر خستمه‌وه به‌م شیعره !!
ده‌ست خۆش كاكه گیان
ده‌ست خۆش
supas chya xan
جوانة جوانة دةس خؤش سةر فراز بى
حافزی شیرازی
دڵه‌ی هاوسه‌فه‌ر! به‌ختی له سه‌رخێرانت به‌سه
شنه‌ی به‌هه‌شتی شیراز، په‌یکی ڕێزانت به‌سه
هــه‌وای هه‌واری هۆگر، ئه‌هدی دڵداری دێرین
بۆ عوزری ڕێڕه‌وانی ڕێداگـــــــــــــــــرانت به‌سه
سه‌فه‌رمه‌که چیدیکه، له‌ماڵی گیانان، سۆفی!
که گۆشه‌ی خانه‌قا و، جه‌زبه‌ی ڕه‌وانت به‌سه
له‌سه‌ر سه‌کۆی مه‌یخانه دانیشه‌و مه‌ی بخۆوه
له دونیا، هه‌ر ئه‌وه‌نده ماڵ و سامانت به‌سه!
زێده‌خوازمه‌به‌و کاران، له‌سه‌رخۆت گرانمه‌که
پیاڵێک شه‌ڕابی شاز و بوتێکی جوانت به‌سه!
که بۆسه‌ی بۆ نایه‌وه له گۆشه‌یه‌ک خه‌می دڵ
پشتوپه‌نا به ده‌رگـــــای پیری موغانت به‌سه
فه‌له‌ک به خه‌ڵکی نه‌زان ده‌دا هه‌وساری مراد
که تۆ ئه‌هلی زانستی، هه‌رئه‌و تاوانت به‌سه
به هیچ وێردێکی دیکه پێویستت نابێ، حافز!
دوعـــــــــای نیوه‌شه‌وان و ئاهی به‌یانت به‌سه.
* * *
وه‌رگێڕانه‌وه: س. چ هێرش
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » حافزی شیرازی شيعر » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]