تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

6

بەھیوای ماندونەبونتان ئەزیزانم سوپاس بۆ پەیامەکانتان smile

5

جوانه‌ده‌ست خۆش

4

دةس خؤش خوشكى ئةزيزم بابةتيكى بةسود و جوان بوو
هةر سةركةوتو بى

3

سوپاس تۆشماندونەبیت:)

2

smileدةست خوش ماندونه بيت بو ئةم بابه ته جوانه

1

هیلاكی یان ماندووێتی چییه‌؟!
و/ كوێستان ئه‌نوه‌ر

دوو جۆر هیلاكی هه‌یه‌ (هیلاكی پۆزه‌تیف، هیلاكی نێگه‌تیف). هیلاكی یان مادوێتی پۆزه‌تیف:- بریتییه‌ له‌پێویستی له‌ش به‌پشوو، ئارامی و بێده‌نگی، یان وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی له‌شه‌ له‌كاتی زۆر هیلاككردنی جه‌سته‌ و مێشك كه‌هه‌ست به‌بێ هێزی و بێتاقه‌تی ئه‌كه‌یت، به‌ڵام هیلاكی نێگه‌تیف:- بریتییه‌ له‌هه‌ره‌سهێنانی ته‌واوی له‌ش و مێشكی مرۆڤ، كه‌له‌ش توانای به‌رگریكردنی نامێنێت و له‌وانه‌یه‌یه‌ هۆكاره‌كه‌ی نه‌خۆشییه‌ك بێت له‌نه‌خۆشییه‌كان، یان سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ توشبوون به‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشییه‌كان.

په‌یوه‌ندی شیرینی چییه‌ به‌هیلاكییه‌وه‌؟

یه‌ك لیتر له‌خوێنی له‌شی مرۆڤ پێویستی به‌یه‌ك گرام شه‌كر هه‌یه‌، ڕۆژانه‌ ئه‌گه‌ر شرینی نه‌خورێت
رێژه‌ی شه‌كر كه‌م ئه‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ نزیكه‌ی 3 كاتژمێر جارێك شرینی بخورێت، بۆئه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر جێگیر و ئاسایی بێت له‌له‌شدا. ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ و نزمبوونه‌وه‌ی رێژه‌یه‌ی شه‌كر له‌خوێنی له‌شدا ئه‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌هیلاكی و ماندوێتی بكه‌یت.

ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ چین كه‌ده‌بێته‌ هۆی هیلاكی یان ماندوێتی مرۆڤ؟

هیچ نه‌خۆشییه‌ك نییه‌ كه‌مرۆڤ تووشی هیلاكی، یان ماندوێی نه‌كات. بچوكترین ئامێری ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤ تووشی تێكچوون ببێت واده‌كات كه‌هه‌ست به‌بێتاقه‌تی و ماندوێتی بكه‌یت. به‌گشتی هه‌موو نه‌خۆشییه‌كان به‌تایبه‌ت نه‌خۆشی دڵ و سووڕی خوێن، ئه‌نفلۆنزا، هه‌وكردنه‌كان به‌گشتی، نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ كه‌سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ماندوێتی و بێهێزبوونه‌، هه‌روه‌ها نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان.

چاره‌سه‌ری هیلاكی چییه‌؟

• خواردنی ووزه‌به‌خشه‌كان و به‌هێزكه‌ره‌كان و ڤیتامینه‌كان، كه‌هه‌موو جۆره‌كانی له‌ده‌رمانخانه‌كان ده‌ست ئه‌كه‌وێت، وه‌كو كالیسیۆم و پۆتاسیۆم و هه‌موو ڤیتامینه‌كان كه‌ئه‌توانیت به‌كاریانبهێنیت ئه‌گه‌ر سه‌ردانی پزیشكیش نه‌كه‌یت.
• پێویسته‌ ژه‌می نانخواردنی به‌یانی پشتگوێ نه‌خرێت و خوارنی به‌یانی پڕ ڤیتامین و پرۆتین بێت.
• دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ و مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان و مادده‌ كهولییه‌كان.
• پارێزگاریكردن له‌جه‌سته‌ به‌وه‌رزشكردن و ڕۆیشتن به‌پێ به‌تایبه‌ت له‌به‌یانیاندا، چونكه‌ وه‌رزشكردن ده‌بێته‌هۆی پاككردنه‌وه‌ی سنگ و بۆری هه‌ناسه‌.
• واباشتره‌ كه‌خۆت زاڵبیت به‌سه‌ر ئیش و كار و سه‌رقاڵی رۆژانه‌دا نه‌وه‌ك سه‌رقاڵی و گیروگرفته‌كانی ژیان زاڵبێت به‌سه‌رتدا.
• پلانێكی زانستی دابنێ بۆ چالاكییه‌كانی رۆژانه‌ت پشت ببه‌سته‌ به‌و ماوانه‌ی كه‌دایئه‌نێی بۆ پشوودانت.


س :: panet