[size=16]له راستیدا ئه‌مه جوانترینی نامه‌كان بوو كه پێم گه‌یشت
له‌وه‌ش جوانتر ئه‌وه‌یه بانگهێشتێكی تیایه بۆ بڵاوكردنه‌وه به شێوه‌یه‌كی زۆر نهرمو نیان به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای هیچ پابه‌ندبوونێك یان ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌كی تێدا بێت، ئومێد ئه‌كه‌م كه‌وا به چاوی دڵ بیخوێننه‌وه نه‌ك ته‌نها به چاوی بینینتان.
نامه‌ی یه‌كه‌م:
بۆ ئه‌وه‌ی نرخی یه‌ك چركه یان به‌شێكی چركه بزانیت... ئه‌وا له كه‌سێك بپرسه كه به میدالیایه‌كی زیووی بردیه‌وه له ئۆلۆمپیات كه جیاوازی نێوان میدالیای زێڕو زیو له‌وانه‌یه به به‌شێكی زۆر بچوكی چركه بوبێت.
بۆ ئه‌وه‌ی نرخی ژیان بزانیت... ئه‌وا له‌و كه‌سه بپرسه كه له‌سه‌ر جێگه‌ی مه‌رگدایه.
بۆ ئه‌وه‌ی نرخی زیكر‌و یادی خوا بزانیت... ئه‌وا بمرهو سه‌یركه بزانه چی له ته‌مه‌نت رۆیشتووه‌و تۆش بێئاگابوویت.
نامه‌ی دووه‌م:
زانایه‌كی زینده‌وه‌رزانی ئه‌مه‌ریكی ئه‌ڵێت
پزیشكێك له‌سه‌ر رێگاكه‌ی چاوی كه‌وت به سه‌گێك كه قاچێكی شكابوو، ههڵیگرتو بردی بۆ عهیادهكهیو چارهسهریكردو... ئازادیكرد.
دوای ماوه‌یه‌ك پزیشكه‌كه گوێی له ده‌نگی وه‌ڕینی سه‌گێك بوو له په‌نای درگای عه‌یاده‌كه‌ی....كاتێك كه درگاكه‌ی كرده‌وه بینی كه ئه‌و سه‌گه‌ی كه ئه‌م چاره‌سه‌ری كردووه له‌گه‌ڵ سهگێكیتر هاتووه كه برینداربوو.
پاكی‌و بێگه‌ردی بۆ خوای تاكو تاقانه چی ئه‌م نیگایه‌ی پێبهخشیو ئه‌مه‌ی فێر كرد... ئه‌وه خوای په‌روه‌دگاره..
نامه‌ی سێیه‌م:
زانایه‌كی زینده‌وه‌رزانی ئه‌مه‌ریكی ئه‌ڵێت
پیاوێك هه‌بوو پشیله‌یه‌كی هه‌بوو ئه‌م پیاوه هه‌موو رۆژێك خواردنی ئه‌دا به‌م پشیله‌یه... به‌ڵام ئه‌م پشیله‌یه به‌مه نه‌وه‌ستایه‌وه، ههلئهستا به دزینی خواردن له خاوه‌ن ماڵه‌كه، خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ش هه‌ستا به چاودێری پشیله‌كه... بۆی ده‌ركه‌وت كه ئه‌م پشیله‌یه خواردنه‌كه ئه‌بات بۆ پشیلهیهكیتری كوێر..
لا اله الا الله
چۆن ئه‌م پشیله‌یه كه‌فاله‌تی پشیله‌یه‌كی كوێر ده‌كات؟؟؟
ئینجا گوێ بگره له وته‌ی خوای په‌روه‌ردگار )وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ إِلَّا عَلَى اللَّهِ رِزْقُهَا وَيَعْلَمُ مُسْتَقَرَّهَا وَمُسْتَوْدَعَهَا كُلٌّ فِي كِتَابٍ مُبِينٍ] (6/هود.
سبحان الله وبحمده عدد خلقه ورضا نفسه وزنة عرشه ومداد كلماته
نامه‌ی چواره‌م
ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێسته‌یه‌كه كه له عێراقدا روویدا، كه گه‌نجێكی عێڕاقی ئهیگێڕێتهوهو ئه‌ڵێت:
ئێمه له عێڕاقدا شتێكمان هه‌یه پێی ئه‌ڵێن ماری ناوماڵ ئه‌ویش ئه‌و ماره‌یه كه له‌ماڵدا ئه‌ژی‌و ئازاری كه‌س نادا، له یه‌كێ ماڵه‌كانی لادێیه‌ك مارێك چه‌ند بێچوێكی هه‌بوو له ژێر مڵۆیهك كا داینابوو، ئینجا كاتێك كه پیره‌ژنه خاوه‌ن ماڵه‌كه ویستی كایه‌كه به‌رز بكاته‌وه... بێچوه ماره‌كانی بینی... ئینجا هیچی پێنه‌كرا جگه له‌وه‌ی كه بێچوهمارهكانی برده شوێنێكی نزیكی بێمهترسی، كاتێك كه ماره‌كه گه‌ڕایه‌وه‌و بێچوه‌كانی نه‌بینی له شوێنی خۆیاندا ماره‌كه شێت بوو، رووی كرده قاپێكی گه‌وره كه شیری تێدا بوو... ژه‌هری خۆی تێڕشت... پاش ئه‌وه‌ی كه گه‌ڕاو بێچوه‌كانی دۆزیه‌وه كه له شوێنێكی نزیك بوون... گه‌ڕایه‌وه‌و خۆی خسته ناو قاپه شیرهكهوهو دهرهاتهوهو... رووی كرده خۆڵه‌مێشی تهنورهكهو خۆی گلاند له ناویدا بۆ ئه‌وه‌ی خۆڵه‌مێشه‌كه‌ی پێوه بنوسێ... ئینجا گه‌ڕایه‌وه‌و خۆی خسته ناو قاپه شیره‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شیره‌كه عه‌یبدار بكات تا ماڵه‌كه به‌كارینه‌هێنن... ئه‌مه روویدا له كاتێكدا كه پیره‌ژنه‌كه چاودێری ئه‌م روداوه سه‌رسوڕهێنه‌ره ده‌كات له شوێنێكی دووره‌وه...
خوای گه‌روه كاروباری تایبه‌تی هه‌یه له ناو دروستكراوه‌كانیدا
نامه‌ی پێنجه‌م:
وا بیربكه‌ره‌وه.... كه رۆژی رهستاخێزهو راوهستاویو موحاسه‌به ئهكرێیتو هیچ گرهنتیهكت نیه بۆ چوونه ناو به‌هه‌شته‌وه له پڕ... به قه‌ده‌ر چه‌ندین كێ‌و له چاكه‌و حه‌سه‌ناتت بۆ بێت، نازانیت له كوێوه هات!!....
ئه‌وه له به‌رده‌وام وتنی: سبحان الله وبحمده سبحان الله العظيم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كێوانه چه‌ند هێنده‌ی خۆی زیاد بكات ئه‌وا ته‌نها ئه‌م نامه‌یه بڵاو بكه‌ره‌وه.
تۆ ناچار نیت به بڵاوكردنهوهیو... گوناهباریش نابیت له فه‌رامۆشكردنی به پشتیوانی خوا، ئه‌گه‌ر ویستت بینێرهو پاداشت وه‌رگره... یان رایگره
ره‌زیل مه‌به به‌رامبه‌ر به خۆت‌و بڵاویبكه‌ره‌وه.
پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌فه‌رموێ: هه‌ركه‌س بانگه‌واز بۆ رێی راست بكات یان كارێكی چاك بكات ئه‌وا پاداشتی ئه‌و كه‌سه‌ی كه دوای ئه‌م رێگه‌یه بكه‌وێ، ئه‌میش به‌شداره تێیدا به بێ ئه‌وه‌ی پاداشتی هیچیا كه‌م بكات‌و، هه‌ر كه‌سێكیش بانگه‌واز بۆ خراپه‌یه‌ك بكات، یان كارێكی خراپ بكات ئه‌وا سزای ئه‌و كه‌سه‌ی كه دوای ئه‌م ریێگهیه بكه‌وێت ئه‌میش به‌شداره تێیدا به بێ ئه‌وه‌ی له سزای هیچیان كه‌م بكات
سه‌رچاوه: سایتی ئیمان پرێس[/size]