تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

ده‌ستت خۆشبێت كاكه‌ گیان سه‌ربه‌رز و سه‌ركه‌وتووبیت گیانه‌ هیوادارم به‌رده‌وام بیت له‌م بابه‌ته‌ جوانانه‌

6

جيرؤكيكى جوان و كاريكةر و بر مانا بوو
دةس خؤش كاك كؤسرةت

5

دةستان خوشبيت

4

بەراستی پێویستە هەموومان پەند لەم مناڵە وەربگرین ،،،بەتایبەتی خۆم:D

دەست خۆش

3

چیرۆکێکی خۆش بوو . . . smile
ده‌ست خۆش کاکه‌ گیان.

2

ماشالله‌ له‌م منداڵه‌ زيره‌که‌
هيوادارم هه‌موومان وابين.

1

http://www.dangiislam.org/v/upload/mmnddallalkan.jpg

منداڵێكی ژیـــــــر!!

منداڵێكی ته‌مه‌ن (7-8) ساڵ له‌گه‌ڵ‌ باوكیدا ئاماده‌ی كۆڕێك ده‌بێت، له‌ كۆڕه‌كه‌دا منداڵه‌كه‌ گوێی له‌م فه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا ده‌بێت كه‌ ده‌فه‌رموێت: ((مَنْ صلَّ الصُبح فی الجماعهة‌ِ فهو فی ذمة‌ِ الله)) . واته‌: هه‌ركه‌سێك نوێژی به‌یانی به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بدات، ئه‌وا له‌ پارێزگاری خوادا ده‌بێت.. له‌ دوای كۆڕو دانیشتنه‌كه‌، منداڵه‌كه‌ به‌ باوكی ده‌ڵێت: بابه‌، به‌یانی بۆ نوێژی جه‌ماعه‌ت هه‌ڵمسێنه‌..
باوكیشی واده‌زانێت منداڵه‌كه‌ ته‌نها ئێستا دڵی گه‌رمه‌و به‌یانی له‌بیری ده‌چێته‌وه‌، بۆیه‌ به‌ كوڕه‌كه‌ی ده‌ڵێت: باشه‌ (إن شا‌ء الله) ...
منداڵه‌كه‌ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌ڵم نه‌سێنی، ناچم بۆ قوتابخانه‌..به‌یانی باوكی به‌ته‌نها ده‌چێت بۆ مزگه‌وت و هه‌ڵی ناسێنێ.. منداڵه‌كه‌ش ده‌ڵێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵت نه‌ساندم ناچم بۆ قوتابخانه‌.. باوكی زۆر هه‌وڵی له‌گه‌ڵ‌ ده‌دات، كه‌ بچێت بۆ قوتابخانه‌، چونكه‌ وانه‌كانی ده‌فه‌وتێت، به‌ڵام بێ سوود ده‌بێت..
بۆ ڕۆژی دوایی باوكه‌كه‌ منداڵه‌كه‌ی خه‌به‌ر ده‌كاته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ قوتابخانه‌ دوانه‌كه‌وێت و خوێندنه‌كه‌ی نه‌فه‌وتێت..
منداڵه‌كه‌ به‌ دڵێكی خۆشه‌وه‌ ده‌چێت بۆ مزگه‌وت و نوێژه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات، له‌ ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌دا به‌باوكی ده‌ڵێت: بابه‌ ئێستا من له‌ پارێزگاری خوادام؟! باوكیشی ده‌ڵێت: به‌ڵێ كوڕم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌یانیه‌ به‌ كۆمه‌ڵ نوێژه‌كه‌ت ئه‌نجامدا...
به‌یانی، منداڵه‌كه‌ ده‌چێت بۆ قوتابخانه‌، ئه‌و قوتابیانه‌ی كه‌ ڕۆژی پێشوو نه‌هاتبوون، مامۆستا بانگی كردنه‌ ده‌ره‌وه‌و یه‌ك یه‌ك سزای دان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وانه‌كانیان ئاماده‌ نه‌كردبوو، هه‌تا سه‌ره‌ گه‌یشته‌ منداڵه‌كه‌.. مامۆستا ویستی سزای بدات، به‌ڵام منداڵه‌كه‌ به‌ مامۆستای وت: ناتوانی سزام بده‌ی!! مامۆستا به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه‌ وتی: چی؟! چۆن ناتوانم سزات بده‌م؟!
منداڵه‌كه‌ وتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (هه‌ر كه‌سێك نوێژی به‌یانی به‌ كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بدات، خودای گه‌وره‌ پا رێزگاری لێ ده‌كات و ده‌یپارێزێ)، منیش ئه‌مڕۆ نوێژی به‌یانیم به‌ جه‌ماعه‌ت ئه‌نجام داوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ من له‌ پارێزگاری خوادام و ناتوانی سزام بده‌یت.. مامۆستاش زه‌رده‌خه‌نه‌ كه‌وته‌ سه‌ر لێوی و به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ ئافه‌رینی منداڵه‌كه‌ی كرد له‌ جیاتی سزادان .

dangiislam