سوودی هەبووو دەست خۆش بژیت
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » كچێك ههمووان خۆشیان دهوێت كێ دهیخوازێت!!!! » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوودی هەبووو دەست خۆش بژیت
سوودی هەبووو دەست خۆش بژیت
dastakant xosh bet baqawat
buu
sarkaw tu be
[center][size=24]کچێک هەموان خۆشیان دەوێت کێ دەیخوازێت
دەگێڕنەوە کوڕێک بە باوکی دەڵێت : دەمەوێت ئەو ئافرەتەی کە بینیومە و شەیدای جوانییەکەی بووم بیخوازم ،باوکیشی بەم قسانە زۆر دڵخۆش بوو ووتی ئەو کچە لە کوێیە هەتا بۆتی بخوازم کوڕی خۆم ؟
کاتێک ڕۆشتن و کچەکەیان بینی باوکەکە زۆر کچەکەی بە دڵ بوو بۆیە بە کوڕەکەی وت : کوڕی خۆم ئەو کچە لە ئاستی تۆدا نیە و بۆ تۆ باش نیە ،ئەو شایستەی پیاوێکی شارەزا لە ژیانی وەک منە ،،، کورە سەری لە وتەکانی باوکی سووڕما ، بۆیە وتی نەخێر شتی وا نیە تەنها من دەیخوازم ، بو بە دەمە بۆڵەیان و ناکۆکی دروست بوو ،بۆ چارەسەری کێشەکەیان پەنایان بردە لای مەرکەزێکی پۆلیس چیرۆکی خۆیان گێڕایەوە بۆ زابتەکە ،ئەویش وتی کچەکە بهێنن هەتا لێی بپرسین کامتانی دەوێت ،کاتێک ئەویش بینی زۆر سەرنجی ڕاکێشا بۆیە وتی ئەو تەنها شایستەی کەسێکی وەک منە و بۆ من باشە کە بیخوازم ،هەرسێکیان بوو بە دەنگە دەنگیان و هەریەکە و بۆ خۆی دەویست ،ناچار چوونە لای وەزیر ، بە هەمان شێوە کە وەزیریش بینی پێی باش بوو بۆ خۆی بێت و کەسی تر باسی نەکات تا لە کۆتاییدا چوونە لای بەرپرسی وڵات و مەسەلەکەیان تێگەیان ، هەروەک جارەکانی پێشوو بەرپرسی وڵاتیش پێی وتن ئەم ئافرەتە تەنها شایستەی بە دەستەڵاتێکی وەک من وایە و بۆ من دەبێت کە بیخوازم ... کێشەکە زیاتر گەورە بوو وە مشتومڕەکە زیادی کرد لەبەر ئەمە کچەکە وتی من چارەسەرێکم لایە !!
من ڕادەکەم ئێوەش بە دوامدا ڕادەکەن ئەو کەسەی توانی بمگرێت ئەوا من لە نسیبی ئەوم و دەمخوازێت ...
فعلا ڕای کرد و هەموو ڕایان کرد بە دوایدا ، لە پڕێکدا کە بە دوای کچەکەوە بوون و ڕایان دەکرد بە دوایدا هەر پێنجیان کەوتنە چاڵێکی قووڵەوە ، پاشان کچەکەش سەیرێکی کردن و ووتی زانیتان من کێم ؟؟
من دونیام !!!
من ئەوەم کە هەموو خەڵکی بە دوام دا ڕادەکات و پێشکەوتنم بۆ دەکەن تا بگەمە دەستیان و لە دینەکەیان بێئاگا دەبن ، هەتا دەکەونە ساتی مردن و دەچنە گۆڕەوە ، ناشتوانن پێم بگەن ..!!!
دەڵێن : نەفس بۆ دونیا دەگری دەشزانێت
[/size][/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » كچێك ههمووان خۆشیان دهوێت كێ دهیخوازێت!!!! » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]