یادی ئه‌و ده‌وره به‌خێر
حافزی شیرازی
یــــــادی ئه‌و ده‌وره به‌خێر، کووچه‌یی تۆم مه‌نزڵ بوو
چــــــــــاوی من، نووری له به‌ر خۆڵی ده‌رت حاسڵ بوو
هه‌روه‌کوو سوێسن و گوڵ، والهئهسهر سوحبهتیخۆش
وێردی ســـــــــــهر زاری منه، چیت لـــــــه دڵا کاکڵ بوو
دڵ کـــه وه‌ک پیری عه‌قڵ، نه‌قدی له مانا ده‌خواست
عیشق ده‌یگوت به شه‌رح هه‌رچی که دڵ لێیسڵبوو
داخی من بۆ هه‌موو عـــهیشێک که له کۆڕ تێپه‌ڕ بوو
ئاخی من بۆ هـــــــــهموو زوڵمێک که له ڕاو نازڵ بوو
لــــــــه دڵم دا بوو کـه بێ دۆست نه‌بم من هــــــه‌رگیز
چی بکــــــــــــــــهم، نیازی من و خوازی دڵم باتڵ بوو!
من به یـــــــــــادی لێوی وی، چوومه خه‌رابات دیشهو
دیم خومی مه‌ی که له‌دڵ خوێن و له ژێرپێیگڵ بوو
زۆر گــــــــــهڕام تا بپرســـــــم سه‌به‌بی ده‌ردی فیراق
موفتی عه‌قڵیش له‌وه‌دا، گــــــــــــهمژه و ناعاقڵ بوو
ڕاستــــــــــــه، گوستیلهیی پیرۆزه‌یی بووئیسحاقیی
خـــــۆش دره‌وشاوه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی زوو فاشڵ بوو!
قاسپه‌قاسپی که‌وی خۆش خاڵ و خه‌تت دی، حافز
چۆن له‌ئاست هه‌ڵمه‌تی شابازی قه‌زا خافڵ بوو؟!
سه‌ردێڕی فارسیی غه‌زه‌له‌که ئاوایه:
یاد باد آنکه سر کوی توام منزل بود
دیدهرا روشنی از خاک درت حاصل بود