supas bo to barezm
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » ستەم تاریکى یە » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
supas bo to barezm
کەچى کاتێک بەیانى بەرمیلەکەیان برد بۆ پادشا سەیرى کرد هەمووى ئاوە، بەڕاستى باشە کەئاویشیان تێکردبوو، هەق بوو زەقنەموتیان بۆ تێکردایە!!
ههههههههههه ئه ى ده ستيان خؤش بيت ئاوه هــا باشه
ئەی ئەو دەستانەت خۆشبن بەڕاستی بابەتێک بوو تابڵێیت جوان
خودا تاوان باران بەسزای خۆیان بگەیەنێت و سزایان بدات
سەرکەوتوبیت و تەمەن درێژ بیت
زؤر سوباس بؤ تؤى ئازيز بةريزى منى ئةزيزم
کەچى کاتێک بەیانى بەرمیلەکەیان برد بۆ پادشا سەیرى کرد هەمووى ئاوە، بەڕاستى باشە کەئاویشیان تێکردبوو، هەق بوو زەقنەموتیان بۆ تێکردایە!!
ههههههههههه ئه ى ده ستيان خؤش بيت ئاوه هــا باشه
ئەی ئەو دەستانەت خۆشبن بەڕاستی بابەتێک بوو تابڵێیت جوان
خودا تاوان باران بەسزای خۆیان بگەیەنێت و سزایان بدات
سەرکەوتوبیت و تەمەن درێژ بیت
ستەم تاریکى یە
پاشایەک بەرمیلێکى لەناوەڕاستى شاردا داناو فەرمانى دا هەرکەس پادشاى خۆش دەوێت، لەشەودا پەرداخێ هەنگوینى تێبکات.. کابرایەک بیرى کردەوە کەبەدزییەوە پەرداخێ ئاوى تێبکات خۆ پەرداخە ئاوەکەى ئەم لەکوێوە دیارەو کێ دەزانێ کەهى ئەمە،بەتایبەت ئەگەر هەموو خەڵکى هەنگوین بەرن.
کەچى کاتێک بەیانى بەرمیلەکەیان برد بۆ پادشا سەیرى کرد هەمووى ئاوە، بەڕاستى باشە کەئاویشیان تێکردبوو، هەق بوو زەقنەموتیان بۆ تێکردایە!! دیکتاتۆرەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ڕەنگە خۆیان بخەڵەتێنن یان بەڕاستى خەڵەتێنرابن، وادەزانن خەڵکى خۆشیان دەوێن کەلەڕاستیشدا وانیە خەڵکى زۆربەیان بەلەعنەتیان دەکەن و بەخوێنى سەریان تینوون.
دزىو بەهەدەردانى ماڵ وسامانى میللەت لەم وڵاتانەدا گەیشتۆتە پلەیەک کە مرۆڤ سەرسام دەکات ،قاتێکیان بۆ حوسنى ناموبارەک دروستکرد کە میلى قوماشەکەى کە دوو مللیمەتر دەبوو بە ئینگلیزى (husny mobarak) تیانووسراوە ،کە بەسێ مانگ قوماشەکەى چنراوەوسەدوشەست و یەک گەڵاى تێچووە، پێش لابردنەکەى ئەوەى لەبەر دەکرد ، کەئەمەش لوتکەى لە خۆبایى بوون و خۆبەشت زانینە کە سەرەنجامەکەشى ئەوەیە کە وا دادگایى دەکەن .
ستەم و نادادپەروەرى وڵاتى کردە وێرانە ، برایانى موسڵمانى میسرى دەڵێن :سى و پێنج هەزار ئەنداممان بەناهەق حوکمدراون و زیندانى کراون کە ماوەى هەموویان کۆبکەیتەوە دەکاتەپانزە هەزار ساڵ .
هاوڵاتیەکى میسرى کە ناوى على موختارە و لەدایکبووى ساڵى 1947ە،پاش ئەوەى بەپلەى نەقیب خانەنشین دەکرێت دەچێتە سعودیەو سیانزە ساڵ موقیم دەبێت ، لەشەوى 27 ى رەمەزانى 1993 دا لە مزگەوتى پێغەمبەر sئیعتیکاف دەکات ، کەپێش نوێژى بەیانى دێتە دەرەوە دەستنوێژ تازەدەکاتەوە تا دەگەڕێتەوەپاسەوان ئەوناوە دەگرن، لەبەرئەوەى پاسەوانە سعودیەکە دەیناسێت دەیکاتە ژوورەوە ونوێژى بەیانى دەکات و دواى نوێژ حوسنى ناموبارەک دەبینێ لەبەردەمیا کەدیاربوو عومرەى کردبوو وە هاتبوو بۆ زیارەتى مزگەوتى مەدینە، عەلى بەفرسەتى دەزانێت و پێى دەڵێت : جەنابى سەرۆک لەخوا بترسەوحوکم بە شەرعى خوابکە ، سەرۆک سڵەمیەوەو پاسەوانەکانى دەوریان گرت و بە پەلە دەریان کرد، پاسەوانێکى سعودى کە لەویا بوو بە عەلى وت : بەراستى ئیحراجت کردین ، عەلى وتى:بۆ ئیحراج دەبن مەگەر خواى گەورە بە هەمووان نافەرموێت (اتقوا الله) ،دوایى دەستگیر کرا و رەوانەى میسر کرایەوەودادگایى کرا کە بۆچى ئەو قسەیەى بەسەرۆک وتووە ،ئەویش وتى :جا ئەوە فەرمانى خوایەو ئێوەش هەموو دەبێت ئەوەى پێ بڵێن ،وتیان کێ هاوکارتەو کێ لە پشت ئەمەوەیە ،دیارە کەس ، پانزە ساڵ بەند کرا لەسەر ئەو قسەیە، چى هەوڵیان لەگەڵ دا کە نامەیەکى پاڕانەوە بنووسێ بۆ سەرۆک تا لێى ببورێ رازى نەبوو وەهەمیشە دەیووت من پەشیمان نیم لەوەى کەوتوومە ،ناچار لە 2007 دا ئازادیان کرد.
کاتى خۆى سەدام یەکێکى نارد عبد الرزاق نایف لەدەرەوى وڵات تیرۆر بکات هەرچەند هەوڵەکە سەرکەوتوو نەبوو ناوبراو برینداربوو ، هاوسەرى ناوبراو نامەیەکى بۆ سەدام نارد لە حەفتاکاندا پاش ئەو رووداوەو هەندێ ئامۆژگارى کردو پێى وت: سەرۆک ستەم مەکە چونکە تەمەنى ستەمکاران لە تەمەنى گوڵ کەمترو ناسکترە ، سەدام نەیبیست ، هاوشێوەکانى سەدامیش بەهەمان شێوەبوون ، هەمووش یەک سەرەنجامیان هەیە، کەئەمەش تەسدیقى ئەو ئایەتەیە کە دەفەرموێت{ۆڵا تَحْسَبَنَ اللهَ غَافِلاً عَمَا ێعْمَلُ الظالِمُونَ إِنَمَا یُۆَخِرُهُمْ لِێوْمٍ تَشْخَص فِیهِ البصارُ }إبراهیم42 .وەتەسدیقى ئەم فەرموودەیەیە( الظلم ظلمات یوم القیامة ).
سةرجاوة: سايتى بەبەختەوەرى
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » ستەم تاریکى یە » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]