تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

سوباس ياس خان

6

راسته‌ کچه‌که‌ ویستویه‌تی ئه‌و که‌سه‌ هه‌ڵبژێرتێت
که‌ خۆشی ویستوه‌ به‌ڵام ئایه‌ قه‌ت بیری له‌وه‌ نه‌کردۆته‌وه‌
که‌ بۆچی دایک و باوکی رازی نه‌بونه‌؟؟ ئایه‌ دایک هه‌یه‌ حه‌ز به‌ به‌خته‌وه‌ری
منداڵه‌کانی نه‌کات پرس کردن به‌ ماڵه‌وه‌ ده‌بێت یه‌که‌م شت بێت پێش رای خۆی..

ده‌ست خۆش بێت...:)

5

dast xosh

4

چیرۆكیكی كاریگه‌ر بوو به‌راستی جیگای ده‌س خۆشی و پی زانینه‌ هه‌ر سه‌ركه‌وتو بی

3

SWPAAS

2

به‌ڕاستی من زۆری وامان بینیوه‌ یاخودزانیوه‌ به‌ڵام زۆربه‌ی كچانیش ڕێزم بۆیان هه‌یه‌ ئه‌گه‌رلێمان زویرنه‌بن زۆر ساده‌ن به‌2ووشه‌ی به‌سۆز ڕازی ده‌بن و هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێن دواتریش توشی ئه‌م ناخۆشیه‌ ده‌بن وژیانیشیان ده‌بێ به‌ دۆزه‌ خ له‌سه‌رزه‌وی هێنده‌ی منیش بزانم وزانیاریم هه‌بێت زۆربه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌ ڕێگای خهۆشه‌ویستیه‌وه‌ ژیانی هاوسه‌ری پێك ده‌ هێنن پیاوه‌كان دڵ پیس ده‌ بن له‌ ئافره‌ته‌كان

1


زه‌رده‌په‌رِی ده‌مه‌و ئیَواره‌ بوو پیَكه‌وه‌ گفتوگۆمان ده‌كرد، به‌ڵام هه‌میشه‌ له‌رِووخساریدا خه‌میَكی گه‌وره‌ به‌دیده‌كراو به‌رده‌وام له‌بیركردنه‌وه‌یه‌كی قوڵدا بوو، چونكه‌ به‌بچووكترین شت دڵی پرِ ده‌بوو و فرمیَسك له‌چاوه‌كانیدا قه‌تیس ده‌ما، كه‌ پرسیارم لیَكرد بۆچی وا ره‌شبینیت به‌رامبه‌ر به‌ژیان پیَیوتم: من له‌ماڵی باوكم له‌هیچ شتیَكم كه‌م نه‌بوو له‌باوه‌شی دایك و باوكیَكدا ده‌ژیام لیَوان لیَو بوون له‌سۆزو خۆشه‌ویستی، دایك و باوكم ته‌واوی هه‌وڵ و ته‌قه‌لای خۆیان خستبووه‌گه‌رِ تاوه‌كو ژیانمان بگه‌یه‌ننه‌ لوتكه‌ی خۆشی و به‌باشترین شیَوه‌ په‌روه‌رده‌مان بكه‌ن، دایكم سه‌رباری ئه‌ركی په‌روه‌رده‌و به‌خیَوكردنی ئیَمه‌ فه‌رمانبه‌ریش بوو، باوكیشم له‌هه‌موو شتیَكدا پاڵپشتیَكی به‌هیَزی دایكم بوو، ته‌نیا داواكاریی ئه‌وان بۆ ئیَمه‌ ئه‌وه‌ بوو بگه‌ینه‌ به‌رزترین ئاستی خویَندن، ئه‌مه‌ی بۆ تۆی باسده‌كه‌م تائیَره‌ هیچ كام له‌خه‌مه‌كانی ناواخنی من له‌خۆناگریَت.
دواتر وتی: هه‌ر چۆنیَك بیَت گه‌یشتمه‌ قۆناغی ئاماده‌یی جگه‌ له‌خویَندن هه‌ندیَكجار به‌شدارییم له‌چالاكییه‌ هونه‌ریی و وه‌رزشییه‌كاندا ده‌كرد، ئه‌وسا رۆژانه‌ هه‌ستمكرد له‌رِیَگه‌ی خویَندنگه‌ كه‌سیَك چاودیَرییم ده‌كات، چه‌ند خویَندكاریَكیش كه‌ هاورِیَم نه‌بوون خۆیان لیَم نزیك خسته‌وه‌ دواتر بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و خویَندكارانه‌ خزم و ناسیاوی ئه‌و كه‌سه‌ن كه‌ رۆژانه‌ دوام ده‌كه‌ویَ، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر من كۆكردبووه‌وه‌، ئه‌وه‌ بوو دوانیوه‌رِۆیه‌ك له‌تاقیكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی ساڵ ده‌گه‌رِامه‌وه‌ ده‌نگیَك له‌دواوه‌ بانگیكردم و وتی: به‌یارمه‌تیت بووه‌سته‌!!
منیش به‌رِووخساریَكی گرژه‌وه‌ ئاورِم لیَدایه‌وه‌و وتم: فه‌رموو بزانم چیت لیَم ده‌ویَ؟ ئه‌ویش وتی: من تۆم خۆشده‌ویَت، منیش له‌وه‌ڵامدا وتم: كاكه‌ من نه‌ده‌تناسم نه‌تۆش ده‌مناسی، پاشان من خویَندكارم و ده‌مه‌ویَت خویَندن ته‌واو بكه‌م كارم چییه‌ به‌م شتانه‌وه‌، ئیتر به‌جیَمهیَشت. به‌ڵام ئه‌و وازیلیَنه‌هیَنام و به‌رده‌وام په‌یڤی جوانی بۆ ده‌ناردم و خۆشه‌ویستی هه‌ڵقوڵاوی ناخی خۆی بۆ ده‌رده‌برِیم، لیَت ناشارمه‌وه‌ منیش ورده‌ ورده‌ هه‌ستم بۆی جوڵاو خۆشمویست، هه‌رچه‌نده‌ دنیایه‌ك جیاوازیی ئاستی رۆشنبیریی و په‌روه‌رده‌یی و ئابووری له‌نیَوانماندا هه‌بوو، به‌ڵام هه‌رگیز وا خۆی پیشان نه‌ده‌داو هه‌میشه‌ وا خۆی ده‌رده‌خست كه‌ زۆر نزیكه‌ له‌بۆچوون و بیرورِای خیَزانه‌كه‌مه‌وه‌، قه‌ده‌ری من وابوو به‌و كه‌سه‌ رازی ببم هه‌رچه‌نده‌ ماڵه‌وه‌مان به‌هه‌موو شیَوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌دا نه‌بوون، به‌ڵام من هه‌ر له‌سه‌ر بۆچوونی خۆم سوور بووم، ئه‌و باوكه‌ی كه‌ ته‌نیا جاریَك وشه‌یه‌كی ناخۆشی پیَنه‌وتبووم دڵم لیَی گه‌رد بگریَت، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ دنیایه‌ك لیَدان و قسه‌ی ناشیرینی پیَوتم. دواتر وتی: ئه‌وه‌ بوو دوای تاقیكردنه‌وه‌ی دواقۆناغی ئاماده‌یی له‌یه‌كیَك له‌به‌شه‌كانی په‌یمانگه‌ وه‌رگیرام و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئه‌و كورِه‌دا هه‌بوو، به‌مشیَوه‌یه‌ ماینه‌وه‌ تاوه‌كو دوو ساڵی خویَندنم ته‌واو كرد، ئیتر برِیاریدا بیَته‌ خوازبیَنیم، له‌گه‌ڵ هه‌موو نارِازیبوونه‌كانی دایك و باوكم، به‌ڵام ئه‌وان كه‌وتبوونه‌ ناو ئه‌و واقیعه‌ی من هه‌ر ئه‌وم خۆشده‌ویَت، ئه‌وانیش بۆ دڵ نه‌شكاندنی من ناچار رازیبوون و یارمه‌تییه‌كی زۆریاندام له‌كاتی چوونمه‌ ناو ژیانی هاوسه‌رییه‌وه‌ چ به‌ماددی یان به‌مه‌عنه‌وی.
دواجار به‌هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵه‌وه‌ وتی: هه‌میشه‌ له‌خه‌یاڵی ئه‌وه‌دا بووم ئیَمه‌ سه‌ركه‌وتووترین خیَزان ده‌بین له‌سه‌ر رووی دنیا، به‌ڵام شته‌كان دوو مانگ دوای گواستنه‌وه‌م ته‌واو پیَچه‌وانه‌ بوونه‌وه‌و خۆشه‌ویستی ئه‌و بۆ من كاڵبووه‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش غیره‌و دڵپیسییه‌كه‌ی له‌ولاوه‌ بووه‌ستیَت، ناویَرم یه‌ك قسه‌ بكه‌م له‌به‌رامبه‌ریدا، ئیتر رق و قینه‌ی خۆیم به‌سه‌ردا ده‌باریَنیَت، له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌دا دووجار هه‌وڵی خۆسووتاندنم داوه‌، به‌ڵام په‌شیمان بوومه‌ته‌وه‌، زۆریش حه‌زده‌كه‌م ببمه‌وه‌ به‌كچه‌ نازداره‌كه‌ی جاران و بگه‌رِیَمه‌وه‌ باوه‌شی پرِ میهری دایه‌و بابه‌، به‌ڵام ناتوانم ئه‌و داوایه‌ به‌باوكم بڵیَم، چونكه‌ دڵنیام پیَمده‌ڵیَت: هه‌ڵبژارده‌ی خۆت بوو، بۆیه‌ ده‌بیَ وه‌كو زۆربه‌ی كیژۆڵه‌كانی ئه‌م نیشتمانه‌ ببمه‌ پارچه‌یه‌ك جه‌سته‌ی سوتماك.
تیَبینی/ رووداویَكی راسته‌قینه‌یه‌و له‌(2004)دا هاوسه‌رگیرییان پیَكهیَناوه‌و ئیَستاش به‌مشیَوه‌یه‌ ده‌ژین.