تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
بابه‌ته چالاكه‌كان بابه‌ته بێ وه‌ڵامه‌كان
گرنگ!
بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامه نوێكه‌ی بنووسه و بینێره
ده‌توانیت: BBCode وێنه خه‌نده به‌كار ببه‌یت
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م
[size=24]ده‌سته‌كانت خۆش بێ براكه‌م بۆ ئه‌م ناساندنه
من زۆر به ئیسحاق نیوتن و ئه‌لبێرت ئه‌ینشتاین سه‌رسامم.پێچه‌وانی گشت قوتابییه تهمبهلهكان كه ڕكیان له‌وانه‌یه.واتا منیش ته‌مبه‌ڵ بوومه بۆیه كاریگه‌ری كاتی زیرهكیم به‌سه‌ره‌وه ماوه.هههه;)[/size]
barasti jygae rez w stayshkrdnA DAST XOSH KAK AHMAD
ناوی راستی (سێر ئیسحاق نیوتن) ه كه له نێوان سالانی 1624 بۆ 1727 به گوێره‌ی رۆژ ژمێری گریگۆری قه‌یسه‌ری كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌كار هاتوه ژیاوه ، نیوتن بێله‌وه‌ی وه‌ك زانایه‌كی بواری فیزیا ناسراوه زانیاریه‌كی باشی له كیمیاگه‌ری و فه‌لسه‌فه‌شدا هه‌بوه، نیوتن ئه‌و كه‌سه بو كه بۆ یه‌كه‌م جار باسی له هێزی كێشكردنی گه‌ردونی كردوه، به هۆی دۆزینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مه‌وه زانستێكی تر سه‌ری هه‌ڵدا ئه‌ویش دینامیكیه‌تی كلاسیكی بوو له رێگه‌ی یاساكانی جوڵه‌وه ، نیوتن له پێشه‌وه‌ی ئه‌و زانایانه‌یه كه باسیان له جوڵه‌ی زه‌وی و كۆمه‌ڵه ئه‌ستێره‌كان كردوه، كه به هۆی چه‌ند یاسایه‌كی سروشتیه‌وه به‌رێوه ده‌چێت ، ناوبانگی نیوتن په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌و خۆی هه‌یه به شۆرشی زانستییه‌وه، به هۆی پێشكه‌ش كردنی ئه‌و بیردۆزانهوهی كه بۆ چونه‌كانی زانا( كیبله‌ر) ی پشتراستكردوه سه‌باره‌ت به جوڵه‌ی ئه‌ستێره‌كان ، ئه‌م زانا به‌ناوبانگه هه‌میشه له ژیانی خۆیدا هه‌وڵی ته‌واوی داوه بۆ سه‌لماندنی بیردۆزه‌كانی به شێوه‌كی زانستیانه ، نیوتن یه‌كه‌م كه‌سبوه كه باسی له خوڵگه‌ی كلك دارهكانكردوه وپێیوابوه خولگه‌ی ئه‌م كلك دارانه هێلكه‌یی نییه‌و ، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م كه‌سیش بو به‌تاقیكردنه‌وه سه‌لماندی كه تیشكی سپی تێكه‌ڵه‌یه‌كه له كۆمه‌ڵه تیشكێكی جیا پێكهاتوه‌و روناكیش له كۆمه‌ڵه گه‌ردیله‌یه‌كی وورد پێكهاتوه .
نیوتن له وولستروب- ی سه‌ر به ناوچه‌ی (لینگ شنایر) له دایك بوه‌كه باوكی كۆچی دوایی كرد ئه‌م له‌سكی دایكی‌دا بوه به سێ مانگ ، پاش ئه‌وه‌ی نیوتن ته‌مه‌نی بوو به دوو ساڵ دایكی شویكردوه به پیاویكی تر‌و نیوتن_ی لای نه‌نكی به جێهێشت ، نیوتن سه‌ره‌تای ژیانی به كوله مه‌رگی و به‌بی دایك و باوك به‌سه‌ر برد ، نه‌نكی هه‌وڵێكی زۆری دا بۆ پێگه‌یاندن و خستنه به‌ر خوێندنی ، له سالی 1661دا دواناوه‌ندی ته‌واو كرد‌و له شاری كامبێرگ له كۆلیجی (ترینیتی) وه‌رگیرا ، ئه‌و كۆلێجه‌ی كه نیوتن ده‌ستی به خوێندن كرد تیایدا له‌سه‌ر رێچكه‌ی فه‌لسه‌فی ئه‌رستۆ ده‌یان خوێند ، به‌لام نیوتن حه‌زی به لێكۆلیینه‌وه‌ی فه‌یله‌سوفه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆی ده‌كرد وه‌كو دیكارت و گالیلۆ و كۆبرنیكۆس و كیبله‌ر . له ساڵی 1665 دا نیوتن ده‌ستی به دارشتنی بیردۆزیك كرد كه له پاشه رۆژدا به زانستی (ماتماتیك) ناسرا ، پاش ئه‌وه‌ی كه نیوتن بروانامه‌ی زانكۆی به ده‌ستهێنا له‌و ساڵه‌دا نه‌خۆشی تاعون له ئه‌وروپا بلاوبوه‌وه كه بوه هۆی داخستنی زانكۆكه ، پاش به جێهێشتنی زانكۆ نیوتن بۆ ماوه‌ی دوساڵ له ماڵه‌وه مایه‌وه و خۆی به لیكۆلینه‌وه‌ی ( ماتماتیك وئاوێزه‌و یاسای كێشكردنی زه‌وییه‌وه ) سه‌رقاڵ كرد.
نیوتن بیست و پێنج ساڵی دوایی ته‌مه‌نی خۆی له دژیه‌تی كردنی (لیبنز)دا به‌سه‌ر برد كه یه‌كیك بوو له نه‌یارانی ئه‌و ، (لیبنز) هه‌میشه نیوتنی به فێڵباز له قه‌ڵه‌م ده‌دا ئه‌ویش هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا كه له رێگه‌ی سه‌لماندنی بیردۆزه‌كانیه‌وه به‌ر په‌رچی (لیبنز) بداته‌وه ، له ساڵی 1670 بۆ سالی 1672 نیوتن لێكۆلیینه‌وه‌یه‌كی چڕ‌و پڕی له سه‌ر زانستی بینین زانی ئه‌نجامدا و له‌پاشانیش به شێوه‌كی زانستیانه بۆچونه‌كانی خۆی سه‌لماند ، جاریكی دیكه نیوتن بۆ لێكۆلیینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ی (كیبلر) دای رشتبو له‌سه‌ر كایه‌ی كێشكردنی زه‌وی ده‌ستپێكرده‌وه پاش ئه‌وه‌ی راوبۆچونی هه‌ردوو زانا (هۆك و فلامیستد)ی سه‌باره‌ت به ده‌رئه‌نجامه‌كانی له لێكۆلینه‌وه‌كه‌ی وه‌رگرت ده‌ر ئه‌نجامی ئه‌و لیكۆلیینه‌وه‌یه‌ی ئاشكراكرد كه یاساكانی جوڵه‌ی له خۆگرتبو . له‌ساڵی 1703 دا نیوتن به هۆی شاره‌زاییه‌وه له زانستی فیزیادا بو به سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای شاهانه، له ساڵی 1705 دا له‌لایه‌ن شاژنی به‌ریتانیای ئه‌و كاته‌وه كه‌ناوی (ئان) بو وه‌ك رێزلێنانێك له كاره‌كانی نازناوی سوار چاكی لێ‌نرا ، نیوتن له ژیانی خۆیدا ژنی نه‌هێناوه و كه‌سی له پاش به‌جێنه‌ماوه دوا رۆژه‌كانی ژیانی خۆی له شاری له‌نده‌ن به‌سه‌ر برد و هه‌ر له‌و شاره‌ش له رۆژی 20 ئابی 1727 له‌ته‌مه‌نی 103 ساڵیدا ماڵ ئاوایی له جیهانكردو له گۆڕه‌پانی (وێست مانشستر ئابی) ته‌رمه‌كه‌ی به خاك سپێردراوه.
س\مەكۆی هەردان