دةست خوش زورجوانه خواخيرت بنوسي
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » یه ك جاربیخوینهوه پاداشت و گه‌وره‌یی ده‌ستنوێژ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دةست خوش زورجوانه خواخيرت بنوسي
دةست خوش زورجوانه خواخيرت بنوسي
بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ
إِنَّ الْحَمْدَ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَسَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلاَ هَادِىَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ ...
باوه‌ڕدارى خۆشه‌ویست: ده‌ست نوێژ به‌خشنده‌یی و نیعمه‌تى خواى په‌روه‌ردگاره به‌سه‌ر ئه‌م ئوممه‌ته‌وه، وه به‌ئه‌نجامدانى چه‌ندین چاكه‌و خێریان ده‌ستگیرۆ ده‌بێت و چه‌ندین تاوانیشیان ده‌سڕدرێته‌وه‌و پله‌شیان پێى به‌رزده‌بێته‌وه, بێگومان فه‌زڵ و گه‌وره‌یى و پاداشتى ده‌ست نوێژ گه‌لێك زۆره، له‌وانه:
یه‌كه‌م: نیوه‌ى ئیمانه.
پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (الطُّهُورُ شَطْرُ الإِيمَانِ) رَوَاهُ مُسْلِم (533) .
واته: ده‌ست نوێژ شۆرین نیوه‌ى ئیمانه، زاناى پایه‌به‌رز: ابن عُُثیمین ده‌فه‌رمووێت: پاك و خاوێنى و ده‌ست نوێژ نیوه‌ى ئیمانه، نیوه‌كه‌ى تر‌ى ئیمان بریتیه لهخۆڕازاندنهوه به‌ڕه‌وشتى جوان و كرده‌وه‌ى چاك .
بڕوانه: (شَرح رِيَاض الصَّالِحِينَ (للشَّيْخ ابن عُثيمين) (3/151).
سه‌رچاوه
دوهه‌م: هۆكاره بۆ سڕینه‌وه‌ى تاوان .
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (إِنَّ الْوُضُوويُكَفِّرُ مَا قَبْلَهُ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (7156) .
واته: به‌ڕاستى ده‌ست نوێژ هۆكاره بۆ سڕینه‌وه‌ى تاوانى ڕابردوو, هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى: (مَا مِنْ عَبْدٍ يُذْنِبُ ذَنْبًا فَيُحْسِنُ الطُّهُورَ ثُمَّ يَقُومُ فَيُصَلِّى رَكْعَتَيْنِ ثُمَّ يَسْتَغْفِرُ اللَّهَ إِلاَّ غَفَرَ اللَّهُ لَهُ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (5738)
واته: هیچ به‌نده‌یه‌ك نییه كه‌تاوان ئه‌نجام بدات، پاشان ده‌ست نوێژ به‌چاكى بشۆرێت و دووڕكات نوێژبكات و داواى لێ‌خۆش بوون له په‌روه‌ردگارى بكات, ئیللا په‌روه‌ردگار له‌و كه‌سه خۆش ده‌بێت و ئه‌و تاوانه‌ى ده‌سڕێته‌وه.
سىَ یه‌م:پله‌ى پێ به‌رز ده‌بێته‌وه.
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: ئایا كارێكتان پێ نیشان بده‌م كه به‌هۆیه‌وه په‌روه‌ردگار تاوانه‌كانتان لاببات وبیسڕێتهوهو پله‌تان له‌به‌هه‌شتدا به‌رز بكاته‌وه؟ ووتیان: به‌ڵێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ئه‌ویش فه‌رمووى: ( إِسْبَاغُ الْوُضُووعَلَى الْمَكَارِهِ ) رَوَاهُ مُسْلِم (586) .
واته: ده‌ست نوێژ شۆرین به چاكى له‌كاتى ناڕه‌حه‌تیدا.
چواره‌م: هۆكاره بۆ ناسینه‌وه‌ى باوه‌ڕدار له‌ڕۆژى دواییدا.
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (إِنَّ أُمَّتِى يُدْعَوْنَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ غُرًّا مُحَجَّلِينَ مِنْ آثَارِ الْوُضُوءِ) رَوَاهُ الْبُخَاريّ(136) .
واته: به‌ڕاستى ئوممه‌تى من بانگ دهكرێنودهناسرێنهوه له‌ڕۆژى دواییدا به‌شوێنه‌وارى ده‌ست نوێژ، شوێَنهوارى ده‌ست نوێژه‌كانیان ئه‌دره‌وشێته‌وه (دهموچاوو ده‌ستوقاچ سپین)، هه‌روه‌ها ووترا به پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) چۆن خه ڵكى ئوممه‌ته‌كه‌ت ده‌ناسیته‌وه له‌كاتێكدا نهیانت بینیوه؟ ئه‌ویش فه‌رمووى: (غُرًّا مُحَجَّلِينَ مِنْ آثَارِ الْوُضُوءِ) رَوَاهُ مُسْلِم (605) .
واته: به شوێَنهوارى ده‌ست نوێژه‌كانیان نورانییه‌و ئه‌دره‌وشێته‌وه دهموچاوو ده‌ستوقاچ سپین .
پێنجه‌م: مه‌لائیكه‌ته‌كان داواى لێ خۆشبوون بۆ ئه‌و كهسهدهكهن كه ده‌ست نوێژى هه‌یه.
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (مَنْ بَاتَ طَاهِرًا بَاتَ فِي شِعَاره مَلَك لا يَسْتَيْقِظ سَاعَة مِنْ اللَّيْلِ إِلاَّ قَالَ الْمَلَك: اللَّهُمَّ اِغْفِرْ لِعَبْدِك فُلان فَإنَّهُ بَاتَ طَاهِراً) الْسِلْسِلة الصَحِيحَة (2539).
واته: هه‌ركه‌سێك به ده‌ست نوێژه‌وه بخه‌وێت، ئه‌وا مهلائیكهتێكى له‌گه‌ڵ دایه‌و هیچ سه‌عاتێك نییه كه ئه‌م دیوه‌و ئه‌و دیو بكاتوههڵ بستێت، ئیللا ئه‌و مه‌لائیكه‌ته داواى لێ‌خۆش بوونى بۆ دهكاتودهفهرمووێ: خوایه له فلێنه به‌نده‌ت خۆشبه، چونكه به ده‌ست نوێژه‌وه خه‌وتووه.
هه‌شته‌م: به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ده‌ست نوێژ نیشانه‌ى باوه‌ڕه.
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (وَلاَ يُحَافِظُ عَلَى الْوُضُووإِلاَّ مُؤْمِنٌ) صَحِيح الْجَامِع (953) .
واته: وه هیچ كه‌سێك به‌رده‌وام نابێت له‌سه‌ر ده‌ست نوێژ جگه له باوه‌ڕدارى ڕاسته‌قینه.
حه‌وته‌م: ڕێگایه‌كه به‌ره‌و به‌هه‌شت.
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: هه‌ر كه‌سێك به‌چاكى ده‌ست نوێژ بشۆرێتوبڵێت: (أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَشَرِيكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ اللَّهُمَّ اجْعَلْنِى مِنَ التَّوَّابِينَ وَاجْعَلْنِى مِنَ الْمُتَطَهِّرِينَ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (6167) .
ئه‌وا هه‌شت ده‌رگاكه‌ى به‌هه‌شتى بۆ ده‌كرێته‌وه له ههركامیانهوه بیه‌وه‌ێت دهچێتهژوورهوه.
وه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) له‌نوێژى به‌یانیدا بهبیلالى فه‌رموو: ئه‌ى بیلال ئاگادارم بكه‌ره‌وه به‌و كرده‌وانه‌ى كه كردوته له‌ئیسلامدا كه‌له هه‌موویان زیاتر ئومێدت پێی هه‌یه، چونكه گوێم له‌خشه‌ى نه‌عله‌كانت بوو له به‌هه‌شتدا، بیلال (رضي الله عنه) فه‌رمووى: كرده‌وه‌یه‌كى وام نه‌كردوه، بهلاَم هه‌ركات له‌شه‌ودا یان له‌ڕۆژدا ده‌ست نوێژم شۆردبێت ئه‌وا نوێژم كردووه به‌و ده‌ست نوێژه‌وه، رَوَاهُ الْبُخَاريّ (1149) .
له‌كۆتایدا... ئه‌مه گوڵبژێرێك بوو له فهزڵوگهورهیىوپاداشتى ده‌ست نوێژ.
لهفهرموودهیهكداپێغهمبهرى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: ئه‌گه‌ر به‌نده‌یه‌كى باوه‌ڕدار ده‌ست نوێژ بشۆرێت، كاتێك ئاو له ده‌مى ڕابدات هه‌رتاوانێك كه به‌ده‌مى كردبێتى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه‌دا ده‌رده‌چێت، وه ئه‌گه‌ر ئاوى له‌لوتى ڕادا هه‌ر تاوانێك كهبهلوتى كردبێتى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه‌دا ده‌رده‌چێت، وه ئه‌گه‌ر ده‌موچاوى شۆرى هه‌ر تاوانێك كه به‌چاوى كردبێتى له‌ژێر برۆكانیهوه ده‌رده‌چێت، وه ئه‌گه‌ر دهستهكانیشى شۆرى هه‌ر تاوانێك كه به‌ده‌ستى كردبێتى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه‌ى ژێر نینۆكهكانییى ده‌سته‌كانییه‌وه ده‌ڕوات، وه ئه‌گه‌ر مه‌سحى سه‌رى كرد ئه‌وا ئه‌و تاوانه‌ى كه‌به‌سه‌رى كردبێتى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه‌دا ده‌ڕوات كه مه‌سحى گوێچكه‌كانى پێده‌كات، وه‌ئه‌گه‌ر پێیه‌كانى شۆرى ئه‌وا ئه‌و تاوانانه‌ى كه به‌پێى كردوویه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه‌دا ده‌ڕوات كه‌له ژێر نینۆكى پێیه‌كانیه‌وه ده‌ڕوات. صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني ( 449).
وَآخِرُ دَعْوانا أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
وَ الصَّلاة وَالسَّلامُ عَلَى نَبِيّنَا مُحَمَّد وَعَلَى آلهِ وَصَحْبهِ أَجمَعين. سه‌رجاوه http://lawaniislam.com
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » یه ك جاربیخوینهوه پاداشت و گه‌وره‌یی ده‌ستنوێژ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]