یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستبه‌رداری هیچ یاریزانێك نابێت
(PNA) – دوای ئه‌وه‌ی له رۆژنامه‌كانی به‌غداد هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌رداربوونی یانه‌ی هه‌ولێر له چه‌ند یاریزانێكی یانه‌كه له وه‌رزی داهاتوو بلاَوبۆوه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا سامان بریفكانی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر گوتی: ئه‌م هه‌واڵه له راستی دووره، چونكه یانه‌ی هه‌ولێر به نیاز نییه ده‌ستبه‌رداری هیچ یاریزانێك بێت له كاتی ئێستادا، چونكه یارییه‌كانی خولی عێراق به‌رده‌وامه و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م یاری كۆتایی خولی عێراق به‌رێوه ده‌چێت و بلاَوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هه‌والاَنه مه‌به‌ست یاریكردنه به ده‌روونی یاریزانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن له یارییه‌كانی داهاتوو به ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆیان یاری بكه‌ن، به‌لاَم یاریزانه‌كان زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن، كه چه‌ند كه‌سانێك بتوانن به ده‌روونی ئه‌م یاریزانانه یاری بكات.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سامان بریفكانی گوتی: ئێمه داوامان له‌م رۆژنامه‌نووسه كردووه، كه سه‌رچاوی ئه‌م هه‌واڵه ئاشكرا بكات، ئه‌گه‌ر نا وه‌كو یانه‌ی هه‌ولێر داوایه‌كی یاسایی دژی ئه‌م رۆژنامه‌نووسه به‌رزده‌كه‌ینه‌وه، به‌هۆی بلاَوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی دوور له راستی و به‌بێ سه‌رچاوه.