تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

رِاهێنه‌ری جه‌زائیری نورده‌ین تاجین: له‌ مافی خۆم خۆشبووم و ناتوانم ده‌ستبه‌رداری هه‌ولێر بم 
(PNA) – دوای ئه‌وه‌ی له‌ ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی عه‌نكاوه‌ رووداوی شه‌رِ و پێكدادان له‌ نێوان یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق روویدا بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی، كه‌ دوو یاریزان و راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، كه‌ به‌ ره‌گه‌ز جه‌زائریه‌ به‌ سووكی بریندار بن و دوو راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیس ده‌ستگیر كران.
له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق نورده‌ین تاجین، كه‌ به‌ ره‌گه‌ز جه‌زائریه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌م رووداوه‌ گوتی: به‌ راستی رووداوێكی ناخۆش بوو، دوای گه‌یشتنمان بۆ بنكه‌ی پۆلیس هه‌رچه‌نده‌ په‌نجی ده‌ستم شكا بوو، به‌لاَم له‌ بنكه‌ی پۆلیس له‌ مافی خۆم خۆش بووم و داوای یاساییم له‌سه‌ر هه‌ردوو راهێنه‌ر كارۆخ و سه‌فین كشاندووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی دۆستانه‌ چاره‌سه‌رس ئه‌م كێشه‌یه‌ بكرێت.

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا نوردین تاجین گوتی: شاری هه‌ولێرم زۆر خۆش ده‌وێت و ناتوانم ده‌ستبه‌رداری بم به‌راستی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ گه‌وره‌ی خۆیان پێشاندا، چونكه‌ له‌ كاتی روودانی كێشه‌كه‌ تا ئێستا خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و داوای لێبوردنمان لێده‌كه‌ین ئه‌مه‌ گه‌وره‌یی شاری هه‌ولێر نیشان ده‌دات و له‌ زۆربه‌ی رۆژنامه‌ جیهانییه‌كان ئه‌م راستیم گواسته‌وه‌ و پێم راگه‌یاندن، كه‌ له‌ هه‌موو جیهان كه‌سێكی خراپ هه‌یه‌، به‌لاَم ئه‌م رووداوه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ شاری هه‌ولێر نییه‌، چونكه‌ شارێكی له‌ رووی ئه‌منییه‌ به‌رقراره‌.

نورده‌ین تاجین ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ بووته‌ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و به‌ره‌گه‌ز جه‌زائریه‌ و راهێنه‌ری چه‌ندین هه‌ڵبژارده‌ی جیهانی بووه‌ و چه‌ندین یاریزانی به‌ توانای پێگه‌یاندووه‌.