ههههههه واللە هەر ئەوە مابوو داوا بکەن
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » سهرۆکی شاندی یهمهن داوای هۆتێڵی پێنچ ئهستێره دهکات ! » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ههههههه واللە هەر ئەوە مابوو داوا بکەن
ههههههه واللە هەر ئەوە مابوو داوا بکەن
(ئاكانیوز) ـ سەرۆكی شاندی هەڵبژاردەی یەمەن لە تۆپی پێ دوای گەیشتنی شاندەكەیان بە شاری هەولێر رای گەیاند، بەشێوەیەكی ئاسایی خۆیان بۆ یارییەكەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی عێراق ئامادە كردووە.
Salem Azzaniسالم ئەلعەزانی ئەمڕۆ پێنجشەم بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، وەكو یارییەكانی تر، بۆ یارییەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی عێراقیش بەشێوەیەكی ئاسایی خۆمان ئامادە كردووە و پێش هاتنمان بۆ هەولێر، كەمپێكی داخراوی مەشقمان لەنێو یەمەن ئەنجام دا”.
ئەلعەزانی زیاتر گوتی “ئەمڕۆ ئێوارە دەست بە مەشقەكانمان دەكەین و لەگەڵ یەكەتیی تۆپی پێی عێراق هاوئاهەنگی دەكەین بۆ ئەوەی یاریگەیەكی گونجاومان بۆ مەشق بۆ دابین بكەن”.
ئەلعەزانی ئاماژەی بەوە دا كە تیپەكەی بۆ یارییەكە ئامادەیە و هیچ گرفتێكی هونەرییان نییە.
لە وەڵامی پرسیاری (ئاكانیوز)یش كە ئاخۆ دۆخی نائاساییی ئەم دوایییەی وڵاتی یەمەن و تەنگژە سیاسییەكانی كاریگەریی نەكردووەتە سەر ئامادەكارییەكانی تیپەكەیان، ئەلعەزانی گوتی “دۆخی وڵاتمان ئاسایییە و ئێستە هێور بووەتەوە، ئەوەی لە هەندێك كەناڵی عەرەبی لەبارەی یەمەنەوە دەگوترێ راست نییە، بۆیە بە شێوەیەكی ئاسایی ئامادەكارییمان بۆ یارییەكە كردووە”.
سەرۆكی شاندی هەڵبژاردەی یەمەن گلەیی لەو هوتێلە هەبوو كە تیپەكەی تێیدا لە هەولێر نیشتەجێ كراوە، لەو بارەوە گوتی، گلەییی زۆرمان لە یەكەتیی تۆپی پێی عێراق هەیە، ئەو هوتێلەی تێیدا نیشتەجێ كراوین 3 یان 4 ئەستێرەیە، خزمەتگوازرییەكانی وەك پێویست نییە و كەموكوڕیی زۆری تێدایە، دەبوو ئێمە لە هوتێلێكی 5 ئەستێرە نیشتەجێ بكرابووینایە، كە ئەمە بەپێی رێنوێنییەكانی میواندارییكردنە لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2014.
شاندی هەڵبژاردەی یەمەن بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەم كات 02:00 بەكاتی ناوەخۆ لە رێگەی باڵەفڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتن و لە باڵەفڕگە لەلایەن جێگری یەكەمی سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی عێراق عەبدولخالق مەسعوود پێشوازی كران. شاندەكە لە 35 كەس پێك هاتوون كە 23یان یاریزانن.
هەڵبژاردەی یەمەن لە میانەی یارییەكانی چوونی پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2014، شەمووی داهاتوو سات 19:00 بەكاتی ناوەخۆ لە یاریگەی فڕەنسۆ هەریری لە هەولێر رووبەڕووی هەڵبژاردەی عێراق دەبێتەوە، یاریی گەڕانەوەش 28ی ئەم مانگە (تەمووز/یۆلیۆ) لە شاری دوبەی ئیماراتی بەڕێوە دەچێ.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » سهرۆکی شاندی یهمهن داوای هۆتێڵی پێنچ ئهستێره دهکات ! » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]