تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

10

SPORT نووسی:

ماندونه‌بی ده‌سته‌كانت خۆش ڤانه‌ خاتوون هه‌ربژیت

9

ده‌ست خۆش به‌راستی به‌ سوود بون

8

ماندونه‌بی ده‌سته‌كانت خۆش ڤانه‌ خاتوون هه‌ربژیت

7

دةستةكانت خؤشبي بابةتيكي زؤر بةسودبوو

6

چیرۆكێكی كاریگه‌ر بوو ده‌س خۆش ڤانه‌ گیان

5

zor supas bo to barezm

4

dastakant xosh

3

زؤر سوباس بؤ تؤ بةريزم هيوادارم سوودى ليوةربكرن

2

ئامۆژگاری زۆر گرنگ بوو ،ده‌سته‌کانت
خۆش بێت ئه‌زیزم ...

1

دەگێڕنەوە بازرگانێك كوڕەكەی خۆی ناردە لای حەكیمێك، تا نهێنی بەختەوەری فێربێت! كوڕە لاوەكە چل ڕۆژ بە ڕێدا ڕۆیشت تا گەیشتە كۆشكێكی جوان لەسەر لوتكەی چیایەكی بەرز. كاتێك گەیشتە كۆشكی حەكیم، بینی ئەوا خەڵكێكی زۆر لە دەوری حەكیم كۆبوونەتەوەو هەر جارەی یەكێكیان دەدوێنێ، لەبەرئەوە ناچار بوو، دوو كاتژمێر چاوەڕوانیی بكات، تا نۆرەی دێت. دواتر ح...ەكیم زۆر بە جوانی گوێی بۆ لاوەكە شلكردو پاشان پێی گوت: ئێستا كات مەودا نادات، نهێنی بەختەوەری‌و سەرفرزایت بۆ باس بكەم، بەڵام ئێستا بچۆ بە نێو كۆشكەكەدا تۆزێك بگەڕێ‌و ئەم كەوچكە بچكۆلەیەش كە دوو دڵۆپ زەیتی تێدایە هەڵگرە، با بەدرێژایی گەشتەكەت بە دەستەوە بێت، وریابە نەیەڵیت دڵۆپە زەیتەكان بڕژێت. لاوەكە بە پلیكانەی كۆشكەكەدا سەردەكەوت‌و دەهاتە خوارێ، بەڵام چاوی هەر لای كەوچكەكە بوو، پاشان گەڕایەوە لای حەكیم. ئەویش لێی پرسی: چاوت بە مافورە كاشانییەكەی چێشتخانه‌كه‌ كەوت؟ باخچە بچكۆلانەكەت بینی؟ كتێبە جوانەكانی نێو كتێبخانەكە سەرنجی ڕاكێشایت؟ لاوەكە پەشۆكاو دانی بەوەدانا، كە هیچی نەبینیوەو تەنها خەیاڵی لای دوو دڵۆپە زەیتەكەی نێو كەوچكەكە بووه‌ تا نەڕژێت. حەكیم پێی گوت: بگەڕێوەو شارەزای نێو كۆشكەكە ببە، چونكە ناتوانیت متمانە بە كەسێك بكەیت كە شارەزای ئەو خانووە نییە كە تیایدا دەژی. لاوەكە گەڕایەوە نێو كۆشكەكە‌و ئەمجارە تەماشای شاكارەكانی نێو كۆشكەكەی دەكردو لە تابلۆ جوانەكان‌و گوڵزارو باخچەكان ڕادەما. كاتێكیش گەڕایەوە لای حەكیم، بە درێژی هەموو شتێكی بۆ گێڕایەوە. بەڵام حەكیم لێی پرسی: ئەی كوا دوودڵۆپە زەیتەكەی نێو كەوچكەكە، که‌ بڕیاربوو پارێزگاری لێ بكەیت؟ لاوەكە تەماشای كەوچكەكەی دەستی كردو بینی زەیتەكە ڕژاوە! لە وێدا حەكیم گوتی: ئەمە ئەو ئامۆژگارییەیە كە دەمەوێت پێشكەشتی بكەم، (نهێنی بەختەوەری ئەوەیە كە شاكارەكانی دونیا ببینی بێ ئەوەی بهێڵیت، هەرگیز دوو دڵۆپە زەیتەكە بڕژێت).
له‌م چیرۆکه‌وه‌ فێرده‌بین:
1-هاوسەنگی لە نێوان خۆشییەكان‌و دونیاو بەها بەرزەكاندا وەكو هاوسەنگی نێوان تەمەشاكردنی جوانی كۆشكەكەو پارزێگاریكردن لە دوو دڵۆپە زەیتەكە وایە.
2-گرنگە بتوانیت چێژ لە خۆشییەكانی دونیا وەربگریت‌و هاوكات بەها به‌رزه‌كانی ئیمان و ژیان و كه‌سایه‌تیت لە دەست نەدەیت.
3- بۆ خۆشییەكی كاتی خودی خۆت‌و داهاتووت لە دەست نەدەیت.
4-وریابە خەریكبوون بە شتە جوانەكانەوە وەهات لێ نەكات دڵۆپە زەیتەكان بڕێژی‌و بە دەستی خاڵییەوە جارێكی تر وێڵی بەختەوەری ببیت..
5- ئه‌گه‌ر دڵۆپه‌كان ڕژان مانایه‌ك بۆ ئاسووده‌یی و ژیان و سه‌ركه‌وتوویی نامێنیت ..گه‌ر سه‌ریش بكه‌ویت وه‌ك گوڵێكه‌ كه‌ له‌ به‌ر تیشكی گه‌رمادا زیندوێتی نه‌ماوه‌و سوتاوه‌ به‌ڵام پێی وایه‌ هه‌ر گوڵه‌..!
6- به‌ها به‌ره‌زه‌كان ئاسووده‌یی ڕاسته‌ قینه‌ت پێ نۆش ئه‌كه‌ن هه‌رگیز نه‌كه‌یت له‌ بۆ ڕوانینێكی حه‌رام و كاتی ئاسووده‌یی سه‌دان چركه‌ت پڕ له‌ خه‌م بكه‌ن و خوای گه‌وره‌ش له‌ خۆت زویر بكه‌یت ..!!!.

مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكانه‌ بۆ هه‌مو كه‌سێكه‌ له‌ به‌رخوای گه‌وره