تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

لابردنی تاوانه‌كان به‌ ڕۆژوو و كۆكردنه‌وه‌ له‌نێوان دوو فه‌رمووده‌دا
پرسیار: هه‌ندێ له‌ خه‌ڵكی به‌ڵگه‌ ئه‌هێننه‌وه‌ به‌و فه‌رموده‌ی سه‌حیحه‌ی كه‌ ئه‌بی هوره‌یره‌ خوا لێی ڕازی بێت ڕیوایه‌تی ده‌كات كه‌ ده‌فه‌رموێت: {الصلوات الخمس، والجمعة إلى الجمعة، ورمضان إلى رمضان، مكفرات لما بينهن إذا اجتنبت الكبائر} { پێنج نوێژه‌كان، جومعه‌ بۆ جومعه‌، ڕه‌مه‌زان بۆ ڕه‌مه‌زان، تاوانسڕه‌وه‌ی نێوانیانن ئه‌گه‌ر له‌ تاوانی گه‌وره‌ خۆت پاراست } مسلم (233)، الترمذي (214)، وأحمد (2/400) ]عن أبی هریره‌. كه‌ تاوانه‌ بچوكه‌كان لا ئه‌چن و ئه‌سڕێنه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی ته‌وبه‌یان لێ بكه‌یت؟
بواری ڕِاستی ئه‌م ڕایه‌ چییه‌؟
وه‌ ڕای ئێوه‌ چییه‌ به‌ كه‌سێك كه‌ تاوانه‌ بچوكه‌كان ئه‌نجام ئه‌دات و ته‌وبه‌یان لێ ناكات و به‌ڵگه‌ش به‌م فه‌رموده‌یه‌ دێنێته‌وه‌؟
وه‌ ئایا چۆن ته‌وفیق ئه‌كرێت له‌ نێوان ئه‌مه‌و ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی كه‌ ده‌فه‌رموێت: {إياكم ومحقرات الذنوب[/Hadith} وريای ئه‌و تاوان و گوناهانه‌ بن كه‌ به‌ كه‌م و هیچیان ده‌زانن}ئاطاداربن ئصوةو ئةو تاوانانةي بة كةميان ئةزانن } أحمد (1/402)، البيهقي (10/187) عن ابن مسعود داوائه‌كه‌ین كه‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ سه‌ر ئه‌مه‌ بڵًێن خوا پاداشتان بداته‌وه‌.

وه‌ڵام: فه‌رموده‌كه‌ سه‌حیحه‌و مژده‌ده‌ره‌ بۆ ئیمانداران، به‌لاَم چۆن به‌ شێوه‌یه‌كی دروست و ته‌واو له‌ فه‌رموده‌كه‌ تێ بگه‌ین؟!
هه‌موو نه‌وه‌یه‌كی ئاده‌م گوناهباره‌، تاوانه‌ بچوكه‌كانیش نزیكه‌ كه‌س سه‌لامه‌ت نه‌بێت لێیان، جا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ نوێژ بۆ نوێژ، ڕه‌مه‌زان بۆ ڕه‌مه‌زان، جومعه‌ بۆ جومعه‌ كردونیه‌ته‌ گوناهپۆش بۆو تاوانانه‌ی كه‌ له‌ نێوانیاند ڕوو ئه‌ده‌ن ئه‌گه‌ر دوور بكه‌وێته‌وه‌ له‌ گوناهی گه‌وره‌، واته‌: ئه‌گه‌ر تاوانی گه‌وره‌ی نه‌كرد.

پیاوچاكه‌ ئیمانداره‌كان زینا ناكه‌ن، دزی ناكه‌ن، درۆ ناكه‌ن، سوودو ڕیبا وه‌رناگرن، گوێ له‌ گۆرانی ناگرن؛ چونكه‌ حه‌رامی دیارو به‌رچاوو گوناهی گه‌وره‌ی ڕوون وئاشكران، به‌ڵام كه‌مێكیان سه‌لامه‌ت و بێ وه‌ی ئه‌بن له‌ سه‌یركردنێك یان شتێكی خراپی بچوك كه‌ له‌وانه‌یه‌ هیچ به‌ هه‌ندی نه‌گرێت و گۆێی پێ نه‌دات، وه‌ك قسه‌یه‌ك یان گاڵته‌یه‌ك یان جوڵانه‌وه‌یه‌ك وه‌ هه‌روه‌ها.

جا ئه‌گه‌ر مرۆڤ كۆششی كردو نوێژه‌كانی به‌ ملكه‌چی و ترسه‌وه‌ ئه‌نجام دا، ئاماده‌ی نوێژی جومعه‌ بوو، وه‌ك چۆنه‌ به‌و شێوه‌یه‌ نوێژه‌كانی كرد، وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی پێویسته‌ ڕۆژووه‌كانی گرت، ڕۆژوی ئارامگران و له‌ خواترسان، ئه‌وه‌ ئه‌وكه‌سه‌ كه‌ ئه‌مه‌ حاڵی بێ تاوانه‌ بچوكه‌كانی له‌ سه‌ر هه‌ڵئه‌گیرێت كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ فه‌زڵ و گه‌وره‌یی و به‌زه‌یی خوای گه‌وره‌یه‌ به‌ به‌نده‌كانی.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاوان ئه‌كات ئینجا ئه‌ڵێت: گوناهی بچوكه‌و هیچ نییه‌! یان له‌وانه‌شه‌ كه‌ گوناهی گه‌وره‌ بكات و هیچ گوێشی پێ نه‌داتو به‌رده‌وام بێ له‌ سه‌ری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌ به‌رده‌وام بون و سوور بوون له‌ سه‌ر گوناهی بچوك ئه‌یگۆڕێت به‌ گوناهی گه‌وره‌، جا ئه‌مه‌ هه‌ر به‌رده‌وامه‌ له‌ سه‌ر گوناهو ئه‌شڵێت: {الصلاة إلى الصلاة، والجمعة إلى الجمعة، ورمضان إلى رمضان، مكفرات لما بينهن} ئه‌مه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و فه‌رموده‌یه‌و ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ ناگرێته‌وه‌ و مه‌به‌ستی ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ ئه‌وه‌ نییه‌.
مرۆڤ ئه‌گه‌ر به‌ ته‌قواو خواناس بوو ئه‌وه‌ هه‌موو شتێك له‌ شوێنی خۆی دائه‌نێ؛ سوور بوون و به‌رده‌وامی له‌ سه‌ر هه‌ر تاوانێكی بچوك ئه‌یگۆڕێت به‌ تاوانی گه‌وره‌، وه‌ تاوانه‌ كه‌م و بچوك و بێ به‌هاكان پێویسته‌ لێی دووربكه‌وینه‌وه‌ وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) فه‌رمانی پێ داوین، ئه‌ویش وه‌ك ئه‌و نموونه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صاىالله علیه وسلم) بۆ هێناوینه‌ته‌وه‌و ئه‌فه‌رموێت: {كمثل رجل أتى بعود من هنا وعود من هنا وعود من هنا ثم أشعلها وإذا بها نار تضطرم} { وه‌ك وێنه‌ی كه‌سێك وایه‌ دارێك لێره‌ دێنێ و یه‌كێكی تر له‌وێ یه‌كێكی تر لێره‌ و پاشان گڕی تێ به‌رده‌داو ده‌بێته‌ ئاگرێكی بڵێسه‌دار} أحمد (1/402)، البيهقي (10/187) عن ابن مسعود

جا له‌ ڕاستیدا هیچ پێچه‌وانه‌یی و دژایه‌تیه‌ك له‌ نێوان ئه‌م فه‌رمودانه‌دا نییه‌؛ به‌ڵكوو ناته‌واویه‌كه‌ له‌ بینش و تێگه‌یشتنمانه‌ له‌ ڕاستی تاوان و سه‌رپێچی و حه‌قیقه‌تی تاوانی بچوك و گه‌وره‌یه‌، وه‌ له‌ سه‌رمانه‌ به‌رده‌وام كه‌ بیری ئامۆژگاریه‌كانی پێشین بكه‌ینه‌وه‌ كاتێك كه‌ فه‌رمویانه‌: "لا تنظر إلى صغر المعصية وانظر إلى عظمة من عصيت" {سه‌یری بچوكی تاوان مه‌كه‌، به‌ڵكوو سه‌یری گه‌وره‌یی ئه‌وه‌ بكه‌ كه‌ تۆ سه‌ریێچیت كردووه‌}. وه‌ ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی خوای گه‌وره‌ش بخه‌ینه‌ پێش چاومان كه‌ ده‌فه‌رموێت: فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْراً يَرَهُ * وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرّاً يَرَهُ{جا ئه‌وه‌ی به‌ ئه‌ندازه‌ی سه‌نگی گه‌ردیكه‌یه‌ك خێرو چاكه‌ی ئه‌نجام دابێت ده‌یبینێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ ئه‌ندازه‌ی سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك شه‌ڕو خراپه‌ی ئه‌نجام دابێت ده‌یبنێته‌وه‌} [الزلزلة:7-8 ] .

dangi islam