تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
بابه‌ته چالاكه‌كان بابه‌ته بێ وه‌ڵامه‌كان
گرنگ!
بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامه نوێكه‌ی بنووسه و بینێره
ده‌توانیت: BBCode وێنه خه‌نده به‌كار ببه‌یت
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م
- سڵاو له به‌ڕێزانی یاریگایش ، ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی هه‌ڵواسیوه تێبینی هه‌ڵه‌كانی نه‌كردبێ، یانی ته‌نێ كاری كۆپی و په‌یست كردن بووه.
ده‌ی ئینشائه‌ڵا نووسین و كات و شوێنی یارییه‌كان چیدی له ئاكانیوز به هه‌ڵه نانووسرێ و ورد ده‌بنه‌وه پێش هه‌ڵواسینی بابه‌ت.
kak sarhang lawanayato bashtr bzanyt
كاك سه‌رهه‌نگ ئه‌وه لینكى هه‌واڵه‌كه‌یه له یاریگا به‌ڵام یاریگا له ئاكانیوزى وه‌رگرتووه
http://www.yariga.net/?p=106937
پێنجشەم 4ی ئاب/ئۆگستسی داهاتوو یانەی هەولێر مێوانداری یانەی كەرخ دەكات،
له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی هــه‌ولێر له‌گه‌ڵ یانه‌ی رومادی یاری ده‌كات رۆژی هه‌ینی 5 ئاب/ئۆگستسی
jegir نووسی:(ئاكانیوز)- بەڕێوەبەری لێژنەی كێبەركێكان لە یەكەتیی تۆپی پێی عێراق رای گەیاند، لێژنەكە سێشەمی داهاتووی دیاری كردووە بۆ بەڕێوە چوونی یارییە دواخراوەكانی قۆناخی دووەمی كۆمەڵەی باكور. .
ده‌ستت خۆش بێت كاك جێگر، ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر بكرێ لینكی ئه‌و بابه‌ته‌م بۆ دابنێی تاكو دڵنیابم له دروستی ئه‌م بابه‌ته پڕ له كه‌موكوڕییه.
- پێم سه‌یره ئاكانیوز ئه‌م هه‌موو هه‌ڵه‌ی نووسینه‌ی هه‌یه كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێكردووه، به‌م پێیه وا گومان ده‌به‌م كه ئه‌م هه‌واڵه پاش خه‌یاندن (ده‌وام) هه‌ڵواسرابێ! ئه‌گینا هه‌ڵه‌ی وه‌ها زه‌ق بۆچی؟! هیوادارم به‌خۆیاندابچنه‌وه و نه‌كه‌ونه به‌ر ڕه‌خنه‌ی خه‌ڵك.
- لایه‌نێكی تری هه‌ڵه‌ی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه كه یانه‌ی هه‌ولێر مێواندار یانه‌ی كه‌رخ ناكات، به‌ڵكو یارییه‌كه له یاریگای گه‌ل، له شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێ، سڵاو له په‌یامنێر.
(ئاكانیوز)- بەڕێوەبەری لێژنەی كێبەركێكان لە یەكەتیی تۆپی پێی عێراق رای گەیاند، لێژنەكە سێشەمی داهاتووی دیاری كردووە بۆ بەڕێوە چوونی یارییە دواخراوەكانی قۆناخی دووەمی كۆمەڵەی باكور و باشووری خولی بژاردەی عێراق.
شەهاب ئەحمەد بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، ژمارەی یارییە دواخراوەكانی خولی بژاردەی عێراق 10 یارییە، 7 لەو یارییانە لە كۆمەڵەی باكورن و 3 یارییەكەی تریش لە كۆمەڵەی باشوورە.
زیاتر گوتی، دووشەمی داهاتوو (1ی ئاب/ئۆگستس) 4 یاریی كۆمەڵەی باكوور ئەنجام دەدرێ، هەولێر و سناعە لە یاریگەی سناعە رووبەڕوو دەبنەوە، لە یاریگەی سلێمانی یانەكانی پێشمەرگە و زاخۆ یاریی دەكەن، یانەی مووسڵیش دەبێتە مێوانی یانەی سامەڕا و یانەی شورتەش مێوانداری یانەی نەوت دەكات.
ئەحمەد گوتی، پێنجشەم 4ی ئاب/ئۆگستسی داهاتوو یانەی هەولێر مێوانداری یانەی كەرخ دەكات، دواتریش شەموو 6ی ئاب/ئۆگستسی داهاتوو یانەی هەولێر دەبێتە مێوانی یانەی رومادی، هەروەها یانەی دهۆك چوارشەم 10ی هەمان مانگ مێوانداری یانەی هەولێر دەكات.
زیاتر گوتی، یارییە دواخراوەكانی كۆمەڵەی باشوور دووشەمی داهاتوو (1ی ئاب/ئۆگستس) دەست پێ دەكات، یانەی قووە جەوییە مێوانداری یانەی نەجەف دەكات، بۆ رۆژی دواتر یانەی بەغدا مێوانداری یانەی زەوڕا دەكات و لە یاریگەی یانەی مەسافی یانەی خاوەن یاریگە مێوانداری یانەی قووە جەوییە دەكات.
یانەی هەولێر ئێستە بەكۆكردنەوەی 52 خاڵ لە ریزبەندی یەكەمی كۆمەڵەی باكورە و یانەی زەوڕاش بە 59 خاڵ لە ریزبەندی یەكەمی كۆمەڵەی باشووری خولی بژاردەی عێراقە.