swpas bo ewa
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که قه‌دری دایکیان نازانن تاکه‌ی بیر ناکه‌نه‌وه؟؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
swpas bo ewa
karyger bww dest xosh jaw zard
dastakant xosh basarhatikye zo0or zo0or karigar bw
بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که قه‌دری دایکیان نازانن تاکه‌ی بیر ناکه‌نه‌وه؟؟
رێنجبه‌ر به‌رواری
له دێیه‌ك له دێیه‌کانی وڵاتێك له وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان کوڕێك دایکێکی پهکكهوتهی هه‌بوو. ڕۆژێك ئه‌و دایکه په‌کكه‌وته‌یه نه‌خۆش که‌وت و کوڕه‌که‌ی هه‌ڵسا بردی بۆ نه‌خۆشخانه و خۆشی ڕووی کرده شار بۆ کارکردن. پاش ماوه‌یه‌ك گه‌ڕایه‌وه بۆ دێکه‌یان و خه‌ڵکی ئاوایی له کوڕه‌که‌یان پرسی هه‌واڵی دایكت گه‌یشته کوێ؟ له وه‌ڵامدا وتی: ئه‌مری خوای به‌جێ هێنا و فه‌وتی کرد و به‌خاکمان سپارد. به‌ڵام به داخێکی گرانه‌وه ئه‌و دایکه په‌کكه‌وته‌یه نه‌مردبوو، به‌ڵکوو هێشتا له ژیاندا مابوو، به‌ڵام ئه‌م کوڕه سه‌رسه‌خته‌ی به‌جێی هێشتبوو له‌بری هه‌موو پاداشتدانهوهیهکی.
پاش ماوه‌یه‌ک که‌سێک له خه‌ڵکی دێکه ڕێی ده‌کوێته نه‌خۆشخانه‌که بۆ سه‌ردانی که‌سێک له که‌سوکاره‌که‌ی، به‌ڵام قه‌ده‌ری خوای گه‌وره وا ده‌بێت که ئه‌و ئافره‌ته پهکهووتهیه له هه‌مان ئه‌و ژووره ده‌بێ که خزمه‌که‌ی لێ که‌وتبوو ، کاتێك که بۆی ڕوونی چاوی بڕوای نه‌کرد که ئه‌وه ئه‌و ئافره‌ته په‌که‌وته‌یه بوو که کوڕه‌که‌ی هه‌واڵی کۆچی داوی به ئه‌هلی دێکه ڕاگه‌یاندبوو به‌ڵکو ئێشتا له ژیاندامهوه، زۆر به سهرسوڕهێنهرێکهوه پێی وت: ئایا تۆ فڵان که‌س نیت؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامه‌که‌ی دا وتی: به‌ڵێ!
پاشان پێم وت: جۆن گه‌یشتوویته‌ته ئێره؟
وتی: کوڕه‌که‌م هێنامی بۆ ئێره پێش دوو ساڵ ئیتر نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆلام، ئه‌ترسم کاره‌ساتێکی به‌سه‌ر داهاتبێت و لێی قه‌ومابێت به خوا زۆر ئه‌ترسم!
توخوا هه‌واڵی نازانیت؟
منیش له دڵی خۆم وتم: یا الله ... له دڵی ئه‌م دایکه و حیلمی... و سۆزی .. دڵنه‌رمی و به‌زه‌یی... به‌جێی هێشتوه و فڕێی داوه ... که چی ئێشتا ده‌ڵێت ئه‌ترسم شتێکی به‌سه‌ر هاتبێت، وه ئێشتا ئه‌وداڵی یه‌تی دڵی ئه‌فڕێت هه‌واڵی ده‌پرسێت!
هه‌ڵسام و ئافره‌ته‌که‌م کۆکردووه و بردمه‌وه بۆ ناو ئاوای خه‌ڵکی ئاوایم به ڕیش سپیه‌کانه‌وه کۆکرده‌وه وه داوام کرد که خه‌ڵکی ئاوای هه‌موو کۆببنه‌وه له‌گه‌ڵ کوڕی ئافره‌ته‌که.
پاشان له به‌رده‌م هه‌موو ئه‌هلی ئاوای پرسیارم لێ کرد وتم: دایکت چی به‌سه‌ر هات؟ ... وتی: ئه‌ی پێم نه‌وتن که ئه‌مری خوای گه‌وره‌ی کرد پێش دوو ساڵ له‌مه‌و پێش.
منیش پیم وت: پێش دوو ساڵ مردووه! هه‌ڵسام ئافره‌ته‌که‌م هێنایه به‌رده‌می.
پێم وت:
ئایا ئه‌مه‌یه دایکی تۆیه فڵان که‌س؟
ئایا ئه‌مه کوڕه‌که‌ی تۆیه ئه‌ی دایکی فڵان که‌س؟
کوڕه‌که‌ی چاوه‌کانی ده‌رپه‌ڕی و به سه‌رسوڕمانه‌وه ڕوانیه دایکی، تک تک ئاڕه‌قی شه‌رمه‌زاری به ڕوودا هاته خوارێ... ئه‌مه چ ویژدانێک پێی ڕازیه؟
بڕوا بکه‌ن ئه‌مه ئه‌فسانه نییه به‌ڵکو ڕووداوێکی ڕاسته‌قینه‌یه و ڕوویداوه.
له دیندا خوای گه‌وره ئاوا فه‌رمانمان پێ ده‌دات؟ ...
یان خوای گه‌وره پێمان ئه‌فه‌رمووێ: وَقَضَى رَبُّكَ أَلاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَاناً إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلاَهُمَا فَلاَ تَقُل لَّهُمَا أُفٍّ وَلاَ تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلاً كَرِيماً خوای گه‌وره بڕیاڕداوه که جگه له‌و به‌ندایه‌تی بۆ که‌سی تر بڕیاڕ نه‌ده‌ین وه چاکهکهریش بین له‌گه‌ڵ دایک‌و باوکانمان، هه‌ر یه‌کێکیان یان هه‌ردووکیان به پیری که‌وتنه لای تۆ (ته‌نانه‌ت) نابێت ئۆفیشیان له ده‌ست بکه‌ن، (هه‌رگیز) نابێت پیایاندا ههڵبشاخین و هاواریان به‌سه‌ردا بکه‌ن، وه ده‌بێت له کاتی گفتوگۆکردندا له‌گه‌ڵ یان زۆر به ڕێز و به چاکی له‌گه‌ڵیان بدوێ . یان ده‌فه‌رمووێ: وَاخْفِضْ لَهُمَا جَنَاحَ الذُّلِّ مِنَ الرَّحْمَةِ وَقُل رَّبِّ ارْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيراً.. باڵی به‌زه‌ییان بۆ ڕاکێشه و بڵێ په‌روه‌ردگاره ڕه‌حمیان پێ بکه‌یی هه‌روه‌ک چۆن ئه‌وان به بچوکی په‌روه‌رده‌یان کردم.
یان ده‌بێت بپاڕێنه‌وه بڵێن:
رَّبِّ ارْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِير
ئه‌ی نه‌ت بیستووه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ: قال صلى الله عليه وسلم يوماً لأصحابه ، وقد كان يمرُّ ببعض الأسرى وامرأة تأخذ وليدها فتضُمُّه إلى صدرها فيقول صلى الله عليه وسلم : ( أرأيتم هذه طارحة وليدها في النار ؟ ) .. قالوا : لا يا رسول الله هي أرحم به من ذلك .. فقال صلى الله عليه وسلم : ( فالله أرحم بكم من هذه بولدها ) .. (فالله أرحم بكم من هذه بولدها ) .. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ڕۆژێک فه‌رمووی به هاوهڵهکانیم، له کاتێکدا کۆمه‌ڵێک له بێ باوه‌ڕه‌کان ده‌ست به‌سه‌رکرا بوون له نێوانیاندا ئافه‌رتێک کۆرپه‌که‌ی خۆی توند به سنگییه‌وه نووساندبوو، پێغه‌مبه‌ری خوایش(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی (بڕواتان وایه که ئه دایکه کۆرپه‌که‌ی خۆی هه‌ڵباته ناو ئاگره‌وه؟) هاوه‌ڵانیش له وه‌ڵامدا فه‌رموویان، نه‌خێر ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) به‌ڵکو ئه‌و دایه‌ک زۆر به‌زه‌یی و بهمیهرهبانه به کۆرپه‌که‌ی هه‌رگیز کاری وا ناکات.. پاشان فه‌رمووی ( ده‌ی سا خوای گه‌وره زۆر به‌به‌زه‌ییه به ئێوه هه‌تا به‌به‌زه‌یی ئه‌و دایکه به ڕؤڵه‌که‌ی).
ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌وه‌مان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت که به‌زه‌یی مرۆڤه‌کان زۆر له شێوه‌یه‌کی گه‌وره‌دایه به تایبه‌تی له ناو دڵی دایکدا که ئه‌و به‌زه‌یی و سۆزه به پله‌ی زۆر به‌رز و تایبه‌ت دیاری کراوه، هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئامۆژگاریمان ده‌کات که باشترین که‌س لایه‌ق به خێر و چاکه‌کردن بێ ئه‌ویش دایکه پاشان دایکه پاشان دایکه پاشان باوک
لە سایتی دەنگی ئیسلامەوە وەرگیراوە
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که قه‌دری دایکیان نازانن تاکه‌ی بیر ناکه‌نه‌وه؟؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]