سوپاس بۆ به‌ژدارییه‌كانتان. ڕێزدارن.
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » نامە » < بۆ سه‌ركه‌وت ڕه‌سول > » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاس بۆ به‌ژدارییه‌كانتان. ڕێزدارن.
دستهكانت خۆش كاكه سه رهه‌نگ بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م بابه تهی كه نوسراوه ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت منیش ئه ڵێم له نێو هه موو گه‌ل وهۆزێك كه سانی خراپ هه ن په‌ندێكی كوردی هه‌یه ده‌ڵێت(چه‌م بێ چه‌قه‌ل نابێت)من هیچ زیاده یه كم نیه بیخهمهسهر بابه‌ته‌كه هێنده نه بێت كه سه‌ركه‌وت ڕه‌سول شانازی به چیه‌وه ئه كات دووپارچه هۆنراوه كه كراوه به گۆرانی دواتر به شیعرێك به‌رپه‌رچی كێی داوه‌ته‌وه كه هه‌مو توركمان وتوركیشی تیا ناوزڕا كردوه باشه خۆ سه‌نگه‌ری جه نگی نه‌گرتوه به رامبه‌ر بهتوركیا دواتر سه‌ركه‌وت ڕه‌سول ناخۆشی نه دیوه هاتۆته سه‌ر خوانێكی پڕ له خواردن نان ده خوات ئگه‌ر ئێمه‌ی پێ زڕكورد ئه‌حمه‌ق بێ ئه‌وا خۆی زڕ كورده(چه‌م بێ چه‌قه‌ل نابێت)ئه‌وا جه‌نابیشی چه‌قه لێكه له نێو ئه‌م چه‌مه
ئه‌وه وه‌ڵامم بوو له‌وێ
[size=24]كاتێ په‌نجه‌كانی ده‌ست وه‌كو یه‌ك نین چۆن گه‌لێ بیریان وه‌كو یه‌كه؟ئه‌وتا دیارترین نموونه دووكه‌سایه‌تی دیارن دووهوونهر دۆست.كه هه‌ستی تریشیان هه‌یه‌و ڕه‌نگبێ له‌ناخیان خۆی مه‌ڵاس دابێ.به‌بیری من ههركورده دوژمنی خۆی.هه‌ر كورده ده‌ستی دووه‌می چه‌پڵه‌ی ده‌ژ كورد و خراپه.كام شۆڕش هه‌یه كهنسكۆ و كه‌وتنی تێابووبێ به‌ده‌ستی كوردخۆ یی و خیانه‌ت نه‌بووبێ؟دلنیام میژوو زیان له خیچ كه‌لێ نادات و دووژمنی هیچ كامێكیان نییه.به‌ڵكو ڕاستییه نه‌زانراوه‌كان ئه‌خاته سه‌نگی مهحهكهوهو قه‌ده‌ریش ڕاستگۆیانه ده‌ری ئه‌خاو قه‌زاش نووسینه‌كه‌ی بێ خاڵیكی زیادو فاریزهیهكی كه‌م تۆمار ئه‌كا.والله اعلم[/size]
پێش چه‌ند خوله‌کێک له فه‌یسبووک بابه‌ته‌که‌م بینی ، له‌وێ ڕای خۆمم وت.
بۆیه لێره‌ش هه‌مان شت ده‌ڵێمه‌وه . . .( کاک سه‌رکه‌وت ئه‌گه‌ر ڕووی ده‌مت له هه‌ر خراپه‌کارێك بێت که به‌رامبه‌ر به میلله‌تی کورد سته‌می کردبێ ئه‌وا بێ گومان شانازی به هه‌ر وشه‌یه‌کت ده‌که‌م که بۆ به‌رگری و به ئاگا هێنانه‌وه‌ی کورد نوسیوته
به‌ڵام تۆ به هه‌ڵه‌داچووی که میلله‌تێک به گشتی به "که‌وش" ناو ده‌به‌ی ، ته‌ڕو وشک به‌یه‌که‌وه ده‌سوتێنی ، دیاره ئه‌وه‌ش لای هیچ مرۆڤ دۆستێک جێگای ده‌ست خۆشی لێکردن نییه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵت هاوڕا نه‌بێت به زڕ کورد یان احمق ناوی ده‌به‌ی! )
- سڵاو له كاك سه‌هه‌ند، له‌وێش په‌یامه‌كه‌تم بینی، خوا ته‌مه‌ن درێژت بكا، خۆشبه‌ختم تۆیش به ته‌نیا په‌یامێكت به‌رت له‌و دووبه‌ره‌كییه گرت، خوا جه‌زای خێرت بداته‌وه.
راستی هه‌موو کۆمێنته‌کانم خوێنده‌وه زۆر سه‌یره
ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک هاورای نه‌بێت به سوکایه‌تی ناوی ده‌بات
که‌سێک شاعیر بێت ده‌بێت دڵی فراوان بێت و شته‌کان به ئاسای وه‌رگرێت
و رای خه‌ڵکیش به سووک سه‌یر نه‌کات ،ده‌ست نیشان کردنی هه‌ر مرۆڤایه‌تیه‌ک
به‌م ناوه ناشرینه سه‌ره‌تا بێ رێزی ئێمه نیشان ده‌دات ،منیش ده‌ڵیم تورک خراپه‌یان
به‌رامبه‌ر گه‌لی ئێمه زۆربووه به‌ڵام په‌نجه‌ی ده‌ست هه‌موو وه‌ک یه‌ک نین
- به‌خێربێیت یاس بانوو، بڕوات هه‌بێ ته‌نیا بۆ له‌كه‌دار نه‌بوونی ناوه‌كه‌ی په‌یامم بۆی نووسی له‌باره‌ی شیعرێكی به‌ناوی (تورك)، ئه‌گه‌رنا كاتم ئه‌وه‌نده نیه خۆم به هه‌ڵه‌ی هه‌موو كه‌سێك سه‌رقاڵ بكه‌م، ڕێزم لێی نا، ئێستاش هیچم له دڵ نیه، من لێی ده‌بوورم.
له هه‌موو شوێنێکی دوونیا دا باش و خراپ هه‌یه
- ئامانجى ئێمه‌ش له نووسینه‌كانمان هه‌ر ئه‌وه بوو، ده‌ستی تۆیش خۆش بێت كاك حوسێن.
پێش چه‌ند خوله‌کێک له فه‌یسبووک بابه‌ته‌که‌م بینی ، له‌وێ ڕای خۆمم وت.
بۆیه لێره‌ش هه‌مان شت ده‌ڵێمه‌وه . . .
( کاک سه‌رکه‌وت ئه‌گه‌ر ڕووی ده‌مت له هه‌ر خراپه‌کارێك بێت که به‌رامبه‌ر به میلله‌تی کورد سته‌می کردبێ ئه‌وا بێ گومان شانازی به هه‌ر وشه‌یه‌کت ده‌که‌م که بۆ به‌رگری و به ئاگا هێنانه‌وه‌ی کورد نوسیوته
به‌ڵام تۆ به هه‌ڵه‌داچووی که میلله‌تێک به گشتی به "که‌وش" ناو ده‌به‌ی ، ته‌ڕو وشک به‌یه‌که‌وه ده‌سوتێنی ، دیاره ئه‌وه‌ش لای هیچ مرۆڤ دۆستێک جێگای ده‌ست خۆشی لێکردن نییه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵت هاوڕا نه‌بێت به زڕ کورد یان احمق ناوی ده‌به‌ی! )
راستی هه‌موو کۆمێنته‌کانم خوێنده‌وه زۆر سه‌یره
ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک هاورای نه‌بێت به سوکایه‌تی ناوی ده‌بات
که‌سێک شاعیر بێت ده‌بێت دڵی فراوان بێت و شته‌کان به ئاسای وه‌رگرێت
و رای خه‌ڵکیش به سووک سه‌یر نه‌کات ،ده‌ست نیشان کردنی هه‌ر مرۆڤایه‌تیه‌ک
به‌م ناوه ناشرینه سه‌ره‌تا بێ رێزی ئێمه نیشان ده‌دات ،منیش ده‌ڵیم تورک خراپه‌یان
به‌رامبه‌ر گه‌لی ئێمه زۆربووه به‌ڵام په‌نجه‌ی ده‌ست هه‌موو وه‌ک یه‌ک نین
له هه‌موو شوێنێکی دوونیا دا باش و خراپ هه‌یه
سڵاو له ئێوه، منیش هه‌ر هه‌مان ڕای ئێوه‌م هه‌بووه، كه هه‌موو میلله‌تێك خراپ و باشیان تێدایه، كه خراپه‌كانیان توشی كێشه‌مان ده‌كه‌ن با به‌گژ باشهكانیشیاندا نه‌چینه‌وه.
هەموو کوردێک باش نییە ،هەموو تورکێکیش باش نییە هەموو ،هەموو فارس و عەرەبێکیش باش نیین
هةرهةموويم خوينده وه ئاخر تورك راسته خرابه بس هةمووى نا كورديش كه سى خرابى هةية هيج ولاتيك بئ كةسى خراب نابيت ته نانةت له مه ككه ومه دينةش كةسى خراب هةية له كه ل ريزم بوسةركه وت ره سول من زؤرم بيناخؤشه باسى عره بى كردوه بؤناجيت باسى ئه مه ريكابكه يت رؤزانة له و عيراقه ته حدايى سيكسى زياتر٢٠له كةس ده كريت يان بؤناجيت بس داخستنى خانةكانى له شفروشى بكه يت يان شانازى به ديموكراسيةت_ _ _ _ _ _دةكه يى من شانازى دةكه م كه تاكيكم له عيراق ده ست خؤش
< بۆ سه‌ركه‌وت ڕه‌سول >
دوای ئه‌وه‌ی نوسینێكی "سه‌ركه‌وت ڕه‌سوڵ"م بینی، كه له جیاتی ئه‌وه‌ی دژی ده‌سه‌ڵاته تاوانباره‌كه‌ی تورك بوه‌ستێته‌وه، هه‌موو میلله‌تی توركی كردۆته كه‌وش! منیش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كه‌ی بۆ ڕاستبكه‌مه‌وه نووسیم:
"بۆ ئه‌وه‌ی خودا ڕازی بكه‌ین، ده‌بێ خێر و خۆشیمان بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی بوێ" كاك سه‌ركه‌وت چیتر هه‌یه له‌باره‌ی توركه‌وه بیڵێ؟ من نازانم تۆ سه‌نگه‌رت له ده‌سه‌ڵاتدارانی تورك یان میلله‌ته‌كه به‌گشتی گرتووه؟! كه نووسیوته تورك یانی هه‌مووانت خستۆته دوو كه‌وانه‌وه به باش و خراپ، به ئیسلام و غه‌یره ئیسلامیان. . حه‌یف بۆ ئه‌م نووسینه‌ت، ئاخر ئه‌وه‌ی شیعری نووسی، پێش هه‌موو شت ده‌بێ هاوڵاتییه‌كی گه‌ردوونی بێت، (پاولۆ له به‌ڕازیل له دایك بووه كه‌چی له ڕۆمانی "كیمیاگه‌ر"دا زه‌وینی ڕووداوه‌كانی هاوزه‌مان ئه‌وروپا و ئهفریكایشه).
ئه‌م نووسینه‌ی تۆ، ڕق ده‌پڕژێنێته ناخی ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ی گوێت لێ ده‌گرن و به‌رهه‌مه‌كانت ده‌خوێننه‌وه، به‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كی شاعیرانه له ده‌ست ده‌ده‌یت (ئه‌گه‌ر هه‌تبێ) و هه‌م خۆشت به‌رپرسیار ده‌كه‌ی لای یه‌زدان سه‌باره‌ت به‌م نووسینه‌ی كه دووبه‌ره‌كی لێ ده‌تكێ.
تۆ میلله‌تێكی وه‌كو توركت به مه‌لا، مامۆستا، ڕۆشنبیر، شاعیر، دایك و باوك كردووه به كه‌وش! دواتر ئه‌وه له‌باره‌ی جوله‌كه‌وه بوو ده‌وترا ئه‌گه‌ر دوو ماسی له ئاودا به‌شه‌ڕهاتن ده‌ستی جوله‌كه‌یه، تۆ ئه‌مڕۆ هاتووی توركت وه‌ها شوبهاندووه ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌یت كه ئه‌م ڕسته‌یه‌ت وه‌رگیراوه و موڵكی بیركردنه‌وه‌ی خۆت نیه..
جا بڕواناكه‌م زۆربن ئه‌وانه‌ی بۆ ئه‌م نووسینه‌ت ده‌ست خۆشیت لێ بكه‌ن، چونكه وه‌ك ئاماژه‌م بۆی كردووه، ئه‌مه له‌باربردنی دۆخی دوو نه‌ته‌وه‌یه، هه‌ڵگیرساندنی فیتنه‌یه، ته‌شه‌نه خستنی ڕقه.
سه‌ركه‌وت ڕه‌سوڵیش بۆی نووسیم: (کاک سه رهه نگ تا ێیستا تاکه مه وقیفیکی کوردانه م لیت نه دیوه په یجه که ت پرله موهاته رات وشتی موراهیقانه یه ..شانازی به پوشینی فانیله ی منتخب عیراق ده که ی !!!!...حه یف بۆ ێه و جیله ی ێیعجابیان بو ێیوه هه یه....زره کوردیکی ی به س!!!!!! من هه میشه ریز له که سایه تی شه ریفی مروڤ دوستی وه کو د.اسماعیل بیشکجی و نازم حیکمه ت و.....هتد....ده گرم...به لام کوا شه ریفیک له قه ومی عه ره ب وفارس وتورک...ێیدانه ی کوشتنی کوردان بکات !!!؟؟ ێه گه ر هه یه من کرنوش بو هه لویستی ده به م..!!!!!!!..هه رسی قه ومی تورک وفارس وعه ره ب ..به ناوی ێیسلامه تی ده مانکوژن..وه کو بلی ی ێیمه زندیق بین..!....ێه و نه وعه نیفاقه ده بی کوتایی بیت....منیش وه کو پاولو کویلو ێه گه ر به رازیلیبام رای خۆم ده گوری..به لام دلنیات ده که م ێه ویش کوردبا هه مان رای منی ده بوو ....ببوره که میک به ره قی ولامم دایه وه به لام بو ێه وه ی جاریکی تر جورێه ت نه که یت قسه له سه رتایبه تمه ندی بکه یت ، که نازانی ماناشی جیه!!!!!!وه لسه لام........)
وه‌ڵامی من:
[size=16]ڕقێك ده‌تبزوێنێت پێم سه‌یره هه‌ندێك شیعری جوانت هه‌یه[/size]!!
(خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی، وێڕای به‌خشینی زانیاری، وامان لێ ده‌كات، ئینسانێكی باشتر بین له‌وه‌ی كه هه‌ین، ئه‌وه بۆیه ئه‌وانه‌ی ئه‌ده‌ب ده‌خوێننه‌وه، زێتر جێی متمانه‌ن.)* بۆیه پێم سه‌یره خوێنه‌ری ئه‌ده‌ب بیت و جێی متمانه نه‌بیت، ئه‌ی ئه‌وه نیه نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌هۆی خراپی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیانه‌وه، كه ئه‌وانیشی سه‌ركوت كردووه، ده‌كه‌یته كه‌وش! قه‌ینا شتێكی نوێت نه‌وتووه، چونكه له مێژه كه‌وش ڕاهاتووه له نووسینه‌كانت ناچار بكرێ ده‌ورێكی سه‌ره‌كی وازی بكا (ئه‌شق كه‌وشی له پێستی ئێوه‌ی ڕوو ڕه‌ش له پێ كرد), (لەو کەوشەی کە ناوی تورکە ، شەرتە هەرگیز دای نەکەنم)
ئه‌گه‌ر تۆ نامه بنووسیت ده‌زانیت ڕووی ده‌مت له كێیه، وه‌لێ بۆتۆ نیشان كردنی ئه‌وانه‌ی نووسینێكت ده‌خوێننه‌وه ئاسان نیه، "ستیگ داگه‌رمان" هێنده به ترسه‌وه ده‌ینووسی، ده‌یگوت: (بووم به كۆیله‌ی ناوی خۆم، زۆر ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه، دێڕێك بنووسم، ناوه‌كه‌م بریندار بكات.)** ئاخر ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر ڕقی لێت بێ، به نرخی خۆڵه‌مێش، پشكۆی وشه‌كانت لێ ده‌كڕێت!!
(دزێوترین جنێوم ئاڕاسته بكرێت و قسه‌م پێ نه‌بێت، شیاوی گوتن بێت، بێده‌نگ ده‌بم. بیرم لای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه نیه، ئه‌وه‌م به‌لاوه گرنگه شتێكی جوان و نوێ بنووسم، شتێك خوێنه‌ر چێژ لێ وه‌ربگرێت.)1 ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانی ته‌نانه‌ت لای شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانیش شیعر ئامانج بووه نه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه! تۆ به‌هۆی ئه‌م چه‌ند نووسینه‌ی له‌باره‌ی من و كورد بوونم و میلله‌تێكی موسڵمان جیا له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی! نووسیوته، ته‌می گومانت لای من له‌باره خۆت ڕه‌وانده‌وه، زیره‌كی سنوری هه‌یه به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی زیره‌كه‌كان سنور ناناسن، ئه‌وه بۆیه تۆ به‌م نووسینه‌ت هه‌موو سنورێكت به‌زاند، باش بوو ئه‌مڕۆ دركم به فروانی بازنه‌ی تێگه‌یشتن و خۆشه‌ویستیت كرد، هه‌ر شتێكیش زاده‌ی خۆشه‌ویستی بێت جوانه، وه‌لێ تۆ كه ڕقێك ده‌تبزوێنێت پێم سه‌یره هه‌ندێك شیعری جوانت هه‌یه!!
براده‌رێك پاش نووسینه‌كانی تۆ له‌باره‌مه‌وه بۆی نوسیبووم: (كاك سه‌رهه‌نگ خه‌م نه‌تگرێ، سروشتی خۆپه‌رستان وایه، بۆ ئه‌وه‌ی هێلكه‌وڕۆنێك بۆ خۆیان چێ بكه‌ن، ئاگر له ماڵێك به‌ر ده‌ده‌ن.) به‌ڵام من وه‌ك ئه‌م براده‌ره‌شم بیر ناكه‌مه‌وه، سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ی كه به‌منت وتووه، گوایه هه‌ڵویستی كوردانهم نه‌بووه، جا سه‌باره‌ی ئه‌وه‌ش لێت ده‌بوورم، "چونكه ئه‌وه‌ی خودا به‌منی ئاشنا كردووه، بهتۆیشی بدابا قسه‌ت پێ نه‌ده‌وتم" و به دڵێكی فراوانه‌وه پێشوازیت له‌و ڕه‌خنه‌یه‌م ده‌كرد كه تیایدا وتم: ته‌ڕو وشك مه‌سوتێنه، به هه‌موو میلله‌تی تورك مه‌ڵێ كه‌وش، چونكه موسڵمان و شاعیر و ڕۆشنبیر و پیاوی گه‌وره‌یان تێدایه، با ڕووی ده‌مت ته‌نیا له تاوانباره‌كانیان بێ.
ده‌بوو وڕێنه له نووسین، جنێو له ڕه‌خنه جیابكه‌یته‌وه. ئه‌وه‌ی تۆ له‌باره‌ی من و دوو چینی ئه‌م كوردستانه نووسیوته (به‌چكه توركمان)،(زڕ كورد)،(موڕاهیق) ئه‌وه ، ((له ئه‌وڕوپا ناچێته خانه‌ی ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین، به‌ڵكو سوكایه‌تی كردنه، به ئاین، كۆمه‌ڵ و میلله‌تێك، كه ئه‌مه‌ش تاوانه، به سوێدی ده‌كه‌وێته خانه‌ی (hets mot folk grupp))، ئه‌وه‌شت بیر نه‌چێ، سه‌د ده‌ر سه‌د دڵنیام له‌وه‌ی وه‌ك چۆن مرۆڤ هه‌ر ده‌بێ مردن به‌سه‌ر بكاته‌وه، من و تۆیش و زۆربه، وه‌ك هه‌ر تاكێك له‌و موراهیقانهی تۆ باسیان ده‌كه‌ی، بووینه، سوك سه‌رنجیان لێ مه‌ده.
دواتر من نه‌هاتووم ڕه‌خنه له شیعره‌كانت بگرم، كه‌ی هاتم و نووسیم: (ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌كه‌یت، دوا نووسینت له‌وی پێشووت به‌هێزتر نییه، ئه‌گه‌ر وای بۆ ده‌چیت، هیچ توانای تازه له وشه كۆنه‌كاندا نادۆزیته‌وه، ئه‌گه‌ر پێت وایه، هه‌ر هه‌مان ده‌ربڕین و قسه‌كانی پێشووت دووباره ده‌كه‌یه‌وه، چی زووتره، ده‌ست له نووسین هه‌ڵبگره!) ئه‌وسا به ڕقێكی ئه‌ستووره‌وه پێشم لێ بگره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه مه‌هێڵه به هۆی شیعرێكتهوه به‌ناوی (تورك) خوێنهركانت وه‌ك خۆت بیر بكه‌نه‌وه و تۆوی دووبه‌ره‌كی بچێنن، ڕه‌نگه ئه‌وه‌ت نه‌بیستبێ: (فیتنه خه‌وتووه، نه‌فره‌تی خوا له‌و كه‌سه بێ، كه به ئاگای دێنێ.)
له كۆتاییدا ده‌ڵێم:
(كه كۆك بین، ته‌نیا لایه‌نه گه‌شه‌كانی یه‌كدی ده‌بینین،
كه ناكۆك بین، ته‌نیا لایه‌نه ڕه‌شه‌كانی یه‌كدی ده‌بینین.)3
من گومانم له هه‌بوونی لایه‌نه گه‌شه‌كانی خۆم نییـه، تـه‌نیا خه‌می من له‌ناكاو دروست بوون و سه‌رهه‌ڵدانی لایه‌نه ڕهشـهكـانه، پێم شك نایه ڕۆژێ داوای كـهسێكم ڕه‌تكردبێته‌وه، یان دژ به كه‌سێ وه‌ستابم، ئه‌وه‌ی بیرم بـۆی ده‌چێ ڕاست كـردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی كـهسانێكه. جا ڕه‌نگه "هه‌ڵـه‌ی گــه‌وره‌ی من ئه‌وه‌بێ، خۆم به هه‌ڵه‌ی كه‌سانی تره‌وه سه‌رقاڵ كردووه"*** ئه‌وه بۆیـه كــهوتــومهتـه به‌ر قسه‌ی زبری كه‌سانێ! ئاسانه ئینسان سه‌ر به دنیای زه‌بروزه‌نگ بێت، لـێ "كـارهسـات ئه‌وه‌یه ئینسان نه‌توانێ سه‌ر به دنیای خۆشه‌ویستی بێت"****
سه‌رهه‌نگ موحسین
2011-07-30
____________________________________________
[size=10]
*،**: ل5، چاپی یه‌كه‌م، له (ت.ل.ز).
*** جوبران خلیل جوبران.
****، (3) حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن.
(1) ل49، چاپی یه‌كه‌م 2005، له (ك.پ).
"" وته‌یه‌كی ئه‌لحاج به‌ده‌ستكارییه‌وه.
((()): ل21، (ش.ش) چاپی یه‌كه‌م هه‌ولێر 2004.[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » نامە » < بۆ سه‌ركه‌وت ڕه‌سول > » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]