چاو زهرد سوپاس
لهوانهیه خولی عیراقی سالێکی دی ببێته 20 تیپ
ئیشالا چاک دهبێ
وهلا ئهگهر رهمهزان نهبێ منیش دهچم بهس لهبهر 3 یاریزانه ئیرانیهکه
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » سبهی ههولێر لهگهل ئارارات یاری دهکات » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
چاو زهرد سوپاس
لهوانهیه خولی عیراقی سالێکی دی ببێته 20 تیپ
ئیشالا چاک دهبێ
وهلا ئهگهر رهمهزان نهبێ منیش دهچم بهس لهبهر 3 یاریزانه ئیرانیهکه
وا خولە ئەوروپیەکان دەستی پێ کردۆتەوە،،،کەشی هی عێراقی هێشتا یاری دواخراوی ماوە
هیوادارم هەولێر یاریەکە بباتەوە
انشاءاللە ئامادەی یاریەکە دەبم گەر سبەی رەمەزان نەبێ ،،گەر رەمەززانیش بوو خوای لێی خۆشبی:D
ئێ ریکاردۆ گیان عیراقه خۆ قابیله چیه
heshta xwle iraqi tawaw nabwa
[size=16]
هەولێر 30 تەمووز/یۆلیۆ (ئاكانیوز) ـ بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر رای گەیاند، ئەو یارییەی بڕیار بوو ئەمڕۆ شەموو یانەكەی بەرامبەر یانەی كەركووك ئەنجامی بدات، هەڵوەشایەوە و سبەی لەگەڵ یانەی ئارارات یاری دەكات، ئاماژەی بەوەش دا 3 یاریزانی ئێرانی لە یارییەكەی سبەیدا لەگەڵ پێكهاتەی هەولێردا وەكو تاقیكردنەوە بەشداری دەكەن.
سامان بریفكانی بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، بڕیار بوو ئەمڕۆ تیپی تۆپی پێی یانەكەمان یارییەكی ئامادەكاری بەرامبەر یانەی كەركووك ئەنجام بدات، بەڵام یانەی كەركووك داوای لێبوردنیان كرد بەهۆی ئەوەی ئامادەكارییان بۆ وەرزی نوێ هێشتە لە سەرەتادایە، بۆیە یارییەكە ئەمڕۆ ناكرێ و هەڵوەشایەوە.
زیاتر گوتی "سبەی كات 18:00 بەكاتی هەولێر یانەكەمان بەرامبەر یانەی ئارارات یارییەكی ئامادەكاری لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری ئەنجام دەدات لە بریتی یارییەكەی بەرامبەر كەركووك".
"یانەی هەولێر خۆی بۆ یارییەكانی داهاتووی لە خولی بژاردەی عێراق ئامادە دەكات، كە 3 یاریی دواخراوی لەم وەرزە بەرامبەر یانەكانی كەرخ و رومادی و دهۆك ماوە، یاریی یەكەمیشی لەو دواخراوانە رۆژی 4ی ئاب/ئۆگستس لە بەغدا بەرامبەر كەرخ ئەنجام دەدات" بریفكانی وای گوت.
یانەی هەولێر پێنجشەمی رابردوو یارییەكی ئامادەكاری لە شاری سلێمانی بەرامبەر یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئەنجام دا و بەئەنجامی 2-1 گۆڵ یارییەكەی بردەوە.
بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر هەروەها ئاشكرای كرد، كە 3 یاریزانی ئێرانی گەیشتنە شاری هەولێر و سبەی لە یارییەكەی بەرامبەر یانەی ئارارات لەگەڵ پێكهاتەی هەولێردا وەكو تاقیكردنەوە بەشداریی یارییەكە دەكەن، ئەگەر ئاستیان باش بێ، ئەوا یانەی هەولێر گرێبەستیان لەگەڵدا ئیمزا دەكات.
بریفكانی هیچ زانیارییەكی سەبارەت بەو 3 یاریزانە ئێرانییە نەدركاند و تەنیا ئاماژەی بەوە دا كە ئاستیان بەرزە.
لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا یانەی هەولێر بەچڕوپڕی مەشقەكانی ئەنجام داوە، بۆ ئەوەی خۆی بۆ یارییەكانی داهاتووی ئامادە بكات لە خولی عێراقدا، هەرچەندە 4 یاریزانی تیپەكە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراقدا بوون لە كەمپی مەشقی توركیا و پاڵەوانیەتییە هەڤاڵینییەكەی ئوردن و ئەنجامدانی یارییەكانی پاڵاوتنی قۆناغی دووەمی مۆندیالی 2014 بەرامبەر یەمەن، بۆیە لەگەڵ یانەی هەولێر مەشقیان نەكردووە.
ئاکا:[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » سبهی ههولێر لهگهل ئارارات یاری دهکات » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]