تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

بەراستی هەر پێنج پارت زۆر سوود بەخشن ،،نەمتووانی هیچیان دیار بکەن


دەست خۆش ،،وە نووسەرەکەش زۆر بەتوانایە

1


دؤست و نه‌فسی دوژمن

ئه‌گه‌ر دؤستت ده‌وئ، خوای گه‌وره‌ت به‌سه‌ بیگری به‌ دؤست
به‌لئ، ئه‌گه‌ر ئه‌و دؤستت بئ، هه‌موو شتئ ده‌بئ به‌ دؤستت ، بيگومان له‌ دوای دؤستایه‌تی خوا چاوه‌رى کئ ده‌که‌ی که‌ ليوه‌ی دؤستایه‌تی راسته‌قینه‌ت ده‌ست که‌وئ ، ئه‌زانی واتای دؤستایه‌تی خوا چیيه وه‌ چؤنه‌ وه‌ بؤ چییه‌ وه‌ له‌به‌ر چییه‌ ، به‌لئ دؤستایه‌تی خوا به‌ندایه‌تی راسته‌قینه‌یه‌ بؤ خوا له‌ خؤشی و ناخؤشی دا، له‌ روودا و له‌ دلدا له‌ شه‌ودا و له‌ رؤژدا له‌ هه‌موو کاته‌کانی ئه‌ی نه‌تبیسته‌وه‌ که‌ ئیبراهیم کاتئ بيگومان بوو له‌وه‌ی ئه‌و دروستکراوی دروستکه‌ريکه‌ که‌ لایه‌قی به‌ندایه‌تیه‌ هه‌موو دؤسته‌کانی تری وه‌لانا دؤستایه‌تی خوای کرد هه‌ر بؤیه‌ خوای گه‌وره‌ ناوی هينا به‌ خه‌لیل واتا هاورئ و دؤست وه‌ به‌ته‌نها ئؤمه‌تيک بوو بؤ خؤی، به‌لئ دؤستایه‌تی خوا ملکه‌چیته‌ بؤ خوا ئه‌ی نه‌تبیستووه‌ هه‌رکه‌سئ ملکه‌چی خوای بيت خوا پله‌و پایه‌ی به‌رز راده‌گريت ، دؤستایه‌تی خوا بئ وينه‌ و بئ شيوه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ویستت راستگؤبه‌ ئه‌گه‌ر نه‌تویست ئه‌وا کئ دؤستته‌ بيگومان به‌ ئه‌وی خوای له‌ ده‌ستدا چی ده‌ست که‌وت ئه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ خوای دؤزیه‌وه‌ چی له‌ ده‌ست داوا له‌ دونیا خه‌ساره‌ومه‌ندی که‌ نه‌زانیت کئ دؤسته‌ و بئ دؤسته‌ هه‌تا که‌ی دؤسته‌ له‌ کاتئ که‌ مه‌رگ ده‌بيت به‌ میوانت ئیتر ئه‌و کاته‌ ئه‌زانی بؤ دؤستته‌، بیر بکه‌ره‌وه‌ له‌و کاته‌ی دؤسته‌کانت هه‌موو چاوه‌رئ ی ئه‌وه‌ن که‌ به‌جییان ده‌هيلیت کؤمه‌لئ راده‌کات ئاوت بؤ گه‌رم بکات کؤمه‌لئ راده‌کات مه‌لات بؤ بانگ کات کؤمه‌لئ میراتیه‌که‌ت به‌ش ده‌کات پاشان ئه‌و ساتانه‌ی که‌ دوا هه‌ناسه‌ته‌ چاوه‌کانت ده‌گريت به‌ دوای دؤستئ به‌ دوای فریا رازئ ئه‌بینی و ئه‌زانی که‌ که‌س نیه‌ و که‌سیش نابيت ته‌نها ئه‌و دؤسته‌ نه‌بيت که‌ هه‌میشه‌ دؤسته‌، ئه‌زانی کؤمه‌لئ دؤست له‌ مالا به‌جيت ده‌هيلن وه‌ کؤمه‌لی له‌ مزگه‌وت به‌جيت ده‌هيلین کؤمه‌ليکش له‌سه‌ر گؤر ئه‌ی کوا دؤستان ئه‌ی کوا یاران ئه‌ی کوا ئه‌وانه‌ی که‌ دؤستایه‌تت کردن له‌ دونیا بؤ له‌گه‌لت نه‌هاتن بؤ گؤره‌که‌ ،به‌جيت ده‌هيلن و به‌جيیان هيشتی


ئه‌گه‌ر یار و هاوده‌مت ده‌وئ، قورئانت به‌سه‌ بؤ هاوده‌می
چونکه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل قورئاندا هاوده‌م بیت، ئه‌وا له‌گه‌ل پيغه‌مبه‌ران و مه‌لائیکه‌تاندا ده‌ژییت، که‌ باشترین یار و هاوده‌من ، به‌لئ، کئ ی نایه‌ويت و نه‌یویسته‌وه‌ له‌گه‌ل دؤستیا گفتوگؤ بکات یان گفتوگؤی بؤ بکات بيگومان ئه‌ی نه‌تبیسته‌وه‌ ئه‌گه‌ر قورئان بخوينیته‌وه‌ ئه‌وا خوا قسه‌ت بؤت ده‌کات جا کام قسه‌ کام وشه‌ کام وته‌ کام گفتار کام جوانکار جوانتر و خؤشتر و پاکتر و راستتر و دروست به‌ وينه‌ی که‌لامی خوایه‌ که‌ ئه‌ویش قورئانه‌ راسته‌ هه‌ر کاتئ ئه‌م قورئانه‌ت کرده‌ به‌هاری دله‌که‌ت ئه‌و ده‌مه‌ هه‌موو بؤنه‌ خؤشه‌کان ناو روح و ده‌روونت بؤن خؤش ده‌که‌ن و ئاشنات ده‌که‌ن هاوه‌ل و یارو یاوه‌ران و پيغه‌مبه‌ران و مه‌لائیکه‌ته‌ به‌ريزه‌کان، جا کام یار و هاوه‌ل هه‌یه‌ و ئه‌بيت پاکتر و چاکتر به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌وانه‌ بيگومان ئه‌گه‌ر خؤتت نه‌خشان وه‌ خؤتان ره‌خساند وه‌ خؤتان گونجاند خؤتت جوانکار کرد به‌ ره‌وشت و ره‌فتار و گفتاری پيغه‌مبه‌ران و هاوه‌لان ئه‌وا ئه‌م دونیا به‌ چاوی دل هه‌میشه‌ ئه‌یان بینی و به‌ چاوی سه‌ریش له‌ قیامه‌ت


ئه‌گه‌ر سامانت ده‌وئ، ئه‌وا قه‌ناعه‌ت گه‌نجینه‌یه‌کی سه‌وزیاده
به‌لئ، مرؤفی قه‌ناعه‌تکار ده‌ست پيوه‌ده‌گرئ، ئه‌و که‌سه‌ش ده‌ست پيوه ‌بگرئ، پیت و به‌ره‌که‌تی ده‌ست ده‌که‌وئ ، ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌تت هه‌بوو ئه‌وا ده‌رونت خزينه‌یه‌کی بئ وينه‌یه‌ ده‌وله‌مه‌ندی و دل ره‌نگینت زؤر ئارامی هه‌میشه‌ ده‌رونت کراوه‌ و فراوانه‌ ئه‌زانی ئه‌وه‌ی که‌ به‌خشنده‌یه‌ هه‌ر خوایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ رزقت ئه‌دا هه‌ر خوایه‌ ئه‌وه‌ی ليشت وه‌رده‌گريته‌وه‌ هه‌ر خوایه‌ ئه‌وه‌ی عه‌زیزت ده‌کات هه‌ر خوایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ زه‌لیلیشت ده‌خا هه‌ر خوایه‌ خؤت و مالت و مندالت هه‌م بؤ خوایه‌ هه‌م هی خوایه‌ ، ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌تت کرد ئه‌وا تؤ ده‌وله‌مه‌ندی هه‌ر دوو دونیایه‌ت ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌تتیش نه‌بوو ئه‌وا کلوری دونیا هی تؤ بيت هه‌ر هه‌ژار و چاو له‌ دوای هه‌تا ئه‌مرین هه‌رگیز ده‌وله‌مه‌ند نابیت


ئه‌گه‌ر دوژمنت ده‌وئ، ئه‌وا نه‌فسی خؤتت به‌سه
چونکه‌ بيگومان ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خؤی رازی یه‌، دووچاری مه‌سیبه‌ت و ته‌نگانه‌ و گیروگرفت ده‌بئ، به‌لام ئه‌و که‌سه‌ی له‌ نه‌فسی خؤی رازی نییه‌، هه‌میشه‌ حه‌وانه‌وه‌ و شادی و میهره‌بانیی ده‌ست ده‌که‌وئ


ئه‌گه‌ر ئامؤژگاریشت ده‌وئ، ئه‌وا مردن باشیرین ئامؤژگاره
به‌لئ راسته‌، ئه‌و که‌سه‌ی مردنی له‌ یاد بيت، له‌ خؤشه‌ویستنی دونیا رزگاری ده‌بئ و، بؤ دوارؤژی خؤی لئ ده‌برئ و تئ ده‌کؤشئ
________________________________
له‌ وته‌کانی بدیع الزمان مامؤستا سه‌عیدی نو‌ورسی



ئاماده‌كردنى
موحه‌ممه‌د بیلال
پيداچونه‌وه‌ى
به‌ريوبه‌رايه‌تى سايتى ئيسلام كورد