تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

swpas ricardo gyan

2

بابه تيكى به سوده ده ست خؤش

1

[size=16]
نووسەر: هاوار عبدالله

بۆ ئەوەی ئەم عیبادەتە نەبێتە جۆرێك لەعادەت و قورس نەبێت لە سەرمان پێویستە هەموو موسڵمانێك پرسیارێك لەخۆی بكات ئەویش بۆچی ڕۆژوو بگرین ؟ جونكە خەڵكێكی زۆر ڕۆژوو ئەگرن و نازانن بۆچی ڕۆژوو ئەگرن ئەم نەزانینە وامان لێئەكات جیاوازی نەكەین لەنێوان عادەت و عیبادەت، چونكە تاوەكو ئامانج لەڕۆژوو گرتن دیاری نەكەین چێژ لەڕۆژوو گرتن نابینین، دیاری كردنی ئامانجیش وامان لێئەكات هەموو تواناكانمان بخەینە گڕ بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، لە ڕەمەزاندا و لەگەرمای هاویندا خۆمان لە خواردنەوەی ئاوی سارد ئەگرینەوە و برسیمان ئەبێت و ماندو ئەبین لەپێناو چی ؟ ئەمانەوێ‌ بگەینە چی ؟ بۆچی ڕۆژوو گرتنی مانگی ڕەمەزان لەسەرمان فەرز كراوە ؟ بە دڵنیاییەوە مەبەستی خوای پەروەردگار ئەوە نیە تینو و برسی بەندەكانی خۆی بكات و سزایان بدات (نعوذ بالله) چونكە خوای پەروەردگار لەكۆتایی ئایەتی ڕۆژوو ئەفەرموێ‌: [ يُرِيدُ اللّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ] (البقرة: 185).
واتە: خوا ئاسوودەیی و كار ئاسانی ئێوەی ئەوێ‌ و لە ئەنجامدانی فەرزەكاندا نایەوێ‌ بكەونە تەنگی وناڕەحەتی.
بۆیە ئامانجە سەرەكیەكان لە ڕۆژوو گرتن ئەمانەن:
ئامانجی یەكەم / جێبەجێ‌ كردنە بۆ یەكێكە لە فەرمانەكانی خوا، كە لە هەمان كاتدا یەكێكە لە پایەكانی ئیسلام.
ئامانجی دووەم / ئێمەی مرۆڤ پێویستمان بە كردەوەیەكە لەدۆزەخ ڕزگارمان بكات هەر بۆیە سەبارەت بە ڕۆژوو پێغەمبەری خوا فەرموویەتی صلى الله عليه وسلم:" [من صام يوما في سبيل الله بعد الله وجهه عن النار سبعين خريفا] " (متفق عليه)، واتە: هەر بەندەیەك لەبەندەكانی خوا لەپێناو خوای پەروەردگار ڕۆژێك بەڕۆژوو بێت، بەهۆیەوە خوای پەروەردگار (70) حەفتا پایز ـ واتە: ساڵا ـ ڕومەتی لەئاگری دۆزەخ دور ئەخاتەوە.
چونكە ڕۆژوو قەڵایەكە موسڵمان ئەپارێزێت لە ئارەزوەكانی و ڕێگریشە لە تاوان، هەروەك پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: " [قال الله تعالى الصيام جنة يستجن بها العبد من النار وهو لي وأنا أجزي به] " (حسنه الألباني في: صحيح الجامع الصغير / 4308)، واتە: خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ڕۆژوو پارێزەرە، بە هۆیەوە بەندەی موسڵمان خۆی لەئاگری دۆزەخ پێدەپارێزێ‌.
هەروەها خوای پەروەردگار ئەفەرموێ‌: [ وَأَن تَصُومُواْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ] (البقرة: 184)، واتە: بێگومان ڕۆژووگرتن چاكترە بۆتان ئەگەر بەم كارە بزانن.
ئامانجی سێ‌ یەم / پێویستمان بە كردەوەیەك هەیە بەهۆیەوە بچینە بەهەشتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش لە (أبو أمامە) دەگێڕنەوە كە فەرمویەتی: " [أتيت رسول الله صلى الله عليه وسلم فقلت مرني بأمر آخذه عنك قال عليك بالصوم فإنه لا مثل له] " (صحيح سنن النسائي / 2220)، واتە: هاتمە خزمەت پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلمو پێم وت: فەرمانم پێ‌ بكە بە شتێك كە لە خۆتەوە وەری بگرم، ئەویش فەرمووی: بەڕۆژوو بە، بێگومان ڕۆژووش هاوشێوی نیە.
ئامانجی چوارەم / ئەم پەرستشە جیاوازە لە پەرستشەكانی تر هەروەك لە ڕیوایەتی ئیمامی بوخاری دا هاتوە كە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی: " [يترك طعامه و شرابه و شهوته من أجلي، الصيام لي وأنا أجزي به، و الحسنة بعشر أمثالها] "، واتە: ڕۆژوەوان واز لەخواردن خواردنەوە و ئارەزوكانی ئەهێنێ‌، ڕۆژوو گرتن بۆ منە و تەنها منیش پاداشتی دەدەمەوە، ڕۆژوو پاداشتێكی دیاری نەكراوم بۆ داناوە چاكەش بە دە ئەوەندەی خۆی پاداشت دەدرێتەوە.
ئامانجی پێنجەم / پێویستمان بەكردەوەیەك هەیە لە تاوانەكانمان بسڕێتەوە و چاكەكانمان زیاد بكات بۆ ئەم مەبەستەش پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی:" [الصلوات الخمس والجمعة إلى الجمعة ورمضان إلى رمضان مكفرات لما بينهن إذا اجتنبت الكبائر] " (رواه مسلم)، واتە: پێنج فەرزەی نوێژ و نوێژی جومعە بۆ نوێژەكەی تر و ڕۆژوی ڕەمەزان بۆ ڕەمەزانەكەی تر ئەو گوناهانە ئەسڕنەوە كە لەنێوانیاندا ئەنجام ئەدرێت، بەمەرجێك خۆی بپارێزێت لە تاوانە گەورەكان.
ئامانجی شەشەم / پێویستمان بەكاتێك هەیە كە دڵنیابین دوعاكانمان تیایدا گیرا دەبێ‌ پێغەمبەری خوا فەرموویەتی صلى الله عليه وسلم: " [إن لله تعالى عتقاء في كل يوم وليلة لكل عبد منهم دعوة مستجابة] " (صحيح الجامع الصغير: 2169).
واتە:‌ خوای پەروەردگار لە هەموو ڕۆژ و شەوێكی مانگی ڕەمەزان دا چەندەها كەس ڕزگار ئەكات هەروەها بۆ هەموو موسڵمانێكیش پاڕانەوەیەك هەیە تیایدا بپاڕێتەوە، وەڵامیش دەدرێتەوە.
ئامانجی حەوتەم / پێویستمان بە كاتێك هەیە پەروەردگار لێمان خۆش بێت، بۆ ئەم مەبەستەش لە (أبو هریرە) ەوە دەگێرنەوە كە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لەسەر مینبەر فەرمووی ( آمين آمين آمين) پاشان پرسیاریان لێ‌ كرد ئەی پێغەمبەری خوا تۆ كاتێ‌ ڕۆیشتیتە سەر مینبەر فەرمووت ( آمين آمين آمين) ؟ فەرمووی لەوكاتەدا جبریل ـ سەلامی خوای لێ‌ بێت ـ هاتە لام و فەرموی: هـەر كـەسێك لـە ئـوممـەتـەكـەت مـانگی ڕەمـەزانی بـەسـەردا هـاتوو خـوا لێی خـۆش نەبوو با بڕواتە دۆزەخەوە و خوا دوری كاتەوە لە ڕەحمەتی خۆی، بڵێ‌ ( آمين)، ئەفەرموێت: منیش وتم ( آمين).
لە هەمویشی گرنگتر جێ‌ بەجێ‌ كردنی فەرمانێكی گرنگە لە فەرمانەكانی خوای پەروەردگار، ئەمە جگە لەوەی لە ڕوی ڕەوشت و تەندروستی و ڕوەكانی تر سودمان پێدەگەیەنێ‌ كە بە ویستی پەروەردگار لە بابەتەكانی تر دەچینە سەری.
[/size]