تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

6

دةستتان خؤشبي هاورييان بؤوةلامةكانتان

5

Chya نووسی:

بابةتيكى زؤر جوان و بةسودة دةس خؤش

4

بابةتيكى زؤر جوان و بةسودة دةس خؤش

3

tarza نووسی:

z0r rasta bas x0zga hamu muslmanek law 7aqeqata agaesht U pshti le nadakrd....dast x0sh babatake baswd bu

2

z0r rasta bas x0zga hamu muslmanek law 7aqeqata agaesht U pshti le nadakrd....dast x0sh babatake baswd bu

1

سةرجاوة (بةختةوةري) 


خواى په‌رواردگار كاتێك مرۆڤه‌كانى له‌م دونیا یه‌دا دروست كردووه‌ له‌ سه‌ر كۆمه‌لێك كه‌موكورِى ،وه‌كو چۆن ئیمان زیاد ده‌كات وكه‌م ده‌كات، مرۆڤه‌كانش رِۆژا نه‌ له‌ژییانى خۆینادا كه‌موكرِیان ده‌بێت ..


بۆ برِكدنه‌وه‌وه‌ى ئه‌م كه‌موكورِییانه‌ یه‌كێك له‌ رِه‌حمه‌ته‌كانى په‌ره‌ردگار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك موناسبات و هۆكارى دانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ ى مرۆڤه‌كان قه‌ره‌ بوى كه‌مو كورِیه‌كانیان تێا بكه‌نه‌وه‌ و كارى په‌سه‌ند وچاكى تیدابكه‌ن بگه‌نه‌ جێگه‌ى رِه‌ زامه‌ندى په‌روه‌ ردگار ، بۆیه‌ مرۆڤى برِوادار ده‌توانیت به‌م هۆكارانه‌ گۆرِان كارى گرنگ له‌ژیانى خۆیا بكات ، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ كه‌ مرۆڤى باورِدار دتوانیت گۆرِانكارى تێیدا بینێت له‌ژیانى خۆیدا بریتیه‌ له‌مانگى پیرۆزى ره‌ مه‌ زان كه‌ ناو كرۆكى بابه‌ته‌كه‌شمان، مانگی پیرۆزى رِه‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه‌ كه‌ گه‌و ره‌ترین ده‌رفه‌تى تیدایه‌ بۆ گۆرِان كارى خود ، وه‌ بۆ چاكه‌خوازى خودى مرۆڤى برِوادار ئه‌وه‌ رِه‌مزانه‌ كه‌به‌ پاك خاوێنى خۆى و ،وه‌ به‌ خه‌یرو به‌ره‌كه‌تى ،دێیت و مرۆڤى برِوا دار په‌روه‌ر ده‌ ده‌كات له‌ سه‌ر خۆرِاگرى و ئارم گرتن و خۆ رِاهێنان له‌سه‌ر نارِه‌حتیكان و نا خۆ شییكه‌نى ژییان ، مانگى ره‌مه‌زان مه‌دره‌ سه‌یه‌كى په‌روه‌ر ده‌ییه‌بۆ مرۆڤى باوه‌رِدار تێدا په‌روه‌ر ده‌ ده‌بێت له‌سه‌ر مل كه‌چى بۆ بنماشه‌رعییه‌كان و شوێن كه‌وتنى زیاترى دینه‌كه‌ى ، مرۆڤى با وه‌رِدار په‌روه‌رده‌ ده‌بێت له‌ سه‌ ر وازهێنانى له‌و كارانه‌ى كه‌ زه‌ره‌ر به‌ دینه‌كه‌ى و مرۆڤایه‌تى ده‌گه‌یه‌نێت ، په‌روه‌ده‌ ده‌بێت له‌سه‌رپاراستنى هه‌ست ونه‌فسه‌و به‌ده‌ن له‌و شتانه‌ى كه‌ په‌روه‌ر دگار پیى رِازى نییه‌ ، بۆیه‌ مرۆڤ ی باوه‌رِدار له‌م مانگه‌دا گه‌وره‌ ترین شت به‌ده‌ست دێنێت ئه‌ویش له‌ خواترسان و گوێرِایه‌لییه‌ ( التقوا ) كه‌ ده‌توانێت له‌ هه‌موو كات و شوێنێكداپارێزگارییه‌كى گه‌وره‌بیت بۆى له‌ دونیاو دوا رِۆژدا .. دیاره‌ كه‌شو هه‌واى مانگى رِه‌مه‌زان كه‌شو هه‌وایه‌كى گونجاوه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانى رِه‌زامه‌ندى په‌روه‌ر دگار، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م مانگه‌ هه‌موو ساڵێك به‌سه‌رماندا تێده‌په‌رِێ ، دبیته‌ وێستگه‌یه‌كى كرنگ بۆ مرۆڤه‌ كان ، تیدا ئیمان تازه‌ ده‌كه‌نه‌و ، و زیاتر په‌روه‌رده‌مان ده‌كات له‌ سه‌ر نۆێژى به‌ كۆمه‌ڵ و رِاهێنانى نه‌فس و جه‌سته‌ گوێرِا یه‌ڵى زیاترى په‌روه‌ر دگار و كردن كارى چاكه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌داو یارمه‌تى فه‌قیران كه‌سانى بێ ده‌رامه‌ت و هه‌ژاران . به‌رِێزان با مانگى رِه‌مه‌زان بكه‌ینه‌ ده‌رفه‌تێكى گرنگ بۆ پارێزگارى له‌ نۆێژى به‌كۆمه‌ڵ له‌ مزگه‌ته‌كاندا وه‌ئالوده‌بونمان به‌ مزگه‌وت و زیكر كردن و یاد كردنه‌وه‌ى به‌رده‌وامى په‌روه‌ر دگار. بارِه‌مه‌زان بكه‌ین وێستگه‌یك كه‌ به‌رده‌وام له‌ خزمه‌تى قورئاندابین و دڵمان په‌یوه‌ست كه‌ین پێ یه‌وه‌ به‌رده‌وام بین له‌سه‌رى . با رِه‌مه‌زان بكه‌ینه‌ ویست گه‌ى زیندو كردنه‌وه‌ى سیله‌ى رِه‌حم و سه‌ردانى كردنى دۆستان وخۆشه‌ویستان و كه‌سانى نزیكمان . ره‌مه‌زان وێزگه‌یه‌كه‌ بۆ خۆگرتنه‌وه‌ له‌ شته‌ حه‌رامه‌كان و خراپه‌كان و واز هێنان لێیان خۆگرتنه‌وه‌ له‌و كارانه‌ ى كه‌ زییان به‌خشن . رِه‌مه‌زان وێست گه‌یه‌كه‌ رِامان ده‌هێنێت كه‌ واز له‌ خۆ په‌رستى وئه‌نانییه‌ت و خۆ به‌زلزانین بێنین رِه‌مه‌زان په‌روه‌رده‌مان ده‌كات له‌ سه‌ر ئارام گرتن و ، توره‌نه‌بون رِامان ده‌هێنێ له‌ سه‌ ر كردارى به‌رزوجوان و لێبورده‌ى ئه‌ى ئه‌و مرۆڤانه‌ى كه‌ زیاده‌ رِه‌ ویتان له‌ گوناهو تاوان و كارى خراپه‌دا كردوه‌ و رِاهاتوون له‌ سه‌ر حه‌رامه‌ و سه‌ركه‌شیكان په‌له‌ بكه‌ن له‌ په‌شیمان بونه‌وه‌ په‌له‌ بكه‌ بگه‌رِێنه‌وه‌ ، پێش ئه‌وه‌ى ئه‌م ده‌رفه‌ته‌تان له‌ كیس بچێت بۆیه‌ ته‌وبه‌ كردن شیعارى باوه‌رِداران و له‌خواترسانه‌ وه‌ زیكر و ویرد ى به‌رده‌وامى چاكه‌كاران وێاڵحانه‌ .



رِه‌مه‌ زان وێست گه‌یه‌كى گرنگه‌ بۆ گۆرِان كارى گه‌وره‌ له‌ژیانى مرۆڤه‌كانداو به‌ردوام به‌ به‌ىَ پچرِان ، چونكه‌ له‌م مان گه‌دا ده‌رگاى به‌هشت كراوه‌ته‌وه‌ و ده‌رگاى دۆزه‌خ داخراوه‌ ، ده‌ى هه‌وڵ بده‌ بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌یته‌ رِحمه‌تى پروه‌ر دگار و رِزگار بوونت له‌ عه‌زابه‌كه‌ى .



له‌ كۆتایدا ئه‌وه‌ چ گه‌ورییكه‌ كه‌ له‌به‌رانبه‌ر كێوه‌ به‌رزركاندا خۆ رِاگره‌و برِیار ده‌دات پشت به‌خواى خۆى گۆرِانكارى له‌ خودى خۆی دا بێنێت و نارِه‌حه‌تیه‌كان وه‌لا بنێت و ئارام گربێت چونكه‌ ده‌زانێت ئارام گران و له‌ خواترسان ، خواى گه‌وره‌ پشتیوانیانه‌ و سه‌ركه‌وتو ده‌بن .