خۆشحالم سودی ههبووه
سوپاس
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » ژیان باخه و ئێمهش باخهوان » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
خۆشحالم سودی ههبووه
سوپاس
دهستهكانت خۆش گیانه كهم ئهوهر ڕاستی بێت هه مویم نه خوێندهوه بهڵام بابهتێكی به سوده
دهست خۆش بۆ ئهم بابهته جوانه
babatakant duru drezhn
بهلێ وایه
babatakant duru drezhn
[size=16]زاهیر زانا
هەریەك لە ئێمە ڕۆژێك لە ڕۆژان بیری بە لای ئەو بەراوردەدا چووەو پرسیاری كردووە، بۆ كەسێك سەركەوتوو بەختەوەرو خۆشحاڵەو كارەكانی جێبەجێ دەبێتو شادو كامەرانە؟
بۆچی كەسێكی تریش تێكشكاوو ماتو مەلولو دڵتەنگو غەمگینەو كاروبارەكانی لاسەنگو ناتەواوە؟!
وەڵامەكەی زۆر ئاسانە، چونكە هەر كەسێكمان باخەوانینو زەوی باخی هەمووشمان وەك یەكە، بەڵام ڕادەی شارەزایی باخداریمان جیاوازەو هەریەكەمان خەریكی دروێنەی ئەوەین كە ڕواندوومانە لە ناو بیروهزرو ناخی خۆمانو دەوروبەریشماندا، هەر كەسێكمان باخەوانێكەو باخێكمان هەیە كە ژیان نیشتیمانمانەو ئەو بیرو ئەندێشەو خەونو خولیاو هیوایەی هەمانە وەك ئەو تۆوە وایە كە جوتیارێك لە زەوییەكدا دەیچێنێتو بەكارهێنانی ئەو بەهرەو توانایانەی خوای گەورە پێی بەخشیوین وەك ئامێرە كشتوكاڵییەكانو پاچو خاكەناس وایە، بەردەوامیو كۆڵنەدانو ماندوونەبوون بریتین لە بژارو ئاو بۆ باخی ژیانمان.
كەواتە بابچێنینو بڕوێنینو هەوڵو تێكۆشان بكەین تا ژیانمان باشترین میوە بداتو بیرمان بێت ئەو دارەی لە سێبەری دانیشتووین، ئەو گوڵەی بۆنی دەكەین، كەسێك ڕواندوویەتیو ئاوی داوەو خزمەتی كردووە، دەبێت وشیارو بە ئاگابینو بزانین وەرزی چاندن بەسەردەچێتو هەركەس زووتر بڕوێنێت زووتر دەدروێتەوەو ئەو كەسەی باشتر هەوڵو تێكۆشان بكاتو بەهرەكانی بخاتەگەڕو تواناكانی بەكاربهێنێت باخی ژینی سەوزو جوانترەو درەختی بەختەوەریو ئاسودەیی تۆكمەترە.
ئەو كێڵگەیەی نەكرێتە باخو گوڵستانو دانەوێڵەی بەسوودی لێ نەچێنین دەبێتە دڕكو داڵی بێ سودو بێ كەڵكو زیانبەخش، زۆر گرنگە ئاگاداربین چ بیرێك لەناو هزرو مێشكماندا دەچێنین، چونكە چاندن هۆشیاری دەوێت، ئەگەر كەمتەرخەمبووینو تۆوی ڕووەكێكی زیانبەخشو ترسناكمان چاند، بێگومان بەرهەمو ئەنجامێكی زیانبەخشو ترسناكمان دەستدەكەوێت.
مرۆڤی سەركەوتوو بەختەوەر هەمیشە ئاگاداری بیركردنەوەكانییەتی، دەزانێت دەبێتە گوفتارو ڕەفتارو كردەوەكانی، ئێمە خاوەنی ژیری ئاگاو ژیری نائاگاین، هەستو نەست (شعورو لاشعور)، ژیری بە ئاگا ئەوەیە كە دەتوانێت هەڵبژاردن بكاتو ڕاستو چەوتو چاكو خراپ جیا بكاتەوە، بەڵام ژیری نائاگا هیچ سودو زیانێک لە یەكتر جیا ناكاتەوەو هەرشتێك لە ڕێگەی ژیری ئاگاوە پێی بدرێت جێبەجێی دەكات، بۆ وێنە وەك كرێكارێك وایە ئێمە بە كرێمان گرتبێتو تۆو و نەمامی بدەینە دەستو بڵێین بیڕوێنە، ئەویش بێ ئەوەی بپرسێتو بزانێت ئەم نەمامو تۆوە هی چی شتێكە دەیڕوێنێتو خزمەتی دەكات، ئەگەر ئەو نەمامە بێبەرهەم بێتو تەنانەت دڕكیش بێت! بۆیە مافی خۆیەتی ئاگاداری وردی ئەم بابەتە هەستیارەبین هەروەك پێویستە بزانین چی بە خۆمان دەڵێینو چیمان دەوێتو هەمیشە بیری باشو هیوای ڕەنگینمان بۆ داهاتووی خۆمان هەبێت، چۆن پێغەمبەری ئیسلام (سەلامی خودای لێبێت) دەفەرموێت: (تفاءلوا بالخیر تجدونه).
وەرن هەموو ئێستا بكەینە بەهاری نوێو هەركەسێكمان باخی ژینی پڕ دانەوێڵەو نەمامی سوود بەخش بكاتو خەریكی خزمەتكردنی بێت تا باخی ژینی بەرهەمداربێتو بەختەوەرو كامەرانو ئاسوودەبێت، ژیان تێكۆشانو هیواو كاری دەوێت، بۆیە دەڵێین:
ئەگەر دەتەوێت باخی ژیانت
ئاوەدان بكەیت بە تێكۆشانت
تابێتە بەرهەم بۆ خۆتو خەڵكی
بگەی بە بەرو سێبەرو كەڵكی
دەبێ هەوڵبەی بێ وچانو زۆر
ئارەق بڕێژی لەبەر تیشكی خۆر
هەڵگری بێڵو بكەی پاراوی
هەڵكەنی دڕكو داڵو دێراوی
بكەی پەرژینی بڕوێنی نەمام
ئارامت هەبێت ئەگەیتە ئەنجام.
[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » ژیان باخه و ئێمهش باخهوان » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]