تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

10

زورسوباس

9

ده‌س خۆش براكه‌م به‌ڕاستی كاریگه‌ر بوو بژیت

8

سوباس بوتوش

7

کاریگه‌ر بوو ده‌ست خۆش

6

RzGaR 13 نووسی:

کاتێک مرۆڤ توشی نه‌خۆشی خه‌مۆکی ده‌بێت چاره‌سه‌ری ئه‌سته‌مه‌ بۆیه‌ خۆی کوشتوه‌

ده‌ست خۆش

SWPAS

5

کاتێک مرۆڤ توشی نه‌خۆشی خه‌مۆکی ده‌بێت چاره‌سه‌ری ئه‌سته‌مه‌ بۆیه‌ خۆی کوشتوه‌

ده‌ست خۆش

4

SWPASTAN DAKAM

3

مرۆڤ چه‌ند نائومێد بێت خۆ کوشتن چاره‌سه‌رنیه‌
چونکه‌ له‌ دوای تاریکای رووناکی دێت ئه‌مه‌ش بۆخۆی به‌ڵگه‌یه‌که‌
که‌ مرۆڤ رۆژێک دێت ده‌رگای خۆشی به‌ روویدا ده‌کرێته‌وه‌ ...

ده‌ست خۆش بێت.

2

ماندوونه‌بی به‌ ڕاستی شتێكی كاریگه‌ره‌  ده‌ سته‌ كانت خۆش بۆئه‌م زانیاریه‌ ش

1

ئامادەکردن و وەرگێڕانی: سەباح مەجید

http://www.islam4all.net/upload1/1312000960-29e4e.jpg

ئیسلام بۆ ھەمووان- ئەو وێنەگرەیەی کە ئەم وێنەیەی سەرەوەی گرتووە، کیفین کارتەرە، ئەو خۆی کوشت، بەر لە خۆکوشتنیش ئەم چەند شتەی نووسیوە: (من تووشی کەئابە ھاتووم، مۆبایلم نییە، شوێنی نیشتەجێبوونم نییە، ھیچ پارەیەکم نییە، پارەم نییە قەرزەکانمی پێبدەمەوە، بەردەوام یادگارییە ناخۆشەکانم دێنەوە بیر وەکو کوشتن و تەرم و تووڕەیی و ئێش و ئازار. منداڵی برسی و بریندارم دێنەوە بیر). ئەمە دوا شت بوو کە وێنەگری بەناوبانگی باشووری ئەفریقیا (کیفین کارتەر) نووسی بوو. کیفین کارتەر بەھۆی ئەم وێنەیەی کە (باڵندەیەکی گۆشتخۆ چاوەڕوانی منداڵێک دەکات بمرێت و بیخوات) ناوبانگێکی جیھانی بەدەست ھێنا، بەڵام لە کۆتاییدا نە ئەم وێنەیە و نە ناوبانگەکەی نەیانتوانی ئەم وێنەگرە ئارام و ھێمن بکەنەوە و ئومێدی ژیانی بۆ دروست بکەن، بۆیە خۆی کوشت و کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا. کیفین کارتەر وێنە بەناوبانگەکەی لە وڵاتی سۆماڵ  لە شاری (ئەبود) لە ساڵی ١٩٩٣ گرتووە. کیفین کارتەر بۆ ئەوە چوو بووە ئەو شارە تاکو وێنەی ئەو برسیێتییە بگرێت کە وڵاتی سۆماڵی گرتبۆوە. کیفین کارتەر لەبارەی ئەم وێنەیەوە دەڵێ: من لە کاتێکدا بەڕێگادا دەڕۆیشتم، نووزەیەکی زۆر کزی منداڵێکم گوێ لێ بوو، بینیم ئەوە منداڵێکی لاواز و باڵندەیەکی گۆشتخۆر (بازێک) لە نیزکی وەستاوە و چاوەڕوانی ئەوەیە کە منداڵەکە بمرێت و بیخوات. من چاوەڕوانم کرد بزانم چی روودەدات، ٢٠ دەقیقە چاوەڕوانم کرد ئاخۆ بازەکە چی دەکات! دواتر وێنەکەم گرت و بازەکەم لە منداڵەکە دوورخستەوە). بەڵام ئەم وێنەیەی کیفین کارتەر ھەرچەندە بوو بەھۆی بەناوبانگ بوونی، بەڵام لە سەرتاسەری جیھاندا رەخنەیەکی زۆر لە خودی کیفین کارتەر گیرا، ئەوەی کە نامرۆڤانەھەڵسوکەوتی کردووە و بەدیار ئەوەوە دانیشتووە و وێنەی گرتووە کە چۆن بازێک منداڵێک دەخوات. شایانی باسە دواتر کیفین کارتەر ئەم وێنەیەی فرۆشتە رۆژنامەی (نیویۆڕک تایمز) و وێنە کاریگەرییەکی زۆری بەسەر خەڵکییەوە دروستکرد و بە ھەزاران کەس پەویەندییان بە رۆژنامەکەوە دەکرد و لە سۆراخی ئەنجامی کۆتایی ئەو منداڵە دابوون، ئاخۆ بازەکە منداڵەکەی خواردووە یان نا، بۆیە رۆژنامەی (نیویۆڕک تایمز) ناچاربوو کە روونکردنەوەیەک دەربارەی وێنەکە بڵاوبکاتەوە و تێیدا نووسی بووی: (منداڵەکە لاوازەکە توانیویەتی لە بازەکە دوور بکەوێتەوە، بەڵام نازانرێ ئەنجامی کۆتایی چی بووە و نازانرێ ئایا منداڵەکە رزگاری بووە یان بۆتە خۆراکی بازەکە).

جارێکیشیان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کیفین کارتەر پرسیاری لێکرا کە بۆچی منداڵەکەی ھەڵنەگرتووە و رزگاری نەکردووە؟ ئەویش گوتویەتی: ئێمەی من وێنەگری رۆژنامەنووسی بوو و رۆژنامەنووسانیش ئاگادار کرابوونەوە کە نابێت لەو جۆرە کەسانە نزیک ببنەوە نەوەک تووشی نەخۆشییەک بن. لە ساڵی ١٩٩٤ کیفین کارتەر بە لۆرییەک چووە نزیک رووباری (برامفونتایسترۆی) کە کەوتۆتە باکووری شاری (جۆھانس بێرگ)ی باشووری ئەفریقیا، ئەو رووبارەی کە کیفین کارتەر بە منداڵی بەردەوام سەردانی دەکرد، لەوێ لەناو لۆرییەکەدا خۆی بە گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن ژەھراوی کرد و  لە تەمەنی ٣٣ ساڵیدا خۆی کوشت و کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.  شایانی باسە ئەو وێنەیەی کیفین کارتەر چەندین خەڵاتی جیھانی بەدەست ھێناوە.

http://www.islam4all.net/upload1/1312000960-018ae.jpg