تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

هیوادارم سەرکەوتوبن
بژیت برالە

1

(ئاكانیوز)- راهێنەری یانەی هەولێر لە تۆپی پێ ئەمڕۆ سێشەم رای گەیاند، یانەكەی بۆ یارییەكانی داهاتووی لە خولی بژاردەی عێراق ئامادەیە و مەشقی چڕوپڕ و تەواوی ئەنجام داوە.

ئەیوب ئۆدیشۆ لە دیمانەیەكی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) كە دواتر بڵاو دەكرێتەوە، راگەیاند"تیپەكەمان لە لایەنی توانای جەستەیی و دەروونی و هونەرییەوە بۆ یارییەكانی داهاتووی خولی بژاردەی عێراق ئامادەیە".

ئۆدیشۆ پێش سەفەركردنی یانەكەی بۆ بەغدا، لەبارەی هەواڵی رۆژنامەكانی بەغدا تێڕوانینی خۆی خستەڕوو، پێی وابوو بەبڵاوكردنەوەی هەواڵی بێ بنەما دەیانەوێت كاریگەریی خراپ لەسەر دەروونی یاریزانەكان دروست بكەن.

پتر گوتی، لە سیستەمی پیشەگەریدا نابێ شەرم بكەین و بگرە دەبێ سەرجەم یاریزان و راهێنەر و ئیدارەی یانەكان راستگۆبن لەگەڵ یەكتردا.

راهێنەری یانەی تۆپی پێی هەولێر باس لە سیستەمی پیشەگەریی دەكات و پێی وایە یانەكەی توانیویەتی كارێك بكات، یاریزانەكانی تا رادەیەكی زۆر هەست بەوە بكەن یاریزانی پیشەگەرن، لەم بارەیەوە گوتی "پیشەگەربوون رۆشنبیریی خۆی هەیە و پابەندبوونی زۆری تێدایە، هەروەها یاریزانیش دەبێت هەوڵ بدات پابەند بێت".