تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

13

سوپاس بۆ هەمووتان ئەگەر هەمووتان خوێندبێتەوە سوپاستان دەکەم

12

Chya نووسی:

ده‌س خۆش كاك چاو زه‌رد هۆنراوه‌یه‌كی جوان بوو هه‌موشیم خوێنده‌وه‌ هه‌ر سه‌ركه‌وتو بی

ولله هه‌مویم نه‌خوێنده‌وه‌ تاقه‌تم نه‌ بو

11

ئەی پێشەوای ئاشتی پەروەر
دڵسۆزەکەی گرۆی بەشەر
بە فەرمانی خودا هەڵسابووی
لەڕووی هەموو نەفامیدا راوەستابووی
بۆ پەروەردە تۆ مامۆستای مامۆستا بووی
ئەی گەورەی کوڕانی ئادەم
چرایەک بووی هەڵکرا بووی
وەک رەحمەتبوو بۆ گشت جیهان
عجە جەش بووی بۆ ئازخیرزەمان

dast xosh chaw zard gale jwan bo baxtawar bet kaki xom smile

10

ده‌س خۆش كاك چاو زه‌رد هۆنراوه‌یه‌كی جوان بوو هه‌موشیم خوێنده‌وه‌ هه‌ر سه‌ركه‌وتو بی

9

supas kak ahmad

8

شیعرێکی زۆر جوانه‌ ، ده‌ستی تۆ و مامۆستاش خۆش بێت ، هه‌ر بژیت کاک چاوزه‌رد.

7

زۆر سوپاس بۆ ئێوە دەستی ئێوەش خۆشبێ

6

شیعرێکی زۆر جوانه‌ ، ده‌ستی تۆ و مامۆستاش خۆش بێت ، هه‌ر بژیت کاک چاوزه‌رد.

5

ده‌ستی تۆو نوسه‌ر خۆش

4

ده‌ست خۆش هه‌مووم خوێنده‌وه‌

3

سوپاس هیوادارم هەمووت خوێندبێتەوە

2

چی چادرگەو لادێ و شاربوو
بێ دلسۆز و بێ دەستبار بوو
ئاغاو رەعیەت باوی هەبوو
ئاغا ملهوڕ و غەدار بوو
یاخەد لە ڕاو شکاربوو
یا مەستی مەی و قومار بوو

mandunabet zo0or jwana

1

[center]
چرایەک بووی
پێش هاتنت زەوی بێ گوڵ و زار بوو
مرۆڤ چووختی و نالەبار بوو
ویژدانی هێندە بیمار بوو کۆڵە وار بوو
چی چادرگەو لادێ و شاربوو
بێ دلسۆز و بێ دەستبار بوو
ئاغاو رەعیەت باوی هەبوو
ئاغا ملهوڕ و غەدار بوو
یاخەد لە ڕاو شکاربوو
یا مەستی مەی و قومار بوو
ئەی پێشەوای ئاشتی پەروەر
دڵسۆزەکەی گرۆی بەشەر
بە فەرمانی خودا هەڵسابووی
لەڕووی هەموو نەفامیدا راوەستابووی
بۆ پەروەردە تۆ مامۆستای مامۆستا بووی
ئەی گەورەی کوڕانی ئادەم
چرایەک بووی هەڵکرا بووی
وەک رەحمەتبوو بۆ گشت جیهان
عجە جەش بووی بۆ ئازخیرزەمان
لە سەردەمی یارانتدا لە دوا حەجی ژیانتدا
ئاوی گوێی هەموویانت دا
فەرمووت گشت ئەم مرۆڤانە
ناسراو بێ یاخود بێ گانە
ئەگەر سپی یاخەد رەشێکی قەترانە
ئەگەر ئاغاو دەوڵەمەندە یاخود هەژار و بێبانە
حەمزەی ‌قوڕەیشییە یا سەلمانی خوراسانە
لە ئیسلاما یەکسانن وەک دا نیشانە
کەس لە کەس گەورەتر نییە
ئادەم باوکی هەموویانە
نە رەنگ و دەنگ نە نان و ئاو
ئادەم باوکی هەموویانە
شاهیدم پەیام هێنەربووی
بەختەوەری سازێنەر بووی
مژدە دەرو ترسێنەر بووی
لە پڵخەی خەوی غەفلەتا
مرۆڤ ڕاچڵەکێنەر بووی
بۆ ماف خوراو حەق سێنەر بووی
ئومێد و سایە و سێبەر بووی
بەم قورئانە حەکیمێ بووی
یاسا و دەستوور دارێژەر بووی
فێرت کردن میللەت ڕانە و شوانی دەوێ
شوان و پاسەوانی دەوێ
رەنج دڵ سووتانی دەوێ
لێپرسراوانت تێگەیاند
میللەت ئاو و نانی دەوێ
بێستان و خەرمانی دەوێ
بازاڕ وژیانی دەوێ
بێ جیاوازی خزمەتی یەکسانی دەوێ
فەرمووت پێیان لێی رابکەن ،بۆی رامەکەن ،داوای مەکەن
چونکە کورسی حکومڕانی ئەمانەتە
کێ حکومەکەی عەدالەتە لە قیامەتا سەر سەڵامەتە
بەڵام پادشای ستەمکار
بەبێ کورسی و بێ پاسەوان
دەوەستێنرێ و لە دۆزەخا مراغەفەی پێ دەشکێنرێ
بۆ میللەتیش فەرمووت کاریان پێ ڕاوێژ بێ
ئەبێت زیرەک و حەق بێژ بێ
نابێت سەر سەکۆڵەو گێژ بێت
وەک ڕانە بەر بدرێتە بەر،سەد کڵاوی بکرێتە سەر
ورتەی لە دەم نەیەتە دەر
چونکە ئەم جۆرە میللەتە هەمیشە بەشی زیلەتە
فەرمووت مادام خەواڵ وسەر لەسەر نێنن
لەسەر گازەرەی پشت کەووتون چاوەڕێی،هەنجیر بارێنن
نە بۆ دنیا نە بۆ دینن
خودا بڕیاری بۆ داون
لە دوونیادا زەلیلیان دەکا ،
لە قیامەتیشدا لە دۆزەخ دیلیان دەکا
ئەی پێغەمبەرم" ئەی سەروەرم
ئەوەی وەکو ئەبوو لەهەب کۆڵە درك ئەخاتە ڕێت
وەکو وەلید پێت دەڵێت جادووگەر و شێت
بە لە داخا هەر سۆی وە بێت
تۆ ناوت هەر بەرز ترەو، ئەووت تەبەتیەدای پێ ئەبڕێت
هەرچی بەرنامەی دەستکردە ئیفلاس دەکا و هەڕاج دەکرێ
دیسان خۆری پەیامەکەت،بەرسەر پەیامەکەت هەڵدێ
خەڵکی پۆل پۆل وەریدەگرێ و لە بۆی دەژی
و لە بۆی دەمرێ،دەی ناحەزت باشەق بەرێ
بۆ کوێ دەچێ دەمرێ و دەبرێ ودەرزێ ودەخورێت
پەنچەی حەسرەتی دەگەزێ لە دۆزەخا کە ئیمانی نەهێنا پێت
***********************************************
ئەی خاتەمی پێغەمبەران لە خاکی کوردستانەوە
لە لوتکەی جودی وسۆلین وهەڵگورد و شەمێرانەوە
وەکو ڕووبار وەکو هەتاو صڵاواتمان بۆت
بە تین و تاو ،بۆ تۆی سەروەرمان،
قورئان وسوونەتەکانت تاجی سەرمان
تەنها ساتێک لێت دابڕێین،وەکو ماسی بێ ئاو دەبین
ماڵ سووتاو دەبین،حەنانی ناو دڵەکانمان بۆ تۆیەو بەس
ئەی فریاد ڕەس ، تۆی خزم و کەس
خۆ ئەگەر تۆ بدەین لە دەست
کام جەنتڵمان بکەین بە کەس
بۆیە هەر وەک مناڵە کوردێ،کە ونبوبێ لە باوکی
دەگریم بەرەو مەدینە و هەر باوە باومە
هەر باوە باومە
ئەی پێغەمبەری خۆشەویستی هەموومان..!!!!


نووسینی : مامۆستا غەریب پێنجوێنی
ئامادەکردنی : چاو زەرد
٢ی ٨ی ٢٠١١
سێشەممە

[/center]