تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

دةست خؤش

4

ده‌ سته‌ كانت خۆش كاكه‌ ڕیكاردۆ به‌سه‌ر هاتێكی كاریگه‌ره‌ ڕاسته‌ مۆبایل سه‌ ره‌تای هه‌ مهو كێشه‌ یه‌ كی كۆمه‌ لایه‌ تیه‌

3

خودا بە دوورمان بکا لەم شتانە


دەست خۆش برا

2

ده‌ست خۆش

1

كاسێتی ڤیدیۆيى ژیانی منی له‌ناوبرد كچێكی داوێن پاكه‌ له‌ قۆناغی زانكۆ دایه‌/ به‌شی ده‌رونزانی، سێ‌ برای هه‌یه‌ یه‌كێكیان له‌ قۆناغی سه‌ره‌تایی داو دوانه‌كه‌ی تر له‌ قۆناغی ناوه‌ندی دان، باوكیان سه‌وزه‌ فرۆش بوو خه‌ریكی په‌یداكردنی پاروی ژیان بوو.. كچه‌كه‌شی زیره‌ك‌و داوێن پاك بوو، قوتابیان له‌به‌ر زیره‌كی خۆیان تێكه‌ڵاو ده‌كرد.

له‌ به‌سه‌رهاته‌كه‌یدا ده‌ڵێ‌: ڕۆژێكیان له‌ ده‌روازه‌ی زانكۆ هاتمه‌ ده‌ر، گه‌نجێكم بینی زۆر خۆی كه‌شخه‌ كردبوو، وه‌كو بمناسێ‌ ئاوا له‌ من ڕامابوو، به‌ڵام من گوێم پێ‌ نه‌دا، دوای ئه‌وه‌ به‌دوای مندا هات‌و به‌ ده‌نگی نزم‌و منداڵانه‌ ده‌یوت: جوانێ‌، شۆخێ‌، من حه‌زم لێیه‌ ببیه‌ هاوسه‌ری ژیانم، ماوه‌یه‌كه‌ سه‌رنجت ڕاكێشاوم‌و ڕه‌وشته‌ جوانه‌كانت ئاگادارم، منیش زۆر به‌ په‌له‌ ده‌ڕۆیشتم قاچم قاچی ده‌گرت‌و ئاره‌قه‌ له‌ناو چه‌وانم ده‌هات، چونكه‌ قه‌ت هه‌ڵوێستی ئاوام توش نه‌هاتبوو. به‌شێواوی‌و بیر په‌رتی چوومه‌ ماڵه‌وه‌و سه‌رقاڵی ئه‌و بابه‌ته‌ بووم، شه‌و له‌ تۆقین‌و دڵه‌ڕاوكێ‌دا بووم، خه‌و نه‌كه‌وته‌ چاوه‌كانمه‌وه‌. ڕۆژی دووه‌میش به‌م شه‌نگی یه‌وه‌ له‌به‌رده‌م زانكۆدا وه‌ستابوو بزه‌ی ده‌هاتێ‌، هه‌مو ڕۆژێ‌ شوێنم ده‌كه‌وت، دوایی نامه‌یه‌كی كورتی پڕ له‌ ئه‌وین‌و سۆزی بۆ ناردم‌و داوای لێ‌ بوردنی ده‌كرد له‌و ئازرانه‌   من. منیش نامه‌كه‌م دڕاندو دوای چه‌ند كات ژمێرێ‌ زه‌نگی مۆبایل هات‌و هه‌ڵم گرت، ئه‌و گه‌نجه‌ به‌ قسه‌ی خۆش ده‌یوت: نامه‌كه‌ت خوێنده‌وه‌ یان نه‌ْ  ؟ پێم وت: گه‌ر وازدێنی بێنه‌ گه‌ر نابه‌ خێزانم ده‌ڵێم‌و هاوار بۆ تۆ .. دوای كات ژمێرێكی تر مۆبایلی كرده‌وه‌، دڵنه‌وازی ده‌كردم كه‌ ئه‌و نیازی پاكه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌و ده‌یه‌وێ‌ بمكاته‌ هاوسه‌رو كۆشكه‌كی مۆدێرنی بۆ بنیات ده‌نێم‌و من به‌ ته‌نیا له‌ خێزانه‌كه‌مدا ماوم ... دڵم نه‌رم‌و ده‌ستم كرد به‌ قسه‌ كردن له‌گه‌ڵی داو هه‌مو كاتێ‌ چاوه‌ڕێ‌ی مۆبایل بووم .. دوای كۆلیژ چاوه‌ڕێ‌ی ئه‌وم ده‌كرد شایه‌د بیبینم، به‌ڵام بێ‌ سوود بوو. ڕۆژێكیان له‌ كۆلیژ هاتمه‌ده‌رو له‌به‌رده‌م مندا بو، له‌ خۆشیان باڵم گرتن، ده‌ستم كرد به‌ سواربون له‌گه‌ڵی داو به‌ ترۆمبیله‌كه‌ی‌و هه‌موو شار ده‌سوڕاینه‌وه‌، هه‌ستم ده‌كرد تازه‌ دڵی لێ‌ سه‌ندوم‌و ناتوانم وازی لێ‌ بێنم، كاتێ‌ ده‌یوت: (تۆ داهاتو هاوسه‌رم ده‌بی‌و پێكه‌وه‌ ده‌ژین، تۆ شاژنی منی بڕوام ده‌كردو له‌ خۆشیان ئه‌شكه‌م ده‌گرت.

ڕۆژێكیان ئای له‌و ڕۆژه‌ ڕه‌شه‌، كه‌ چاره‌نووسی كوشتم‌و ناموسی بردم، ئه‌و ڕۆژه‌ سواری ترۆمبێله‌كه‌ بووم‌و چوومه‌ شوقه‌یه‌كی ڕاخراو‌و دانیشتین، نه‌م زانی گه‌ر پیاو‌و ئافره‌تێ‌ پێكه‌وه‌ دانیشتن سێ‌ یه‌میان شه‌یتانه‌. به‌ڵام شه‌یتان به‌ قسه‌كانی ئه‌و لاوه‌ دڵی داگرتم‌و سه‌یری یه‌كترمان كردو سزای دۆزه‌خم بۆ بڕایه‌وه‌، هه‌ر نه‌م زانی تازه‌ بوومه‌ نێچیر به‌ ده‌ستی كوڕٍه‌كه‌وه‌‌و شه‌ره‌فی شكاندم. وه‌كو شێتان هه‌ڵسامه‌وه‌و وتم: چیت لێم كرد؟ وتی: مه‌ترسه‌ تۆ هاوسه‌رمی. وتم: هاوسه‌ری چی خۆ ماره‌ نه‌كراوم. وتی: داهاتو ماره‌ت ده‌كه‌م!

به‌م شێوه‌یه‌ چوومه‌ ماڵه‌وه‌و قاچه‌كانم ڕانه‌ده‌گرتن، ئاگر له‌ دڵم به‌ربوو ... خودایه‌ چیم به‌خۆم كرد؟ ئایا شێت بوبوم؟!

زۆر گریام‌و زۆر خه‌فه‌ت دایگرتم، تا وازم له‌ خوێندن هێنا، كه‌س له‌ خزمه‌كانم نه‌یتوانی قسه‌م پێ‌ بكات. هیوام ته‌نیا ئه‌وه‌بوو، كه‌ به‌ڵێنی داوه‌ بێ‌ داخوازیم بكات. ڕۆژ ڕۆژی ڕاده‌كێشا‌و وه‌كو چیا قورس بوون به‌سه‌رمه‌وه‌.

دوای ئه‌و كاره‌ساته‌ وێرانكه‌ره‌ ده‌نگی مۆبایل هات، وه‌ك بڵێ‌ی ده‌نگه‌كی دوور بانگم ده‌كات بۆ دیمانه‌ كردن. شادی گرتمی وام زانی ئاماده‌كردنی كاری هاوسه‌ری یه‌. دیدارم كردو به‌ر له‌ هه‌مو شتێ‌ وتی: نه‌كه‌ی بیر له‌ مێردكردن بكه‌یه‌وه‌، ئێمه‌ بێ‌ مه‌رج ئاوا پێكه‌وه‌ ده‌ژین... به‌ خۆنه‌ویستی زلله‌یه‌كم لێ‌ دا تا وای لێ هات توڕه‌ ببێ‌، پێم وت: من وام زانی هه‌ڵه‌ی خۆت ڕاست ده‌كه‌یه‌وه‌، من واده‌بینم كه‌سێكی بێ‌ ڕه‌وشت‌و بێ‌ نرخیت. له‌ تڕۆمبێل دابه‌زیم‌و ده‌ستم به‌گریان كرد. ئه‌نجا بێ‌ شه‌رمانه‌ كاسێتێكی به‌رزكرده‌وه‌و وتی: به‌م كاسێته‌ ڤیدیۆیه‌ له‌ناوت ده‌به‌م. وتم: چی تێدایه‌، وتی: وه‌ره‌ با پێكه‌وه‌ بیبینین‌و شته‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌ بۆ تۆ، پێكه‌وه‌ سه‌یرمان كرد بینیم وێنه‌ی داوێن پیسی نێوان من‌و ئه‌وی به‌دزییه‌وه‌ گرتووه‌. وتم: ئه‌ی ترسنۆك‌و بێ‌ غیره‌ت چیت كردووه‌ ... وتی:  به‌ كامێرای شاراوه‌ ئه‌مه‌م گرتووه‌، كه‌ به‌سه‌رماندا زاڵه‌و هه‌موو جوڵه‌یه‌كی ئێمه‌ تۆمار ده‌كات، ئه‌م كاسێته‌ چه‌كێكه‌ به‌ده‌ست منه‌وه‌ له‌ناوت ببات، به‌و مه‌رجه‌ نه‌بێ‌ كه‌ ژێرباری ئاماژه‌كانی من ببیت.

منیش ده‌گریام‌و هاوارم ده‌كرد، چونكه‌ ئه‌مه‌ هه‌ر كێشه‌ی من نییه‌، به‌ڵكو كێشه‌ی خێزانێكه‌، كاسێته‌كه‌ی نه‌دامه‌ ده‌سته‌وه‌ ناچاربوم ببمه‌ دیلی ده‌ستی ئه‌و‌و بازرگانی پێوه‌ ده‌كردم‌و هه‌ر جاره‌ی ده‌یدامه‌ ده‌ست پیاوێك، به‌م شێوه‌یه‌ له‌ قوڕ چه‌قیم‌و گۆڕام به‌ له‌ش فرۆشێ‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی  خانواده‌م پێ‌ بزانێت، چونكه‌ متمانه‌یان به‌ من بوو.

كاسێته‌كه‌ بڵاوبۆوه‌‌و كۆپی یه‌ك كه‌وته‌ به‌رده‌ستی ئامۆزاكه‌م، مه‌سه‌له‌كه‌ ته‌قییه‌وه‌ باوكم پێ‌ی زانی‌و هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانی به‌سه‌ری ڕاگه‌یشتن‌و بێ‌ ئابڕویی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ شاردا ده‌نگی دایه‌وه‌و ماڵمان به‌ بێ‌ ئابڕو ناوی ده‌ركرد، بۆیه‌ له‌ ترسی گیانی خۆم رام كرد، زانیم كه‌ خێزانمان چووه‌ هه‌نده‌ران‌و بێ‌ ئابڕویی یه‌كه‌یان له‌گه‌ڵا خۆیاندا برد. ئه‌م كاسێته‌ به‌ناو لاواندا بڵاوده‌بۆوه‌و منیش له‌ناو داوێن پیساندا ده‌ژیام. ئه‌م هیچ‌و نه‌گریسه‌ بو منی وه‌كو بووكه‌ شوشه‌ له‌به‌رده‌ستی خۆیدا هه‌ڵده‌سوڕاندم؟ نه‌ك هه‌ر من به‌ڵكو زۆر كه‌سی تری فریو دابوو ماڵی زۆر كه‌سی تری وێران كردبو، بۆیه‌ ویستم تۆڵه‌ی لێ‌ بكه‌مه‌وه‌. ڕۆژێكیان سه‌رخۆش بوو هاته‌لام‌و منیش هه‌لم قۆزیه‌وه‌و دامه‌ به‌ر چه‌قۆ‌و ئه‌و شه‌یتانه‌ ئاده‌می یه‌م كوشت‌و خه‌ڵكیم له‌ ده‌ست خراپه‌كانی ڕزگار كرد، ئه‌وه‌تا ئێستا له‌به‌ندیخانه‌ تاڵی ئابڕوم‌و په‌شیمانیم له‌و كاره‌م‌و ئه‌و ژیانه‌ی سنوورم تێدا به‌زاندووه‌ ده‌چێژم .... ئه‌م به‌سه‌رهاته‌م ئامۆژگارییه‌ بۆ  كچان، كه‌ نه‌كه‌ن به‌ قسه‌ی لوس‌و نامه‌ی ڕازاوه‌ به‌ خۆشه‌ویستی فریو بخۆن. خوشكانم واز له‌ مۆبایل بێنن بۆ ئه‌م مه‌سه‌لانه‌.