سوپاس برام ئیشالا سودی ههبووه
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » مهرگی کت و پر » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاس برام ئیشالا سودی ههبووه
دةستةكانت خوش وةس وةسه ش كاريكه رى هةية لةسةرمةركى كتو بر
[size=16]
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت:( إن من امارات الساعة أن يظهر موت الفجأة) رواه الطبراني. واتە(لە نیشانەكانی ڕۆژی دوایی دهركهوتنی مەرگی كتوپڕه)،ئەم فەرمودەیەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بریتییە لە موعجیزەیەكی زانستی، كە لە ناوەڕۆكی بابەتەكەماندا بە بەڵگەی پزیشكییهوه دەیسلمێنین،ئەم موعجیزەیە شایەتی بۆ پێغەمبەر دەدات، كە نێردراوی خوایە و هەموو وتهكانیشی پەیامی خوای گەورەن.
هەموو ساڵێك نەتەوە یەكگرتووەكان سەرژمێری تازەمان سەبارەت بە ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە ئەنجامی وەستانی دڵ و مێشك دەمرن،
پێ ڕادهگهیهنێتو ئەم ژمارانە لە زیادبوونێكی بەردەوامدان. ئەم سەرژمێریانە پێمان دەڵێن، كە نەخۆشیەكانی دڵ هۆكاری یەكەمی مردنن لە جیهاندا.
لەم لێكۆڵینەوەوەیهدا بۆمان دەردەكەوێت، كە هیچ كەسێكی سەردەمی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێشبینی ئەوەی نەكردووە، ڕۆژانێك بێت و مەرگی كتوپڕ تیایدا دەكەوێت و زیادبێت، مهگهر ئهمه تهنها پەیوەندیی بە وهحی و نیگاوە هەبێت و لەلایەن خوای گەورەوە ئەم زانیارییانه به پێغهمبهرمان (صلی الله علیه وسلم) ڕاگهیهنرابێت.
یهكهم كهس، كه زانستییانه لهم دیاردهیهی كۆڵییهوه:
دیاردەی مەرگی كتوپڕ تاڕادهیك دیاردهیهكی نوێیه, یەكەمین لێكۆڵینەوەش لێكۆڵینەوەكەی فرامینگهام بوو لە ساڵی 1948دا، (Framingham heart study)، نیوەی ژمارەی ئەو كەسانەی، كە بەشدارییان لە لێكۆڵینەوەكەدا كردبوو ئێستا لە ژیاندا نەماون.
فرامینگهام پێناسەی مەرگی كتوپڕ دەكات بەومەرگەی كە دوای كەمتر لە كاتژمێرێك لە دەركەوتنی نیشانەكانی ڕوودەدات.
دەركەوتووە، كە زۆربەی حاڵەتەكانی مەرگی كتوپڕ بەهۆی نەخۆشییەكانی شاخوێنبەری دڵەوەیە، ئەم جۆرە مردنەش پێی دەووترێت (SCD) sudden cardiac death ) لە لێكۆڵینەوەكەشدا دەركەوتووە، ئەو پیاوانەی تەمەنیان لە نێوان 45 – 75 ساڵیدا بووە و بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵەوە مردوون, 60% یان بەمەرگی كتوپڕ مردوون بەبێ هیچ نیشانەیەكی پێشتر!! (2)
هەروەها لێكۆڵینەوەكەش ئەوەی دەرخستووە، كه مەرگی كتوپڕی دڵ بریتیە لە تێكچوونی كتوپڕ، ئەمەش لە ئەنجامی حاڵەتی ناجێگیریی دەروونییەوە دروست دەبێت. سەرەڕای چاودێریی زۆر و خێرا فریاكەوتنی نەخۆشیشەوە بەهەموو ڕێگاكان، بەڵام ئەم نەخۆشییە سەركەوتووە لە كارەكەیدا!(2)
مەرگی كتوپڕ چییە؟
پێشینان ووتویانە (هۆكارەكان زۆرن و مەرگیش هه ر یهكه).
دەتوانین لەم پەندەوە بیروباوەڕی ساكاری پێشینانمان دەربارەی مردن بۆ دەربكەوێت، پێشینان باوەڕیان وابووە، كە مردن هۆكارێكی هەیە ئەویش بریتیە لە نەخۆشی، كارەسات، خۆكوشتن یان هەرشتێكی تر، بەڵام كە باس لە مردنی بێهۆكار بكەین، ئەوە مەرگی كتوپڕە، كە پێشتر نەزانرابوو.
هۆكاری سەرەكیی مردن لەم چەرخەدا بریتییە لە جەڵتەی لەناكاوی دڵ كە بەبێ هیچ ئاگاداركردنەوەیەك دێت و دەركەوتووە نیوەی ئەوانەی تووشی نەخۆشییەكانی دڵ دەبن، بەمەرگی كتوپڕ دەمردن!! مەرگی كتوپڕ هێرشدەباتە سەر مرۆڤی نەخۆش، تەنانەت ئەگەر لەنەخۆشخانە و لەژێر چاودێریشدا بێت، لێكۆڵینەوەكان دەریان خستووە كە 10% یان بەشێوەیەكی كتوپڕ لەناو نەخۆشخانەدا دەمرن و 90% یان لە دەرەوەی نەخۆشخانە. (7)
سەرژمێریییەكان:
هۆكاری یەكەمی مردن لە ووڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بریتییە لە نەخۆشیەكانی دڵ (جەڵتەی دڵ) بەڕێژەی نزیكەی 28% ی كۆی مردنەكان دەبێت. (6)
ڕاپۆرتەكانی سەرژمێری ئەوە دووپات دەكەنەوە، كە لەساڵی 2001 دا تەنها لەئەمەریكادا نزیكەی 700 هەزار كەس بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵەوە مردوون، بەڵام ئەی ژمارەی ئەوانەی كە ساڵانە بەهۆی مەرگی كتوپڕەوە دەمردن چەندە؟
لە وولاتە یەكگرتووه كانداساڵانە زیاتر لە 300 هەزار كەس بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵەوە دهمرن. سەرژمێرییەكان دووپاتی دەكەنەوە، كە ڕێژەی مەرگی كتوپڕی دڵ بەشێوەیەكی گشتی لەهەموو جیهاندا زیاد دەكات و پیاوان زیاتر لە ژنان تووشی دەبن بەڕێژەی 3 بۆ 1.
مەرگی كتوپڕ بەبێ هیچ ئاگارییەكی لەپێش ڕووەدات، تەنانەت هەندێك جار بەبێ هیچ نیشانەیەكی نەخۆشیی دڵ سەرەڕای ئەو ملیۆنەها دۆلارەش، كه لە لێكۆڵینەوەكانی نەخۆشییەكانی دڵ لەو وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاداخەرجدەكرێت.
لەگەڵ ئەوەی كە توانیویانە ئەو ژمارەیە كەمبكەنەوە كە لەئەنجامی نەخۆشی دڵی كتوپڕەوە دەمرن، بەڵام ڕێژەی مەرگی كتوپڕ بەجێگیری ماوەتەوە!
جگەرە كێشان وفشاری دەروونيی:
جگەرەكێشان ئەگەری ڕوودانی مەرگی كتوپڕ سێ هێندە بەرز دەكاتەوە! و جگەرەكێشان بەرپرسیارە لە 1/4 ی نەخۆشییەكانی دڵ لە جیهاندا و ئەم نەخۆشییانە زۆربەیان بە مەرگی كتوپڕ كۆتاییان دێت.
فشاره دەروونییەكان كار لە زیادبوونی مەرگی كتوپڕ دەكەن، هەروەها لێكۆڵینەوەكانی قۆناغەكانی تەمەن ڕوونیان كردووهتەوە ، كە لەبارترین قۆناغی تەمەن بۆتووشبوونیان بەمەرگی كتوپڕ، بریتییە لە تەمەنی چلەكانو پەنجاكان. لەم قۆناغەی تەمەندا ژیری مرۆڤ پێدهگات، هەروەها ئەوانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە ئەگەری تووشبوونیان بەم مەرگە زیاترە. (1)
ئایا چارەسەری پزیشكیی بۆ ئەم دیاردەیە ههیه؟
زۆربەی پزیشكەكان باس لەچارەسەری دوای روِودانی نەخۆشییەكە دەكەن (وەستانی كتوپڕی دڵ یان مێشك) لەبەرئەوەی هەتا ئێستاش چارەسەری ئەم نەخۆشییە ترسناكە نییە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری ڕزگاربوون لەم مردنە زۆر كزە. (5)
پزیشكەكان دووپاتیدەكەنەوە، كە ڕێگای نموونەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم مردنە بریتییە لە دەستكەوتنی بەرزترین پلە لە جێگیریی كارەكانی دڵدا.
ئەو چارەسەرانەی كە ئێستا هەن، ئەوەیە كە نەخۆشەكە لەژێر چاودێرییەكی ورددا بێت دوای ئەوەی نەشتەرگەرییەكی خێرای بۆ دەكرێت، بەڵام ئەم ڕێگای چارەسەرە هیچ ئەنجامێكی نابێت تەنها لەچەند حاڵەتێكی كەمدا نەبێت.
ئامۆژگاریی پزیشكان بەكەمكردنەوەی ڕێژەی شەكر و كۆلیسترۆڵ لە خواردنی ئەو نەخۆشانەدا هیچ گرنگییەكی نییە لەم حاڵەتەدا، بەڵام ئەی چارەسەری ئەوانە چییە كە بەخۆیان نازانن و كەسیش چاوەڕِوانی مردنی كتوپڕیان لێناكات؟
تا ئێستا زانستی پزیشكی له پێشبینی كردنی حاڵهتی ئهم كهسانهدا شكستی هێناوه، بەڵام ئایا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئەمانەی پشتگوێ خستووە یان چارەسەری بۆدیارییكردون؟
ئایا چارەسەری قورئان و پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) چییە بۆ ئەم حاڵەتانە؟
خوای گەورە لە زۆربەی ئایەتە پیرۆزەكاندا ئاماژەی بە وشەی دڵ (القلب) كردووە:
دڵ هەیە نەخۆشە، دڵ هەیە ڕق و بێ بەزەییە، دڵ هەیە كوێرە و نابینێت، دڵ هەیە نابیستێت، دڵ هەیە دەترسێت لە خوای گەورە و ئارامە، دڵ هەیە دەفامێت و ژیره.
كەواتە دڵ تەنها تروومپایەك نییە بۆ پاڵنانی خوێن بەڵكو دەزگایەكی تەواوە و بەرپرسیارە لە جێگیریی و ئارامیی دەروونیی لە مرۆڤدا.
یادكردنەوەی خوای گەورە باشترین ڕێگایە بۆ ئارامیی و هێوربوونەوەی دڵەكان چونكە خوای گەورە دەفەرموێت(الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ أَلا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ) (الرعد:28)، واتە: ئەوانەی باوەڕیان هێناوە و بەیادی خوای گەورە دڵ ئارام دەبن، دڵنیابن كە بە یادی خوا دڵەكان ئارام دەبێت) .
لەبەرئەوە هەركاتێك ئیماندار یادی خوای خۆی دەكاتەوە، ئەوا دڵكەی ئارامدەبێت و تووشی هیچ تێكچوونێك (إضطراب) نابێت.
تۆش ئەی خوێنەری بەڕێز دەتوانیت چاوەكانت دابخەیت و وا لە دڵت بكەیت، كە بترسێت و مەزنی و گەورەیی خودا یادبكاتەوە، بۆ نموونە بڵێت (لا إله إلا الله) سەیركە و بزانە چ هەستێكت لا دروست دەبێت. ئایا هەست ناكەیت لە هەموو كەس زیاتر هێمنو ئارام و دڵنیاتریت! وەكو بینیمان كەوا هۆكاری مەرگی كتوپڕ بریتییە لە تێكچوونی لەناكاو لە كارهكانی دڵدا، لەبەرئەوە پزیشكان نەیانتوانیوە هەتا ئێستا چارەسەری ئەم دیاردەیە بكەن، بەڵام قورئانی پیرۆز بەم ئایەتە چارەسەری كردووە
جا ئەی خوێنەری بەڕێز ئەگەر قورئانی پیرۆزت لەبەر بێت و جێگیربێت لە سینەتدا، ئایا پێشینی ئەوە ناكەیت، كە لەهەموو كەس ئارامتربیت!
پێغەمبەرمان (صلی الله علیه وسلم) فێری دوعایەكی گەورەی كردوین، كە هەموو ڕۆژێك خوێندوویەتی، دەفەرموێت: (ما من عبد يقول صباح كل يوم ومساء كل ليلة: بسم الله الذي لايضر مع إسمه شيء في الأرض ولا في السماء وهو السميع العليم، لم يصبه فجأة بلاء) رواه أبو داود) هیچ بەڵایەكی كتوپڕ توشی نابێت.
هەروەها پێغەمبەری مەزن ئەم دوعایەشی دەخوێند: بسم الله الذي لايضر مع إسمه شيء في الأرض ولا في السماء وهو السميع العليم.
ڕووی ئیعجاز لە فەرموودەكەدا:
دەتوانین ڕوی ئیعجاز لەم فەرموودە پیرۆزەدا بهمشێوهیه كورتبكەینەوە:
1- كەس ناتوانێت پێشبینی زۆربوونی مەرگی كتوپڕ بكات، لەبەرئەوەی كەس نەیتوانیوە ئەم دیاردەیە بناسێت، هەتا ئەم چەند ساڵە كەمەی دوایی نەبێت، كاتێك زانایان توانییان سەرژمێری وورد بكەن، سەیریش لەوەدا بوو، كە ئەو ژمارانەی دەستیان كەوتبوو پیَِشبینی نەدەكران، چونكە ژمارەی ئەوانەی بەمەرگی كتوپڕ مردبوون زۆر بەرز بوو.
2- زانایانی ئەمڕۆ دەڵێن: دیاردەی مەرگی كتوپڕ جیانەكراوەتەوە و نەناسراوە هەتاوەكو 50 ساڵ پێش ئێستا! لێكۆڵینەوەی پزیشكی بۆ نەكرابوو هەتاوەكو 20 ساڵ پێش ئێستا. ئەمڕۆ زانایان هەوڵدەدەن بۆ دۆزینەوەی ئەو ڕێگایانەی، كە بەرەنگاری ئەم مەرگە بكاتەوە، لەبەرئەوەی ئەوان درك بەگەورەیی كێشەكە دەكەن، بەڵام هەوڵەكانیان بێسوودە.
ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێت كەوا ئەم دیاردەیە لە زیاد بوونێكی بەردەوامدایە و زانایانیش دەستیان كردووە بە ناسینی هۆكارەكانی ئەم مردنە. ئەمەش ڕاستیی وتەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەردەخات، كە دەفەرموێت: (إن من إمارات الساعه أن یڤهرموت الفجأە), یەكێك لە واتاكانی ووشەی (يظهر) بە واتای (یتبین) دێت, واتە رووندەبێتەوە وەك لە (القاموس المحيط)دا هاتووە, هەروەك بینیشمان ئەم مردنە نزیكەی 20 ساڵە روونبووهتەوە.
3- هەندێك لە گوماندار و بێباوەڕان بانگەشەی ئەوە دەكەن، كەوا ئەم مەرگە هەر لەسەردەمی كۆنەوە ناسراوە، ئێمەش دەڵێین: ئەم مەرگە لەسەردەمی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) نەناسرابوو، هەر لەبەرئەوەش لە وتەی شاعیر و ئەدیبەكانی ئەوسەردەمەدا ئاماژەی پێنەدراوە و بەڵگەش بۆئەوە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەركەوتنی ئەم مەرگەی داناوە بە نیشانەیەكی رۆژی دوایی, ئەگەر ئەم مەرگە لەو كاتەدا بناسرایە ئەوا بەدڵنیاییەوە بێباوەڕەكانی ئەو سەردەمە ڕەخنەیان لەم فەرموودەیە دەگرت!.
هەروەكو دەزانین بێباوەڕان هیچ شتێكیان بەبێ ڕەخنە بەجێ نەهێشتووە، ئەگەر ئەم دیاردەیە بڵاوبووایە لەوسەردەمەدا، كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) هات و دەركەوتنی ئەم دیاردەیەی دانا بەنزیكبوونەوەی ڕۆژی قیامەت، ئەگەر ئەمە ڕوویبدایە، خەڵكی ئەم فەرموودەیەیان پێ سەیر دەبوو، كە چۆن باسی شتێكیان بۆ دەكات كە بوونی هەیە!! لەبەرئەوە دەتوانین ئەم فەرموودەیە دابنێن بەموعجیزەیەكی پزیشكی لە پێغەمبەرەوە (صلی الله علیه وسلم) كە باس لە دیاردەیەك دەكات كە زانایانی ڕۆژئاوا نەیان زانیبوو هەتا ئەم چەند ساڵانەی دوایی نەبێت.
لە كۆتاییدا:
ئەم لێكۆڵینەوەیە كۆتایی پێدێنین بە دوعایەكی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، كە پێویستە لەسەر هەریەكەمان بیزانێت و هەرگیز لەیادی نەكات.
(اللهم أنت ربي لا إله إلا أنت خلقتني وأنا عبدك وانا على عهدك ووعدك ما استطعت، أعوذ بك من شر ماصنعت، أبوء لك بنعمتك علي وأبوء بذنبي فأغفر لي فإنه لايغفر الذنوب إلا أنت)، هەركەسێك ئەم دوعایەی خوێند كاتێك دەخەوێت و دوای ئەوە مرد، ئەوا دەچێتە بەهەشت و هەركەسێكیش كاتێك بەیانی لەخەوهەستا و خوێندی، دوای ئەوە مرد ئەوا دەچێتە بەهەشت. (رواه البخاری)
خوێنەری بەڕێز: ئایا هاوڕای لەگەڵ من بە چارەسەری پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم), و ئەم دوعایە لەبەر بكەیتو هەرگیز لەیادی نەكەیت؟
[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » مهرگی کت و پر » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]