دهستهكانتان خۆش وتهكانتان زۆر تهواوه ....
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » سهر ئهنجامی داراما دۆبلاژ كراوهكانمان ...!!!! » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دهستهكانتان خۆش وتهكانتان زۆر تهواوه ....
[size=24]بوودجه زهبهلاحهكهی مییلهت بهدهست حكومهتهوهیه تاكو بهچاكی بهكاری بێنێ و وڵات بهڕیوهبهری و تهندروست و سهلامهتمان بكا و بژێومان بۆئاسان بكاو بمان ژیێنێ كهچی وهكو كارت دژی كور بهكار دێ.
ئهوهتا بودجهكهمان بۆ دژایهتی خۆمان بهكار دێ.!!!!!!!!!!
كوا چاك بهڕیوهبردنی وڵأت؟ڕۆژانه چهندین سیناربیۆی وا دووباره ئهبێتهوهو شاراوهیه؟؟؟
بهداخهوهكهس خاوهنی ئهم گهله نیه[/size]
كورد كوانئ فليمى تاسه يرى كه ى
ئێستا شتەکی خۆشتر پەیا بووە
هەر کەناڵێک و بە فیلمی وولاتێک ئەگرێ ،،کەناڵمان هەیە هی توورکیە هەیتمان هی کۆرییە ،،یان فارسی ،،باوەر بکەن ئەوێ رۆژی لە دیار فیلمەکی فارسی بووم
رێکلای سایتەکی هاتە سەرێ ،،توومەز لە نێتیان داونلۆد کردبوو
بەس ئەم فیللمان لە زەرەری هیچی تری نییە
بهراستی ئه بفیلمه تورکه دۆبلاژکراوانه هیچ سودێک به کورد ناگهیهنن هیوادارم رێگه نهدرێت
دهست خۆش کاک شهرهفخان
بهراستی ئهو فیلمه تورکه دۆبلاژکراوانه هیچ سودێک به کورد ناگهیهنن هیوادارم رێگه نهدرێت
دهست خۆش کاک شهرهفخان
چـــــــــــــــــــــاوی ڕاستی .
دهستت خۆش قسهكانی تۆ زۆر راستن
ئهم فیلمه دۆبلاژ كراوانه تهنها ئهخلاقی گهلی كورد تێك ئهدا
ده سته كانت خۆش خاڵه شهرهف زۆرڕوداوێكی كاریگهره زۆر ته واوه ئه م فیلمه دۆبلاژكراوانهی كه له كهناڵه ئاسمانیكان یاخو ناوخۆییه كان پهخش ده كرێن باس له و كۆمه ڵگایه ئه كات كه فلیمهكهی لێ بهرههم هاتوه هیچ له گهڵ كۆمه ڵگای ئێمهداناگونجێ جاههر جۆره درامایهكی دۆبلاژكراوبێت باس له ڕوداوو كه م وكوڕیه كانی كۆمه ڵگای خۆیان ئه كات
بهراستی ئه بفیلمه تورکه دۆبلاژکراوانه هیچ سودێک به کورد ناگهیهنن هیوادارم رێگه نهدرێت
دهست خۆش کاک شهرهفخان
[center][/center]
منداڵێكی 12 ساڵان خۆی خنكاند
كاتێك فاتیمە نائومێد دەبێ لە گەیشتن بە خۆشەویستەكەی،
چەفیەكەی لە مل دەكات و خۆی دەخنكێنێ، بەڵام بەرلەوەی بمرێ كوڕەكە دەگاتە سەری و رزگاری دەكات، ئەوە دیمەنێكە لە فیلمێكی توركی كە لە تەلەڤزیۆنی گەلی كوردستان كەناڵی هەولێر پەخشدەكرێ. سەلوا لاسایی فاتیمەی كردەوە، بەڵام ئەو هیچ خۆشەویستێكی نەبوو فریای بكەوێ و خنكا. باوكی سەلوا دەڵێ "بە دڵنیاییەوە كچەكەم لە ژێر كاریگەری ئەو ...فیلمە خۆی خنكاند".
كاژێر 9ی بەیانی 14/7/2011 كچێك بەناوی سەلوا كاوە، 12ساڵ، دانیشتووی كۆمەڵگەی مەلائۆمەر (15كیلۆمەتر باكووری هەولێر) خۆی خنكاند.
نەقیب ژیلەمۆ عەبدولقادر بەڕێوەبەری بەدواداچوونی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە هەولێر بە (رووداو)ی راگەیاند، بەپێی ئیفادەی دایك و باوكی كچەكە، سەلوا نەخۆشی دەروونی هەبووە. هەروەها دەڵێ "لەكاتی پشكنینی لە پزیشكی دادوەری بینیویانە، كە چەند نوشتەی پێوە بووە واتە بردوویانەتە لای شێخ و مەلا". بەپێی قسەی ئەو بەرپرسەی پۆلیس "سەلوا خۆی خنكاندووەو كەسیش سكاڵای نەبووە".
كاوە عوسمان هیچ كات ئەو رۆژە مێژووییە جوانەی لەبیر ناچێ، كە كچەكە تێیدا لەدایكبوو " لە 9/9/1999 لەدایكبوو". بۆیە كاوە لەكاتی قسەكردن، یەكسەر باسی رۆژی لەدایكبوونی كچەكەی دەكرد، سەلوا 3 خوشك و 3برای هەیە و ئەمساڵ دەبووە پۆلی 5ی سەرەتایی.
ئەو بەیانییەی سەلوا خۆی خنكاند، دایكی لە دەرەوەبوو، باوكیشی لەسەر كاربوو، كە هەواڵی مەرگی كچەكەیان پێدا "چووم كچەكەم لە باوەشكرد". كاوە كە رووخساری شێواوە بەهۆی مەرگی كچەكەیەوە دەڵێ "سەلوا بەیانی لە خەو هەستاوە هیچ كێشەی نەبووە، چووبووە ژوورێك و دەرگای لەسەر خۆی داخستبوو، دوو چەفیەی لەیەك بەستبوو، كورسییەكی لەژێر پێی دانابوو، خۆی بە شیشێكەوە هەڵواسی و گیانی لەدەستدا".
بەپێی گێڕانەوەی كاوە، سەلوا لە تەمەنی 7ساڵییەوە ترساوە چونكە شەوێك پشیلە خۆی پێدادابوو، هەر ئەو شەوە رەوانەی نەخۆشخانە كرابوو، لە ماوەی یەك رۆژدا 38 دەرزی لێدرابوو "سەلوا باری دەروونی باش نەبوو، بەردەوام پێویستی بە چاودێری بوو، زۆرجار بردوومانەتە ماڵی شێخ و نووشتەمان بۆ كردووە، نەدەبوو كەس خۆی لێ توڕە بكات".
هەرچەندە باری دەروونی سەلوا باش نەبوو، بەڵام باوكی سەلوا هۆكاری خۆخنكاندنی كچەكەی بۆ زنجیرە درامای توركی (چیرۆكی زستان) دەگەڕێنێتەوە، كە بە دۆبلاژی كوردی لە تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان كەناڵی هەولێر پەخشدەكرێت.
فیلمەكە باسی خۆشەویستی نێوان ماهیر و سەحەر دەكات، بەڵام فاتیمە كە خوشكی سەحەرە حەز لە ماهیر دەكات و ماهیریش پێی رازی نییە، بۆیە لە ئەنجامدا فاتیمە بە چەفیە هەوڵی خۆخنكاندن دەدات، بەڵام بەر لەوەی بمرێت ماهیر رزگاری دەكات.
باوكی سەلوا دەڵێ كچەكەی بەردەوام سەیری ئەو زنجیرە فیلمەی دەكرد، عەسر ئەو دیمەنەی بینیووە بۆ رۆژی پاشتر خۆی لە سێدارەداوە"سەلوا بە خوشكێكی بچووكی خۆی گوتبوو، كە تەمەنی 6ساڵە (منیش وەك فاتیمە دەكەم، خۆم دەخنكێنم و چاكیش دەبمەوە)، وایزانیوە ئەوەش فیلمە، دڵنیام كچەكەم لەبەر ئەو فیلمە خۆی خنكاندووە".
لە كوردستان هیچ سانسۆرێك نییە لەسەر پیشاندانی فیلمەكان و جۆرەها فیلم دۆبلاژ دەكرێن و پەخشدەكرێ، بەتایبەتیش كە ئێستا كەناڵە ناوخۆیی و ئاسمانییەكان روویانكردووەتە زنجیرە درامای توركی و فارسی، بەبێ ئەوەی رەچاوی كاتی پیشاندانی ئەو زنجیرە درامایانەش بكەن، لەبەرئەوەش زۆر لەو زنجیرانە كاریگەری خراپ دەكەنە سەر كۆمەڵگەی كوردی.
فەرهاد عوسمان، كە كۆمەڵناسە، لەوبارەوە دەڵێ یەكێك لە ئاكارە هەرە دیارەكانی منداڵ چاولێكەریە، بەهرەیەكی خواییە تاوەكو منداڵ بتوانێ فێربێت "ئەگەر ئاگادار نەبین بە لاساییكردنەوە پەروەردەیەكی خراپ وەردەگرن، دەزگاكانی راگەیاندنیش دیارترین هۆكارن كە منداڵ چاوی لێ بكات، بۆیە دەبێ لەو فیلمانە حیساب بۆ تەمەن بكرێ".
چەند ساڵێك لەمەوبەر لە بەریتانیا منداڵێك هاوڕێیەكی لەسەر سكەی شەمەندەفەر بەستەوەو شەمەندەفەر كوشتی، دوای ئەوە دەروونناسەكان لێكۆڵینەوەیان لەسەركرد، بینیان چەند شەوێك بەر لەو رووداوە فیلمێك پیشاندراوە كە منداڵێك یەكێكی بەوشێوەیە لەسەر سكەی شەمەندەفەر بەستووەتەوە. فەرهاد عوسمان دەڵێ منداڵ زۆربەی شتەكان دوووبارە دەكاتەوە، بەڵام منداڵ هەیە دەزانێ ئەوە فیلمانە راست نین "ئەو فیلمانە مەترسیدارن، پێویستە وەزارەتی رۆشنبیری چاودێری ئەو كەناڵانە بكات، بەرنامەیەكی بۆ دابنێ ئەوەی لەو سنوورە لایدا بە تووندی سزای بدات".
وەك كاوە باسیدەكات، سەلوا هەرگیز باسی خۆخنكاندنی نەكردووە، هیچ كاتیش لەنێو خزم و دراوسێكانیان حاڵەتی وا رووینەداوە "هەرگیز كێشەی وامان نەبووە، سەلوا زۆر ئاقڵ بوو، هیچ كات باوەڕمان نەدەكرد خۆی بخنكێنێ، مامۆستاكان زۆر خۆشیاندەویست، كردبوویانە چاودێری پۆل"، باوكی سەلوا لەژێر كاریگەری مردنی كچەكەیدا دەڵێت "خۆزگە خۆم بمردمدایە و كچەكەم وای بەسەر نەهاتبا".
سوریا عەبدوڵڵا، دایكی سەلوا لە سووچێكی ماڵەكەیان دانیشتووە، كراسێكی رەشی لەبەرەو، چاوی پڕ بووە، بەهۆی گێڕانەوەكەی كاوەی هاوسەری. ئەو وێنەیەكی سەلوای لە باخەڵی دەرهێناو سەیری كردو دەستی بە گریان كرد و گوتی "هەموو جوڵەكانی كچەكەم بەردەوام لەپێش چاومن". سوریا لەبەر گریان نەیتوانی هیچی دیكە بڵێت.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » سهر ئهنجامی داراما دۆبلاژ كراوهكانمان ...!!!! » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]