ده سته‌كانت خۆش
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » شه‌یتان واى له تۆش كردووه ؟؟ په‌نا به خوا له‌لایه‌ن » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده سته‌كانت خۆش
dast xosh swd baxsh bo
جاريكى تر خويندبموة دةست خوش
ده‌ست خۆش
***** سڵاوى خوداتان لێبێت *****
هیچ كهسىَ پارێزراو نیه له فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ى شه‌یتان جگه له پێغه‌مبه‌ران ( درودى خوایان لێبێت ) , وه شه‌یتان هه‌موو كاتێك ووتوێژ له گه‌ڵ ئاده‌میزاد ده‌كا , به هه‌موو توانایه‌كى خراپه‌كان جوان ده‌كات , مرۆڤى ژیر له خشته ده‌بات , ئیتر هه‌ر بیرێكت بۆ هات پێچه‌وانه‌ى په‌یامى خوا بێت خۆتى لىَ بپارێزه و گوێرِایهڵ مه‌به بۆ هه‌واو هه‌وه‌ست ,
جا مامۆستا ( قه‌ره‌نى ) باسى ئه‌م وت‌و وێژه‌ى نیوان خۆى و شه‌یتان كردویه‌تى بۆمان باس ده‌كات .
به هیواى ئه‌وه‌ى ببێته په‌ند به‌ر له‌وه‌ى ئه‌زمونمان بكات .
بابه‌یه‌كه‌وه بچینه ناو ئه‌م وتووێژه‌ى مامۆستا قه‌ره‌نى له گه‌ڵ شه‌یتاندا //
له شه‌وێكدا ووتووێژم له‌گه‌ڵ شه‌یتانى ده‌ركراودا كرد , كاتێك گوىَ بیستى بانگى به‌یانى بوو ویستم برِۆم بۆ مزگه‌وت ,
ووتى : شه‌وێكى درێژت له پێشه جارىَ بخه‌وه .
ووتم : ده‌ترسم نوێژى فهرِزم له‌ده‌ست بچىَ .
ووتى : هێشتان كات درێژه‌و فراوانه .
ووتم : ده‌ترسم نوێژى به كۆمه‌ڵم له ده‌ست بچىَ .
ووتى : گوىَ رِایهڵى له‌سه‌ر خۆت توند مه‌كه له .http://mklove.net
ئیتر هه‌ڵنه‌ستام تا رِۆژ هه‌ڵهات .
به چرپه پێى ووتم : په‌شیمانى دهرمهبرِه له‌وه‌ى له‌ده‌ستت دا , رِۆژ هه‌مووى كاته تۆڵه‌ى بۆ بكه‌وه .
دانیشتم ووتم با هه‌ندێك زیكر‌و یادى خودا بكه‌م , ده‌فته‌رى فیكر‌و خه‌یاڵاتى بۆ كردمه‌وه .
ووتم : سه‌رقاڵت كردم .
ووتى : لێى گهرِىَ با بۆ شه‌و بىَ .
نه‌خشه‌م دانا بۆ تۆبه كردن .
پبَى ووتم : تام و چێژ له گه‌نجایه‌تى وه‌ربگره .
ووتم : له مردن ده‌ترسم .
ووتى : جارىَ ته‌مه‌نت بچوكه , له‌ده‌ستى ناده‌ى .
چوم قورئان له‌به‌ر بكه‌م .
ووتى : رِوحت گه‌ش بكه‌وه به گۆرانى .
ووتم : حهرِامه .
ووتى : هه‌ندێك له زانایان رِێیان پىَ داوه .
ووتم : فهرمودهكانى حه‌رام بوونم له ژێر ده‌ستدایه .
ووتى : هه‌مووى بێهێزه .
ئافره‌تێكى جوان رِهت بوو , چاوم داخست .
ووتى : چى یه له سه‌یر كردنى هیچ هه‌یه ؟
ووتم: سه‌یركردنى مه‌ترسیداره .
ووتى : ده‌باشه بیر له جوانیه‌كه‌ى بكه‌وه , خۆ بیر كردنه‌وه رِێپێدراوه .
چووم ئامۆژگارى خه‌ڵك بكه‌م .
ووتى : خۆت مه‌تۆقێنه .
ووتم : سودى بۆ به‌نده‌كان تیایه .
ووتى : ده‌ترسم به‌ناوبانگ بیت , ئه‌مه‌ش خراپترینى خراپه‌یه .
ووتم : هه‌ڵوێستت چى یه به‌رامبه‌ر هه‌ندێك كه‌سایه‌تى ؟
ووتى : وه‌ڵامت ده‌ده‌م به گشتى و به تایبه‌تى .
ووتم : ئه‌حمه‌دى كورِى حه‌نبه‌ل ؟
ووتى : كوشتمى به به‌و ووته‌ى كه دهڵىَ / ده‌ست به سوننه‌و قورئان بگرن جگه له‌مه نیه هیچ حه‌ل .
ووتم : ئیبن ته‌یمیه ؟
ووتى : رِۆژانه لێدانه‌كانى له‌سه‌ر سه‌رمه .
ووتم : بوخارى ؟
ووتى : ماڵم سوتاوه به په‌رتوكه‌كانى.
ووتم: حه‌جاج ؟
ووتى : ژیاننامه‌ى دڵخۆشیه و به‌رنامه‌و پهیرِهوى بۆ ئێمه چاره سه‌ره رِیزى زۆره وه‌ك سه‌رى تاج .
ووتم : فیرعه‌ون ؟
ووتى : له‌سه‌ر ئێمه‌یه بۆ ئه‌و هه‌موو یارمه‌تى و عه‌ون .
ووتم : ێلاح ا‌لدین ؟
ووتى : لێى گهرِىَ قورِى به‌سه‌ر ئێمه‌كرد به سه‌رخستنى دین.
ووتم : موحه‌ممه‌دى كورِى عه‌بدول وه‌هاب ؟
ووتى : به هۆى بانگ خوازیهكهى سینگمى گرِگرت , سوتاندمى به هه‌موو ئه‌ستێره‌ى پرژان .
ووتم : ئه‌بو جه‌هل ؟
ووتى : له گه‌ڵى برایه‌تى و خزمایه‌تیمان هه‌یه , كارى ده‌كه‌ین بۆ سه‌هل .
ووتم : ئه‌بو له‌هه‌ب ؟
ووتى : ئێمه له گه‌ڵیدان بۆ هه‌ر كوێیه‌ك برِوات .
ووتم : لینین ؟
ووتى : له ئاگر به‌ستومانه‌ته‌وه له گه‌ڵ ستالین .
ووتم : گۆڤارى داوێن پیس و خراپه ؟
ووتى : ئه‌وه بۆ ئێمه شه‌ریعه‌ته .
ووتم : زیكرى ئێوه چى یه ؟
ووتى : گۆرانى .
ووتم : كرده‌وه‌تان ؟
ووتى : ئاسایش و, دڵنیایى .
ووتم : رِات چیه به‌رامبه‌ر بازارِ ؟
ووتى : دڵى خه‌ڵكى بۆ لێده‌ده‌ین , وه براده‌ران لهوىَ كۆ ده‌كه‌ینه‌وه ده‌یانگه‌یه‌نین به نیاز و رِاز .
ووتم: چۆن خه‌ڵك گومرِا ده‌كه‌ى ؟
ووتى : گومان , تیاترۆ , دڵنیایى , گۆرانى , به شههوهتهكهى .
ووتم : چۆن ئافره‌تان گومرِا ده‌كه‌ى ؟
ووتى : لاسایى كردنه‌وه , ته‌رك كردنى فرمانه‌كان , كردنى حه‌رامه‌كان , سفوریهكهى .
ووتم : زاناكان چۆن گومرِا ده‌كه‌ى ؟
ووتى : به ئاره‌زوى ناو ده‌ركردن , سهرسورِمان , حه‌سودى , لوتبهرزیهكهى .
ووتم : ئه‌ى خه‌ڵكى به گشتى چۆن گومرِا ده‌كه‌ى ؟
ووتى : به قسه‌ى وا كه هیچ نرخێكى نیه , به‌باس كردنى خه‌ڵكى , به قسه هێنان و بردن له نێو خه‌ڵك و هاورِێیهكهى .
ووتم : گه‌نجان چۆن گومرِا ده‌كه‌ى ؟
ووتى : به گاڵته‌و گه‌پ , شاردنه‌وه‌ى یاساكان و كردنى حه‌رامه‌كان , خۆشه‌ویستى , ئه‌ڤینى له‌گه‌ڵ دڵداره‌كه‌ى .
ووتم : چۆن بازرگانه‌كان گومرِا ده‌كه‌ى ؟
ووتى : به قه‌ده‌غه كردنى خێر‌و به‌خشین , زیادهرِۆیى له ماڵ سه‌رف كردن , به رِِیبا له كرِین و فرۆشتندا له دوكانه‌كه‌ى.
ووتم : هه‌ڵوێستت به‌رامبه‌ر حوكمرِانى جوله‌كه ( إسرائیل )چى یه ؟
ووتى :ئاگات له خۆت بىَ له باس كردنى خه‌ڵك غه‌یبه‌ته , غه‌یبه‌ت كردن كاره‌ساته , ئیسرائیل وڵاتێكى خۆشه‌ویسته و له دڵ نزیكه .
ووتم : عیلمانیه‌ت ؟
ووتى : دڵنیاكردن و فرِوفێڵه , هه‌ر كه‌سێك ناوى نان ئه‌وه ناوى له من ناوه , برِوامان گێرِاوه به عیلمانیه‌ت .
ووتم : هه‌ڵوێستت به‌رامبه بانگ خوازان ؟
ووتى : سزایاندام , ماندویان كردوم , پیریان كردوم , ئه‌وه‌ى من دروستى ده‌كه‌م دهیرِوخێنن , كاتێك گۆرانى ده‌ڵێم قوئان ده‌خوێنن , كاتێك دێم په‌نا ده‌گرن .
ووتم : ده‌باره‌ى ئیزاعه‌ى به‌ریتانى چى ده‌ڵێى ؟
ووتى : ژه‌هرى له ناو چهورایى ده‌كه‌ین , جه‌نگ ده‌كه‌ین له نێوان عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م ( جگه له عه‌ره‌ب ) , هه‌ڵى ده‌كێشین له‌سه‌ر سته‌ملێكراو و له سه‌ر سته‌م .
ووتم : چیت له قه‌له رِهشهكه كرد ( ئه‌و قهلهرِهشهى بووه پێشه‌نگ , بۆ قابیل كه هابیلى كوشت )؟
ووتى : به‌سه‌ر براكهیماندا زاڵ كرد تا كوشتى و ناشتى له ژێر خۆڵ تا بزرى كرد .
ووتم : چیت له قارون كرد ؟
ووتى : پێم ووت ئه‌م گه‌نجینه بپارێزه ئه‌ى كورِى پیر , ده‌به‌یه‌وه خاوه‌ن نیشانه‌و كه‌سێتى وبیر.
ووتم : چیت به فیرعه‌ون ووت ؟
ووتى : ئه‌ى گه‌وره‌ى كۆشك , بڵىَ ئایا سامانى میێرم نیه , مسۆگه‌ره سه‌ركه‌وتنت .
ووتم : چى ده‌ڵێى ده‌رباره‌ى مه‌ى خۆر ؟
ووتى : پێم ووت بخۆره‌وه ... لابه‌رى غه‌م و په‌ژاره‌یه , ده‌رگاى ته‌وبه‌ش دیاره هه‌موو كات واڵایه .
ووتم : چى دهتكوژىَ ؟
ووتى : ئایه‌تى كورسى , دڵم پێى ته‌نگ دهبىَ , به‌ند كردنه‌كه‌م درێژه دهكێشىَ .
ووتم : خۆشه‌ویستترینى خه‌ڵكى به‌لاى تۆ كێن ؟
ووتى : گۆرانى بێژه‌كان , شاعیره‌كان فریو دراوه‌كان , سه‌رپێچى كاره‌كان , شێته‌كان , هه‌موو پیسهكى ئاژاوه گێرێنِ .
ووتم : زیاتر رِقت له كىَ ده‌بێته‌وه له خه‌ڵكى ؟
ووتى : ئه‌هلى مزگه‌وته‌كان , كرِنۆش به‌ره‌كان , سوژده به‌ره‌كان , زاهیده‌كان , په‌رستیاره‌كان , جه‌نگاوه‌ره‌كان .
ووتم : په‌نا به‌خوا له تۆ , بزر بوو نه‌ما , هه‌روه‌ك بڵێى رِۆچوبىَ له خۆڵدا , ئه‌مه پاداشتى درۆزنانه .
دوا داوامان سوپاس و ستایش بۆ كردگار
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » شه‌یتان واى له تۆش كردووه ؟؟ په‌نا به خوا له‌لایه‌ن » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]