تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

13

زۆر سوپاس بۆ تۆ 

تکایە گوڵی خەم ،،بە کوردی بنوسە

12

dastt xosh bet karasateky zor naxosha

11

سوپاس بۆ هەمووان

10

ba raste karasata  xwae gawra sabore kasu kare bdat neutralsad

9

Jaw Zard نووسی:

سوپاس بۆ ئێوە

دەست خۆش شەیدا چاکم کرد

ده‌سته‌ كانی تۆش خۆش

8

سوپاس بۆ ئێوە

دەست خۆش شەیدا چاکم کرد

7

Jaw Zard نووسی:

[size=24]
ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ له‌ شه‌وی‌ زاوایه‌تی‌، فیشه‌كێك ده‌نێت به‌ كه‌(لله‌)ی‌ سه‌ریه‌وه‌‌و خۆی‌ ده‌كوژێت، دوای‌ خۆی‌ چیرۆكێكی‌ ته‌مومژاویش بۆ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ جێدێڵێت.
http://a2.sphotos.ak.fbcdn.net/hphotos- … 3554_n.jpg
[/size]
س:ف.س

ده‌ سته‌ كانت خۆش كاكه‌ چاوزه‌رد ئه‌مه‌ی كه‌ له‌ نێو كه‌ وانه‌م ناوه‌ ده‌ سكاری بكه‌ چونكه‌ نوسینه‌ كه‌ی هه‌ڵه‌یه‌

6

ياس نووسی:

بێگومان ئه‌مه‌ بێ هۆنیه‌ ئه‌گه‌ر به‌ دڵی خۆی بووه‌
وکێشه‌یه‌کی نه‌بووه‌ چۆن له‌ رۆژێکی ئاوا خۆی ده‌کوژێت
ته‌نها ده‌ڵێم خودا سه‌بوری به‌ دڵی بوکه‌خان بدات ..


ده‌ست خۆش بێت..

5

بێگومان ئه‌مه‌ بێ هۆنیه‌ ئه‌گه‌ر به‌ دڵی خۆی بووه‌
وکێشه‌یه‌کی نه‌بووه‌ چۆن له‌ رۆژێکی ئاوا خۆی ده‌کوژێت
ته‌نها ده‌ڵێم خودا سه‌بوری به‌ دڵی بوکه‌خان بدات ..


ده‌ست خۆش بێت..

4

مه حاله لئ خوشبونى كاره ساتيكى زور ناخوش بوو

3

neutral  shtaki sayra dabi sababi xo koshtni ch bet
agar har kasak zani ba bo emash blaw bkatawa
xwa li xosh bet

2

به‌راستی کاره‌ساته‌

1

[size=24]
ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ له‌ شه‌وی‌ زاوایه‌تی‌، فیشه‌كێك ده‌نێت به‌ كه‌له‌ی‌ سه‌ریه‌وه‌‌و خۆی‌ ده‌كوژێت، دوای‌ خۆی‌ چیرۆكێكی‌ ته‌مومژاویش بۆ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ جێدێڵێت.
بوكێش له‌و شه‌وه‌دا كه‌ خواستی‌ هه‌موو كچێكه‌ بچێته‌ شه‌وی‌ هه‌نگوینییه‌وه‌، ئه‌وه‌ی‌ چاوه‌ڕوانی‌ نه‌كردووه‌ رویداوه‌: "هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ دوای‌ ته‌له‌فۆنێك خۆی‌ كوشتووه‌".

خۆكوشتنی‌ ئه‌و پۆلیسه‌ 33 ساڵه‌ له‌شه‌وی‌ زاوایه‌تیدا بووه‌ته‌ مایه‌ی‌ مشتومڕو پرسیاری‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی‌، هه‌ركه‌س له‌ ئاستی‌ خۆیه‌وه‌ لێكدانه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌كات‌و تێناگات بۆچی‌ خۆی‌ كوشتووه‌؟ ته‌نانه‌ت ئه‌فسه‌ر‌و پۆلیسه‌كانی‌ هاوه‌ڵیشی‌ به‌ روداوێكی‌ سه‌یر ناوی‌ ده‌به‌ن.

یه‌كێك له‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانی‌ به‌ خه‌مبارییه‌كه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات هێشتا كورسی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ی‌ بۆ شوێنه‌كه‌ نه‌براوه‌ته‌وه‌ "له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ی‌ هه‌ر خۆمان كوشت، ئه‌وه‌نده‌ هه‌ڵپه‌ڕین، ئه‌ویش به‌رده‌وام به‌ بزه‌و خۆشییه‌وه‌ سڵاوه‌كانی‌ ئێمه‌ی‌ ئه‌سه‌نده‌وه‌، به‌نیازبوین سبه‌ینێ‌ هه‌ڵبكوتینه‌ سه‌ری‌‌و كه‌مێك گه‌مه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ بكه‌ین‌و خواردنی‌ به‌یانی‌ بۆ ببه‌ین، نه‌ك ئێستا نانی‌ ته‌عزێكه‌ی‌ بخۆین".

یه‌كێك له‌و ماڵه‌ كۆنانه‌ی‌ خه‌بات، رۆژی‌ هه‌ینی‌ 21/7/2011 به‌ ئاهه‌نگی‌ كوڕه‌كه‌یانه‌وه‌ سه‌رقاڵبوون، هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ش شاییه‌كه‌یان لێبووه‌ته‌ شین‌و یادگارییه‌كی‌ تاڵ‌ له‌ بیره‌وه‌ریاندا جێگه‌ی‌ گرتووه‌، كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراو، كوڕه‌كه‌یان له‌و خانوه‌ی‌ بۆ ئه‌و بۆنه‌یه‌ بۆی‌ چۆڵ‌ كراوه‌ خۆی‌ كوشتووه‌.

كه‌رتی‌ پۆلیسی‌ سه‌را به‌ لافیته‌یه‌ك به‌ بیناكه‌یانه‌وه‌ هه‌واڵی‌ مردنی‌ شۆفێری‌ كه‌رته‌كه‌یانی‌ راگه‌یاندووه‌ به‌ روداوێكی‌ دڵته‌زێن. یه‌كێك له‌و كارمه‌ندانه‌ به‌ ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند چۆن دڵته‌زێن نه‌بێت "هاوه‌ڵه‌كه‌مان 10 رۆژ مۆڵه‌تی‌ بۆ هاوسه‌رگیری‌ وه‌رگرتووه‌، شه‌وی‌ گواستنه‌وه‌ خۆی‌ كوشتووه‌، نه‌ك كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ ئێمه‌شی‌ توشی‌ شۆك كردووه‌، ئه‌و كه‌سێك بوو ژیانی‌ خۆش ده‌ویست، زۆر سه‌یره‌ بۆچی‌ خۆی‌ كوشت".

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌رتی‌ سه‌را، نه‌قیب ئه‌كره‌م قادر سه‌باره‌ت به‌ مردنی‌ ئه‌و كارمه‌نده‌یان ده‌ڵێت "وه‌ك كاره‌كه‌ی‌ له‌ كه‌رته‌كه‌مان هیچ كێشه‌یه‌كی‌ له‌گه‌ڵ‌ كه‌سدا نه‌بووه‌، هه‌ر ئه‌ركێكیشی‌ پێسپێردرابێت، وه‌ك خۆی‌ جێبه‌جێی‌ كردووه‌‌و هه‌رگیز له‌ ده‌وامیش دوانه‌كه‌وتووه‌". بۆ ئاشنابوون له‌ كه‌سایه‌تی‌ كوژراوه‌كه‌، په‌یامنێره‌كه‌ی‌ ئاوێنه‌ سه‌ره‌تا له‌و ئه‌فسه‌رانه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌ كه‌ به‌رده‌وام ناوبراو وه‌ك شۆفێر كاری‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌واندابووه‌. یه‌كێكیان وتی‌ "ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌كی‌ ئاسایی‌ بووه‌‌و باوه‌ڕناكه‌م عیشقێكی‌ هه‌بوبێت، چونكه‌ هه‌رگیز لێیده‌رنه‌كه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و عاشق بوبێت، ئه‌و له‌و كه‌سانه‌ش بوو كه‌ زۆر به‌كه‌می‌ ته‌له‌فۆنیشی‌ بۆ ده‌هات، ته‌نانه‌ت دوای‌ ماره‌كردنی‌ ئه‌و كچه‌ كه‌ خزمی‌ نزیكی‌ خۆیانه‌، شیرینی‌ هێنا بۆ هه‌موو فه‌رمانگه‌كه‌‌و به‌ رواڵه‌ت زۆر دڵیشی‌ به‌و هاوسه‌رگیرییه‌خۆش بوو، رۆژێك له‌ لای‌ ئێمه‌ ده‌رده‌ دڵی‌ خۆی‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌كردووه‌، به‌ڵام تابڵێی‌ دڵی‌ ناسكبوو". له‌گه‌ڕه‌كه‌كه‌شیان كه‌م كه‌س ده‌یناسن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ زۆر دیاری‌ كراو بووه‌، هاوسێ‌ ماڵێكیان ته‌نها ئه‌وه‌ی‌ وت "خۆی‌‌و براكانیشی‌ بێكێشه‌ن‌و له‌وانه‌ن دڵی‌ كه‌س عاجز ناكه‌ن، جوانه‌مه‌رگیش تا بڵێی‌ كوڕی‌ چاك بوو".

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ دۆسێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كه‌ پێیباش نه‌بوو ناوی‌ ئاشكرا بكرێت، رایگه‌یاند "روداوه‌كه‌ ته‌مومژاوییه‌، له‌گه‌ڵ‌ هیچ كه‌سێك كێشه‌ی‌ نه‌بووه‌، ئه‌و ته‌له‌فۆنه‌ی‌ بۆی‌ كراوه‌ وه‌كو كلیلێكه‌، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ ئه‌وه‌ش پاڵنه‌ربوبێت، لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ریده‌خات، ناوبراو سوور بووه‌ له‌ خۆكوشتن، ته‌نانه‌ت ده‌مانچه‌كه‌ی‌ زۆر له‌سه‌ری‌ نزیك كردووه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ مه‌جالی‌ رزگاربوونی‌ نه‌بێت‌و ده‌نگیشی‌ نه‌یه‌ت. له‌ لێدوانی‌ كه‌سوكاره‌كه‌شی‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌ ره‌زامه‌ندی‌ خۆی‌ ئه‌و كچه‌ی‌ هێناوه‌‌و له‌و ماوه‌یه‌ی‌ كه‌ مانگێك ده‌سگیرانداربووه‌، گازه‌نده‌ی‌ هیچ شتێكی‌ نه‌كردووه‌".

ئه‌و شه‌وه‌ بۆ بووكه‌خان "شه‌وی‌ هاوسه‌رگیری‌"، شه‌وێكی‌ شووم بووه‌، كه‌ یاره‌كه‌ی‌ دوای‌ ته‌له‌فۆن كردنێك خۆی‌ كوشتووه‌. هه‌ر به‌و هۆكاره‌شه‌وه‌ بوكێ‌ له‌بری‌ مانه‌وه‌ی‌ له‌ ژوری‌ نوستندا، بێیار ئه‌و شه‌وه‌ی‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌دا به‌سه‌ر بردووه‌.

ماڵه‌كانی‌ قه‌ره‌تۆغان ئه‌و ناوچه‌یه‌ی‌ وه‌ك قه‌راغ شاری‌ سلێمانی‌ لێهاتووه‌، ناوچه‌یه‌كه‌ تازه‌ ئاوه‌دان بووه‌ته‌وه‌، ماڵه‌كان له‌ ئێواره‌وه‌ گوێبیستی‌ هه‌لهه‌له‌و شادی‌ هاوسێ‌ ماڵێكیان بوون، به‌ بۆنه‌ی‌ ژن گواستنه‌وه‌‌و ئاهه‌نگی‌ شادی‌ بوك‌و زاوایه‌كه‌وه‌، هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ له‌ هه‌مان ماڵدا كه‌ بوك‌و زاوای‌ تیابووه‌، چه‌ند كاتژمێرێكی‌ تێنه‌په‌ڕاندووه‌ گوێیان له‌ ته‌قه‌ ده‌بێت‌و گریان‌و قیژه‌ی‌ بوكێ‌. ئاهه‌نگه‌كه‌ ده‌بێته‌ شین‌و تا دره‌نگانی‌ شه‌و، گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ فڕكه‌ فڕكی‌ ئۆتۆمبیله‌كانی‌ پۆلیس‌و ئاسایش، هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ش بۆ زۆربه‌ی‌ ماڵه‌كان تا ماوه‌یه‌كی‌ زۆر ئه‌و روداوه‌ وه‌ك خۆیان ئاماژه‌ی‌ بۆ ده‌كه‌ن، بووه‌ته‌ مایه‌ی‌ مشتومڕكردن.


http://a2.sphotos.ak.fbcdn.net/hphotos-ak-snc6/284678_238610376161330_100000371088288_806057_2233554_n.jpg
[/size]


س:ف.س