سوپاس بۆ وهڵامهكانتان
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » ناوبژیوانانی عێراقی یاریی نێوان هەولێر و زەورا بەڕێوە دەبەن » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاس بۆ وهڵامهكانتان
هیوادارم یانەی زەورا نەیباتەوە:)
دەست خۆش
sarkawt bo qalay holako bazen
hiwae sarkawtn bo yaneye hawler daxwazm
ههرچهنده سیقه نیه به ناو بژیوانانی عیراق بهلام پشت به خوا سهردهکهوین
دهست خۆس
ده ست خۆش به هیوای سهركهوتن بۆیانهی هه ولێر
(ئاكانیوز) ـ ئەمڕۆ چوارشەم سەرۆكی لێژنەی ناوبژیوانان لە یەكەتیی تۆپی پێی عێراق رای گەیاند، یەكەتیی تۆپی پێ بڕیاری داوە دەستەیەكی ناوبژیوانیی عێراقی یاریی كۆتای خولی بژاردە بەڕێوە دەبەن، كە بڕیار وایە ناوەڕاستی ئەم مانگە لە نێوان هەردوو یانەی هەولێر و زەورا بەڕێوە بچێ.
تاریق ئەحمەد بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، جێی سەرسڕمانە سەرۆكی یانەی هەولێر عەبدوڵا مەجید داوای كردووە ناوبژیوانانی بیانی یاریی كۆتای خولی بژاردە لە نێوان هەردوو یانەی هەولێر و زەورا بەڕێوە ببەن بەو بیانووەی دەنگ و هاواری هاندەران كاریگەریی بەسەر ناوبژیوانانی عێراقییەوە هەیە و ئەمەش وا دەكات لە بەڕێوەبردنی یارییەكەدا سەركەوتوو نەبن.
ئەحمەد زیاتر گوتی "یەكەتیی تۆپی پێ توانای مادیی ئەوتۆی لە بەردەستدا نییە ناو بژیوانی بیانی بهێنێت بۆ بەڕێوەبردنی یارییەكە، چونكە ناوبژیوانانی بیانی لانی كەم 10 هەزار دۆلاریان دەوێ لە بەرامبەر بەڕێوەبردنی یەك یاریدا، ئەمەش كاریگەریی نەرێنی بەسەر بودجەی یەكتیی تۆپی پێیەوە هەیە كە بەحاڵ بەشێ چالاكییەكانی یەك وەرزی تۆپی پێ دەكات".
روونی كردەوە "ناوبژیوانانی عێراق توانایەكی بەرزیان هەیە و هیچیان لە ناوبژیوانی بیانی كەمتر نییە، چەندان یاریی یانەی هەولێریان بەبێ روودانی هیچ گرفتێك بەڕێوە بردووە، جگە لەمە ناوبژیوانانی خۆمان سەرجەم تایبەتمەندییەكانی ناوبژیوانانی بیانییان هەیە و شایستەی ئەوەن یاریی كۆتای خولی بژارەدەی عێراق بەڕێوە ببەن".
یەكەتیی تۆپی پێی عێراق بڕیاری داوە یاریی كۆتای خولی بژارەدەی عێراق لە تۆپی پێ، رۆژی دووشەمی داهاتوو سەعات 9ی ئێوارە لەسەر یاریگەی شەعبی نێودەوڵەتی بەڕێوە بچێ و دەستەیەكی ناوبژیوانی عێراقیش یارییەكە بەڕێوە دەبن كە چەند سەعاتێك بەر لە دەستپێكردنی یارییەكە ناوەكانیان ئاشكرا دەكرێت.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » ناوبژیوانانی عێراقی یاریی نێوان هەولێر و زەورا بەڕێوە دەبەن » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]