ده ست خؤس زورجوانة
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » دۆزخ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده ست خؤس زورجوانة
ده ست خؤس زورجوانة
(عبدالله) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (دۆزه‌خ ده‌هێنرێت حه‌فتا هه‌زار جڵه‌وی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ههرجڵهوێكدا حه‌فتا هه‌زار فریشته هه‌ن ڕایده‌كێشن).
(ابی هریره)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ:
(نعمان)ی كوڕی (بشیر) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (سووكترین سزای ئه‌هلی دۆزه‌خ سزای كه‌سێكه كه جووتێ نه‌علی ئاگرینی له‌پێدایه، مێشكی سه‌ری پێیانه‌وه ده‌كوڵێ وه‌ك چۆن مه‌نجه‌ڵی ئاو ده‌كوڵێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا وانابینێت كه‌كه‌س له‌و سزای سه‌ختتر بێت، كه‌چی ئه‌و له‌هه‌موویان سزای سووكتره).
له‌كاتێكدا ئێمه له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا بووین (صلی الله عليه وسلم) گوێی له گرمه‌یه‌ك بوو، پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (ده‌زانن ئه‌وه چی بوو) وتمان: خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا زاناترن، فه‌رمووی: (ئه‌وه به‌ردێك بوو فڕێدرایه ناو دۆزه‌خه‌وه، حه‌فتا پایزه ڕۆده‌چێت ئێستا دای له بنه‌كه‌ی
(أبی هریره)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (به‌هه‌شت و دۆزه‌خ مشت و مڕیان بوو، دۆزه‌خ وتی: من تایبه‌ت كراوم به خۆبه‌زل زان و مل هوڕه سته‌مكاره‌كان به‌هه‌شتیش وتی: باشه من چیمه وا ههركهسانی زه‌بوون و لاواز و بێسهرو ساخته و ڕازونیاز نه‌بێت نایه‌ته ناوم؟ خوای باڵا ده‌ستیش به به‌هه‌شتی فه‌رموو: ئه‌ی به‌هه‌شت تۆ به‌زه‌یی منی به‌تۆ به‌زه‌یی دهنوێنم بۆ هه‌ر كه‌س بمه‌وێت له به‌نده‌كانم. به دۆزه‌خیشی فه‌رموو: ئه‌ی دۆزه‌خ تۆیش سزای منی، هه‌ر كه‌س بمه‌وێت له‌به‌نده‌كانم به تۆ سزای ده‌ده‌م، هه‌ر یه‌ك له ئێوه پڕ به‌پڕی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئاگر: پڕ نابێت تاوه‌كو خوای به‌رز و بڵند پێیه‌كی [قودره‌تی] پیاده‌نێت. ئینجا دۆزه‌خ ده‌ڵێت: به‌سمه، به‌سمه، ئیتر له‌وێدا دێته‌وه یه‌ك و پڕبه‌پڕی، خوایش سته‌م له هیچ كام له‌دروست كراوه‌كانی ناكات. به‌هه‌شتیش پڕ نابێت تا خوا جۆره دروست كراوێكی بۆ به‌دی ده‌هێنێ).
نوسین فقێ احمدیوسف
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » دۆزخ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]