دة ستةكانت خؤش بيت[size=16][/size]
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » نامە » < گوێ له ئامۆژگاری مه‌گره!! > » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دة ستةكانت خؤش بيت[size=16][/size]
سوپاس بۆ ئێوه به‌ڕێزان: شه‌یدا، ئایه، ڕێكاردۆ، چیا، چاو زه‌رد، یاس.
خۆشحاڵ بووم به په‌یامه‌كانتان.
هۆنراوەیەکی زۆر خۆش بوو دەستی تۆ نووسەریش بەردەوام بێ
بەس ئەمە بۆ لە پەیامی تایبەتییە؟؟
- سڵاو چاو زه‌رد.
خۆی ده‌شێ له سێ شوێن هه‌ڵواسرێ، په‌یامه تایبه‌تییه‌كان، وتهكان، شیعر.
ئیدی وام هه‌ست كرد زێتر خۆی له قه‌ره‌ی په‌یامێكی ئاگاداركه‌ره‌وه ده‌دات، بۆیه
لێره‌م هه‌ڵواسی.
زۆر واتادار بوو ،ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت
کاک سه‌رهه‌نگ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ت جوان بوو...
دةس خؤش كاك سةرهةنك هؤنراوةيةكى جوان بو سوباس بؤ دانانى
هۆنراوەیەکی زۆر خۆش بوو دەستی تۆ نووسەریش بەردەوام بێ
بەس ئەمە بۆ لە پەیامی تایبەتییە؟؟
[size=16]هه‌موویم خوێنده‌وه، زۆر سه‌رنجی راکێشام:)
ده‌ستی تۆۆ کاکه حه‌مه خۆش بێت ، به‌رده‌وام بی...[/size]
[size=16]هه‌موویم خوێنده‌وه، زۆر سه‌رنجی راکێشام:)
ده‌ستی تۆۆ کاکه حه‌مه خۆش بێت ، به‌رده‌وام بی...[/size]
ده‌سته‌كانت خۆش كاكه سهرهه نگ ماندونه‌بی زۆر جوانه ده ستی تۆونوسهریش خۆش
گۆرانییه‌كی باڵنهكراو
< گوێ له ئامۆژگاری مه‌گره! >
([size=9]حمه‌سه‌عید حه‌سه‌ن[/size])
بۆ وڵاتێ مه‌گه‌ڕێوه
كه‌سێكی تێدا نه‌مابێ
له‌نزیكه‌وه بتناسێ.
چونكه هێشتا ده‌ژیت هه‌قه
هیچ گله‌یی
له به‌ختی كه‌چی خۆت نه‌كه‌ی،
چونكه هیچی وا شك نابه‌ی
بترسی له كیست بچێ،
كه‌واته زۆر له باڵنده ئازادتری.
چونكه ده‌فته‌ری ژیانت
ڕووپهلێكی گه‌شی تیایه
هیچ ترست له مردن نه‌بێ،
به‌سه‌ر كه‌سدا سه‌ر مه‌كه‌وه،
به‌سه‌ر خودی خۆتا زاڵ به،
په‌یكه‌ری خۆت بڕووخێنه،
جادووگه‌رێكی وه‌هابه،
له قوڕی په‌یڤ،
زێڕی شیعر بخولقێنه،
شیعرێ ڕوح بێنێته سه‌ما.
بڕۆ له‌سه‌ر لوتكه‌ی بژی،
ژیان له‌وه مه‌زنتره
له پێناوی بژێویدا
به فیڕۆی ده‌ی.
لێ نه‌گه‌ڕێی جله‌وی ئه‌سپی ژیانت
به ده‌ست كه‌سی دییه‌وه بێ.
بۆ ئه‌وه‌ی شتی نوێ بڵێی
گوێ له ئامۆژگاری مه‌گره.
ئه‌گه‌ر توانای ئه‌وه‌ت نه‌ما
هه‌ست و سۆزی پاكژی خۆت،
له چوارچێوه‌ی باڵاترین زمان بگری،
ده‌ستبه‌رداری نووسین ببه.
خۆكوشتن هه‌ر ئه‌وه نییه،
به گولـله‌یه دوایی به ژیان بهێنی،
ئه‌وه‌شه هیچت پێ نه‌بێ و هه‌ر بنووسی.
گه‌ر به چاوی كه‌سێكی دی
سه‌یری باڵای دنیا ده‌كه‌ی،
لافی ئه‌وه لێ مه‌ده تۆ،
دنیا له‌و جوانتر ده‌بینی.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر
شانی كه‌سێكی تره‌وه
سه‌رنجی ده‌وروبه‌ر ده‌ده‌ی،
پێت وا نه‌بێ
تۆ له‌و دوورتر ده‌بینی.
گه‌ر ده‌ته‌وێ ده‌نگت نه‌مرێ،
بڕۆ به ڕوح به‌سته بڵێ،
نه‌ك به گه‌روو.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه موزیك
له شیعره‌كانت بچۆڕێ
هه‌وڵ بده
منداڵه‌كه‌ی ماڵی ناخت
گه‌وره نه‌بێ.
هه‌تا ڕوحت چرایه‌كی داگیرساو بێ،
ترست له تاریكیی نه‌بێ،
ئه‌گه‌ر گیڤارات خۆش ده‌وێ،
له كوێ چه‌وسانه‌وه هه‌بوو
ئه‌وێ بكه به زێدی خۆت.
بڕۆ گومان بورووژێنه،
هیچ هه‌قی یه‌قینت نه‌بێ،
هه‌ر نهێنی بدركێنه،
هیچ هه‌قی ئاشكرات نه‌بێ.
هه‌ر دوودڵ به،
باسی دڵنیایی مه‌كه،
باسی داری سه‌رئاوكه‌وتوو بۆ كه‌س مه‌كه،
وێنه‌ی گابهردێ بكێشه،
گه‌ر سه‌ر ئاو كه‌وت.
كه هاوژینێ هێنده زه‌حمه‌ته په‌یدا ببێ،
په‌یداكردنی هاومهرگێ،
له مه‌حاڵیش ئه‌سته‌متره.
په‌یڤه‌كانت ئه‌گه‌ر له دڵی خۆته‌وه
ههڵنهقوڵێن،
به ئومێدی ئه‌وه مه‌به،
له دڵی كه‌سانی تردا جێگیر ببن.
زمانێ بدۆزه‌وه نوێ،
زمانێ كه له زمانی هیچ كه‌س نه‌چێ،
(زمان شتێ نییه بچی
له زانستگه فێری ببی،
ده‌شێ له كارگه‌یه‌كدا یان كێڵگهكدا تووشی ببی.)
ئه‌گه‌ر كه‌سێكت خۆش ناوێ،
ئه‌گه‌ر كه‌سێ ژیانی داگیر نه‌كردووی،
شیعر مه‌ڵێ،
ئاخر ئه‌وی ئاشق نه‌بێ،
ناتوانێ ببێ به شاعیر.
گه‌ر بزانی شیعر چییه،
ئه‌وه‌ش ده‌زانی نووسینی شیعری تازه،
گرانتره له هی دێرین.
ملی هیچ ڕێگه‌یه مه‌گره،
ڕێیه‌كی نوێ بدۆزه‌وه.
خۆت به ده‌می هیچ شهپۆڵێكهوه مه‌ده،
سواری ئه‌سپی شه‌پۆڵێ به.
پێت وا نه‌بێ
خودا فه‌رامۆشی كردووی،
نا، جوانترین غه‌زه‌بی له تۆ گرتووه،
ئه‌وه نییه تۆی بۆ شیعر خولقاندووه.
مافی ئه‌م بابه‌ته پارێزراوه بۆ: www.ysm21.net
یانەی سەرهەنگ موحسین » نامە » < گوێ له ئامۆژگاری مه‌گره!! > » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]