تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

ســــــــــــــــــــــــوپاس

2

دةست خوش بو ئةم زانيارية

1

[size=16]ویندۆز٨ لەهەموو یەکەکاندا کاردەکات

پرۆژەی داڕشتنی ویندۆز ٨ «Windows 8» لە هاوینی ٢٠٠٩ دا و پێش وەشانی ویندۆز٧ دەستیپێکرد و پێناچێت تا مانگی نیسانی ٢٠١٢ بێتە وەشاندن.
بە وتەی پسپۆڕی مایکرۆسۆفت "Mary-Jo Foly" وەشانی تاقیگاری ویندۆز٨ لە کۆنفرانسی پێشخەرانی Build لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلول دا نمایشدەکرێت.
بەپێی ئەم کۆنگرەڕۆژنامەگەرییەی مایکرۆسۆفت ، ویندۆز ٨ پشتگیری هەموو ئامێرەکان دەکات، هەر لە ٨ ئینجەوە ......تا گەورەترین ئامێرەکانی کۆمپیوتەر بە تەختەمێزەکانیشەوە.
مایکرۆسۆفت تا ئەمڕۆ زۆر قرچۆک بوو لە بڵاوکردنەوەی زانیاری دەربارەی ئەم وەشانەی ویندۆز،تەنیا چەند زانیاریەکی کەمی بڵاوکردبۆوە وەکو پشتگیریSystem - on- chip ەو چارەسەرکەری ARM ە (Advanced RISC Machine)، بەڵام هەنوکە هەندێک زانیاری نێوانەڕووی بەکاربەر (user interface) ی بڵاوکردۆتەوە لەوانە، ئەم سیستەمە پشتگیری ساوپەردە(تەچ) دەکات وە هەروەها ئەتوانرێت وەکو کۆمپیوتەری ئاسایی ، مشک و تەختەکلیل بەکاربهێنرێت.
پەڕەی دەستپێکی وەکو ئەم وێنەیەی خوارەوەیە.

ئەو تولئامرازەی Start ی لەسەرە گۆڕاوە بۆ تۆڕیکی خانەخانەیی لە نەرمەواڵەکان و بەکارهێنەر خۆی دەتوانێت ڕێکیانبخات وە نوێکردنەوەی ویندۆز لە کاتی خۆیدا لەوێدا پەیدادەبێت.
هەریەک لە پرۆگرامەکان لەسەر ڕوومێزەکە بە شێوەیەکی جیاواز لە ئایکۆن دەردەکەون و مایکرۆسۆفت ناوی ناوە "Flis" ، ئەم فلیسانە جێگەی وینۆچکە (ئایکۆن) دەگرێتەوە، لەبەرئەوەی گەورەترەو زانیاری زیاتریش لەخۆ دەگرێت، هەروەها لە کاتی چوونەژوورەوەی ویندۆز پەنجەرەیکی (فلیس) مان بۆ دەکرێتەوە.
بەپێی ئەم گرتەڤیدیۆیەی خوارەوە کە " Jensen Harris" بەڕێوەبەری تیمی Microsoft Windows User Experience مانگی شەش بڵاویکردەوە، ویندۆز ٨ پشتگیری تەختەکیلی گریمانەیی ساوپەردەیی ( Touchscreen Virtual Keyboard) دەکات.

ئەگەر خوازیاری بینینی ئەم گۆڕانکاریانەی ناتەوێ چاورێبکەیت تا وەشاندنی ئەوائەتوانیت پرۆگرامی Windows 8 UX Pack 2.0 ە دابگریت کە پرۆگرامێکی خۆڕاییە، هەڵدەسێت بە نمایشکردنی ویندۆز٨ ، بەڵام ئەم پرۆگرامە تەنیا بەکارهێنەرانی ویندۆز٧ ئەتوانن تاقیبکەنەوە.
گۆڕانکاریەکی بەرچاویش لە Task Manager کراوە، لێرەدا بەکارهێنەر دەتوانێت چارەسەرکەرێک (پرۆسێسەر) وەگەڕبخات و بەئاسانی لێی تێبگات ، هەروەها چارەسەرکەرەکان جیاکراونەتەوە ئەوانەی ویندۆز لەگەل پرۆگرامەکانیتردا و تێکستەکان بەشێوەیەکی گەورەتر دەردەکەون ، بەڵام بەکارهێنەری ئەتوانێت وەکو Task Manager ئاسایی لێبکاتەوە.
پرۆگرامەکانی ویندۆز٨ لەسەر بنچینەی HTML 5, JavaScript و CSS داڕێژراون بۆ ئەوەی ئاسانتر بە وێبگەکانەوە گرێبدرێن و هەروەها مایکرۆسۆفت بەڵینی داوە باشتر پەیوەندی نێوان پرۆگرامەکان و گواستنەوەی داتائەنجامبدرێت و هەموو ئەوپرۆگرامانەی کە لەویندۆز٧ دا کاردەکەن ئەبێ بێکێشە لەویندۆز٨ دا کاربکەن بە پێچەوانەی ئەو کیشانەی لەڤیستادا ڕووبەڕوومان بوونەوە.
دواکاری پێوسیت بۆ سیستەم بەهەمان شیوەی ویندزۆ٧ دەبێت و بگرە کەمتریش بیرگەی پێوسیت دەبێت بەو واتایەی کە کۆپیوتەرە کۆنەکانیش بتوانن بەکاریبهێنن.
بەپێی مایکرۆسۆفت، ویندۆز٨ ئەبێت زۆر زیرەک بێت «intelligent» لە خۆگونجاندنی لەگەڵ ڕەقەواڵەی ئامێرەکان و ناسینەوەیان.
هەروەها گۆڕانکاری لە سیستەمی پیشاندانی Explorer دا کراوە تولئامرازی «ribbon» لەخۆگرتووە وەکو ئۆفیسی نوێ دەردەکەوێت.
لە رووی پاراستنیشەوە گۆڕانکاری کراوە لەوانە فلتەری «SmartScreen» وەکو لە IE 9 دا ئاگاداری بەکارهێنەردەکاتەوە لەو ماڵپەڕانەی کە مەترسیدارن، ئەم کردارە هەلدەسێت بە ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەر لەکاتی سەردانی ئەو مالپەڕانەی ڤایرۆس و کۆدی تێكشکینەریان تێدایە.
ئەم کردارە لە IE8 دا دروستکرا دوای ئەوە پێشخرا بۆ IE9 ، هەنوکە دەیانەوێت لەوێندۆزدا٨ بیچەسپێنن، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە سیستەمەکە پێویستی بە ئەنتی ڤایرۆس نەبێت بۆ پاراستنی.
ئەم کردارانە تا ئێستا لە پێشخستندان و بۆی هەیە گۆڕانکاریان تێدابکرێت تاکو لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلول یەکەم وەشانی تاقیگاری دەوەشینرێت.
[/size]