تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

8

سوپاس بۆ ئێوه‌

7

ده‌ سته‌ كانت خۆش ماندونه‌بی

6

smileدةست خوش

5

سوپاس کاک ئاسۆس

4

ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌و بابه‌ته‌

3

سوپاس یاس خان

2

من ئاوی لیمۆ به‌باشترینیان ده‌زانم ،،ده‌ست خۆش زانیاری به‌ سود بون

1

[size=16]خاتوو جیل فاریر هولز پسپۆرى جوانكارى ده‌لێت" چه‌ندین رێگاى سروشتى هه‌ن كه‌ زۆر ده‌وله‌مه‌نترن له‌ به‌كارهێنانى كرێمى جوانكارى و به‌كارهێنانى لێزه‌ر بۆ سپی كردنى پێستى ده‌م و چاو ، وه‌ ئه‌گه‌ر بێتو به‌ شێوه‌یه‌كى رێكۆپێك به‌كاریان بهێنین ، ئه‌وا ڕه‌نگى پێستى ده‌م و چاو ده‌كاته‌وه‌ .

هولز وتیشی" شه‌ش جۆرى خۆراك هه‌ن كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى فراوان كارده‌كه‌ن بۆ سپی كردنى ڕوخسار ، له‌وانه‌ش لیمۆ و باوى و ته‌ماته‌و په‌تاته‌و میوه‌ى پاپایا و شیر .

لیمۆ : ناسراوه‌ به‌ سپیكه‌ره‌وه‌ى سروشتى به‌هۆى مادده‌ ترشه‌كه‌ى سوود به‌ پێست ده‌گه‌ینێت ، وه‌ ئه‌گه‌ر ملاكێك شه‌ربه‌تى لیمۆ له‌گه‌ل ملاكێك ئاوى گۆڵ تێكه‌ل بكرێت ، پاشان به‌هۆى پارچه‌ په‌مۆیه‌كه‌وه‌ له‌ ڕۆخسار بدرێت بۆ ماوه‌ى 15 خۆله‌ك و دواتر بشۆرێت ، ئه‌وا باشترین رێگایه‌ بۆ سپی كردنى ده‌م و چاو .

باوى: باوى یارمه‌تى سپی كردن و بریقه‌داركردنى ده‌م و چاو ده‌دات ، كاتێك باوى وورد بكرێت و له‌گه‌ل شیر تێكه‌ل بكرێت ، پاشان له‌كاتى نووستندا تا به‌یانى له‌ پێستى ده‌م و چاو بدرێت ، كه‌ بۆ ماوه‌ى 15 ڕۆژ ئه‌م به‌كارهێنانه‌ به‌رده‌وام بێت ، ئه‌وا جیاوازیه‌كى زۆر له‌ ڕۆخساردا دروست ده‌كات .

ته‌ماته‌: ته‌ماته‌ له‌ هه‌موو جۆره‌كانى تری میوه‌و خه‌زره‌وات زیاتر له‌ ڤیتامین "C" پێكهاتووه‌ ، وه‌ ئه‌م ڤیتامینه‌ سپی كه‌ره‌وه‌ى سروشتیه‌ . گۆشراوه‌ى ته‌ماته‌یه‌كى بچووك له‌گه‌ل سێ دلۆپ لیمۆ و كه‌وچكێكى بچووكى ئاوى گۆڵ تێكه‌ل بكرێت و بۆ ماوه‌ى 15 خۆله‌ك له‌ پێستى ده‌م و چاو بدرێت ، ئه‌وا باشترین ده‌رئه‌نجامه‌ بۆ سپی كردنى پێست .

په‌تاته‌: ئاوى په‌تاته‌ باشترین خاوێنكه‌ره‌وه‌ى پێستى ده‌م و چاوه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل هه‌نگوین تێكه‌ل بكرێت ، پاشان بۆ ماوه‌ى 20 خۆله‌ك له‌ ڕوخسار بدرێت ، ده‌كرێت بۆ هه‌موو جۆره‌كانى ڕۆخسار به‌كاربهێنرێت .

پاپایا: پاپایا میوه‌یه‌كه‌ له‌ناوچه‌ى هێلى یه‌كسانى گۆى زه‌وى پێده‌گات ، كه‌ له‌ رێژه‌یه‌كى باشی ئه‌نزیمى كردنه‌وه‌ى ڕه‌نگى ڕوخسار پێكهاتووه‌ ، ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژێك بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ 15 خۆله‌ك به‌كاربهێنرێت ، ئه‌وا پێستى ده‌م و چاو سپی ده‌كات .

شیر: سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى ڤیتامین "C"یه‌و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل چاره‌كێك كه‌وچكى كركم تێكه‌ل بكرێت و بخرێته‌ ناو بوتلێكه‌وه‌ ، پاشان ڕۆژانه‌ بۆماوه‌ى 15 خۆله‌ك به‌كاربهێنرێت ، گرنگیه‌كى تایبه‌تى ده‌بێت له‌ بریقه‌داركردنى پێستى ڕوخسار .

ktv[/size]