[size=24]سوساپ بۆبه‌ژداریت به‌ڕیز هیمن.بێگومان ناتوانین پاداشتی ماندوو‌و بون و خهمخۆریهكانیان بده‌ینه‌وه[/size]
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وته » درۆكانى دایكم یان ....؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
[size=24]سوساپ بۆبه‌ژداریت به‌ڕیز هیمن.بێگومان ناتوانین پاداشتی ماندوو‌و بون و خهمخۆریهكانیان بده‌ینه‌وه[/size]
ده ستت خوش بيت به راستى كاميكمان ناتوانين باداشتى دايكمان به درووستى بده ينه وه
ده ست خوش كاك هةلويست جاريكيى تر خويندبمووة سه ركه وتوبيت
سوپاس بۆتۆ براكه‌م ده‌ستی تۆش خۆش بێت.سه‌ركه‌وتووبیت
ده‌سته كانت خۆش ماندونه‌بی مرۆڤ هه‌تا نه بێ به‌باوك نازانێ به خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ چهندهزۆری ئه وێت تاخێزانی خۆت واته هاوسه‌ری ژیانت نه بینیت كه چۆن به منداڵه كه‌یه وه ماندوه نازانی دایك چه ندئه ركی بۆت كێشاوه
سوپاس بۆتۆ و قسه‌كانت مامۆستا شه‌یدا.زتهكانت زۆر راسته.به‌ڵام چیكهین ئه‌وشتانه دووباره‌و چه‌ند باره ئه‌بنه‌وه‌و به‌سه‌رمان تێپه‌ڕ ئه‌بن
ده‌سته كانت خۆش ماندونه‌بی مرۆڤ هه‌تا نه بێ به‌باوك نازانێ به خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ چهندهزۆری ئه وێت تاخێزانی خۆت واته هاوسه‌ری ژیانت نه بینیت كه چۆن به منداڵه كه‌یه وه ماندوه نازانی دایك چه ندئه ركی بۆت كێشاوه
ده ست خوش كاك هةلويست جاريكيى تر خويندبمووة سه ركه وتوبيت
[size=16]سوپاس بۆپه‌یامه‌كه‌تان كاك حوسێنی برام.
سه‌ركه‌وتووبیت[/size]
به‌راستی ده‌سته‌کانت خۆش زۆر به سوود بوو
[size=16]درۆكانى دایكم
دایكم هه‌موو كات رِاستى ناڵى:َ
بیرمه ٨ جار درۆى له‌گه‌ڵ كردم
١- هه‌ر له سه‌ره‌تاى له‌دایك بونم ده‌ستى پىَ كرد و من تاقه منداڵى خێزانه هه‌ژاره‌كه‌مان بوم كاتىَ كهمىَ برنجمان ده‌س كه‌وتایه ئه‌وا هى به‌رده‌مى خۆشى بۆ من دا ده‌نا و ده‌یوت : بخۆ رۆڵه گیان من برسیم نیه؟ ئه‌وه درۆى یه‌كه‌مى بوو.
٢- كه‌مى َ گه‌وره بوم و دایكم دواى ته‌واو كردنى كارى ماڵ به‌ره‌و رِوبارهكهى نزیك ماڵمان ده‌رۆیشت به‌ڵكه ماسیه‌ك بگرىَو من بیخۆم و گه‌شه بكه‌م . رۆژێك دووماسى گرت و ههردوكى ئاماده كردوو بۆ منى دانا ..منیش ده‌سم كرده خواردنى و بینیم دایكم گۆشتى ئێسكه‌كان وورده وورده لێده‌كاته‌وه و ده‌یخوا , ئه‌م دیمه‌نه ناخمى هه‌ژاند و ماسیهكهى ترم پێدا , بهلاَم وه‌رى نه‌گرت و هه‌ر زوو پێى دامه‌وه‌و ووتى : رۆڵه گیان ئه‌مه‌ش بخۆ نازانى من حه‌زم له ماسى نیه ..ئه‌وه‌ش درۆى دووه‌م
٣- كاتى چونه قوتابخانه‌م هات و پاره‌ى ته‌واومان نه‌بوو بۆ خه‌رجى قوتابخانه‌م , هه‌ربۆیه دایكم له‌گه‌ڵ یهكىَ كۆگاى جل و به‌رگ ریگ كه‌وت كه بۆى بفرۆشیت و به مالاَندا بگهرِىَ , شه‌وێكى باراناوى دایكم دوا كه‌وت , هه‌ر بۆیه منیش چومه ده‌ره‌وه‌و له ته‌نیشت شهقامهكانى نزیكمان بۆى گه‌رام , بینیم كۆمهلىَ كه‌ل و په‌لى هه‌ڵگرتوه‌و له ده‌رگاى مالاَن ده‌دات , منیش وتم دایه بگه‌رێوه دره‌نگه و دنیا سارده . ده‌توانى به‌یانى كاره‌كانت ته‌واو بكه‌ى , به زه‌رده‌خه‌نه‌وه ووتى : رۆله گیان من هیلاك نیم.
ئه‌مه‌ش درۆى سێه‌م بوو.
٤- كۆتا ساڵى تاقى كردنهوهم بوو دایكم سوور بوو له‌سه‌ر هاتنى له‌گه‌ڵم و له‌م گه‌رمیه چاوهرىَ هاتنه ده‌رم بوو, دواى ته‌واو بونم له تاقى كردنه‌وه هاتمه ده‌ره‌وه و دایكم توند له باوه‌شى گرتم و دوعاى سه‌ركه‌وتنى بۆكردم و په‌رداخێك شه‌ربه‌تى ساردى بۆ كریبوم هه‌ر چه‌ند باوه‌شى دایكم پرِ سۆز و فینكایى و ئاارمى بوو , منیش زۆر تینوم بوو خواردمه‌وه و بینیم دایكم عهرهقهى له نیو چاوان دیته خوارو په‌رداخه‌كه‌م پىَ دا و وتم دایكه بیخۆوه.. ووتى تۆ بیخۆوه ئازیزم من تینوم نیه .ئه‌مه‌ش درۆى چواره‌م
٥- دواى مردنى باوكم , دایكم به ته‌نها به‌رێوه‌بردنى ماڵى گرته ئه‌ستۆ و پێداویستى یه‌كانى دابین ده‌كرد, ژیان زۆر قورس و ئاڵۆز بوو بۆمان و زۆر برسیمان بوو, مامم پیاوێكى باش بوو دراوسێمان بوو, به پێى برسێتیمان خواردنى بۆ ده‌ناردین . دراوسێكانمان كه بینینان گوزه‌رانمان به‌ره‌و خراپى ده‌روا , به دایكمیان وت بۆ شوو ناكه‌ى وا ته‌مه‌نت كه‌مه‌و وه سه‌رپه‌رشتیتان بكات ؟ دایكم رازى نه‌بوو وتى: من پێویستیم به خۆشه‌ویستى نیه .. ئه‌مه درۆى پێنجه‌م.
٦- خوێندنم ته‌واو كردوو له زانكۆ ده‌رچوم و دامه‌زرام , وتم ئێسته كاتى ئه‌وه‌یه دایكم پشوو بدات و من كارى ماڵ به‌رێوه به‌رم , ئه‌وكاته دایكم ته‌ندروستى ته‌واو نه‌بوو نه‌یده‌توانى مالاَن بگهرىَ , ته‌نها له بازار به‌یانیان سه‌وزه‌ى ده‌فرۆشت و ِرازى نه‌بوو واز له‌م كاره بێنىَ , منیش به شێك له موچه‌كه‌م بۆ دابین كرد و وه‌رى نه‌گرت ,. ووتى : بۆ خۆتى هه‌ڵگره من پێویستیم پێى نیه . ئه‌مه‌ش درۆى شه‌شه‌م.,
٧- توانیم ماسته‌ر وه‌رگرم و پله‌م به‌رز بۆوه .. شهریكهیهكى ئه‌ڵمانى كه كارم تیا ده‌كرد له لقى سه‌ره‌كى ئه‌لمانیا كارێكى پێدام و زۆر به‌خته‌وه‌ر بوم و خه‌ونم به سه‌ره‌تا و ژیانێكى تازه‌و خۆش بینى و دوا ماوه‌یه‌ك داوام له دایكم كرد بێت له گه‌ڵم بژى , لهوهلاَمدا ووتى :ِ رۆڵه شیرینه‌كه‌م من به ژیانى ده‌وڵه‌مه‌ندى رِانههاتوم ..ئه‌وه‌ش درۆى حه‌وته‌م
٨- دایكم كه‌وته ته‌مه‌نه‌وه‌و توشى سه‌ره‌تانى چاو بوو , پێویستى به یه‌كیك بوو چاودێرى بكات , منیش زۆر دور بوم له‌دایكى خۆشه‌ویستم ,هه‌موو شتیكم جىَ هێهێشت و به‌ره‌و لاى دایكم به رىَ كه‌وتم و بینیم له جێگادا كه‌وتوه‌و دواى نه‌شته‌رگه‌رى زۆر بىَ هێز و لاوازه , كه منى بینى ههوڵِى دا بۆم پێبكهنىَ ..منیش دڵم گرِى گرت و فرمێسك له چاوانم هاته خوار , دایكم زۆر لاواز و بىَ هێز بوو,بهلاَم دایكم ویستى دڵم بداته‌وه‌و ووتى مه‌گرى رِۆڵه گیان من هه‌ست به ئازارم ناكه‌م . ئه‌مه درۆى هه‌شته‌م بوو.
دواى ئه‌وه چاوه‌كانى داخست و ئیتر نه‌یكرده‌وه بۆ هه‌تا هه‌تایى
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى نیعمه‌تى بوونى دایكیان هه‌یه : ئه‌م نیعمه‌ته به نرخه بپارێزه پێش ئه‌وه‌ى دڵ ته‌نگ بى به‌له‌ده‌ست دانى.
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى دایكى خۆشه‌ویستیان له‌ده‌ست داوه: به‌رده‌وام بیر بكه‌ره‌وه كه چه‌نده هیلاك بوه له پێناوتا و دوعاى سۆز و لێ‌خۆش بونى بۆ بكه .
وه‌رگێڕانی:نیگار حمه علی
islam kurd[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » وته » درۆكانى دایكم یان ....؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]